لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بەهۆی كۆرۆناوە كەربەلا شین ناگێڕێت

02/08/2020


پارێزگاری كەربەلا رایگەیاندووە: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شاری كەربەلا لە ١٠ رۆژەی مانگی موحەررەم  و بە تایبەتی رۆژی (عاشورا) دا گەشتیارانی ئایینی قبوڵ ناكات.

بەپێی هەواڵێكی سۆمەریەنیوز، نەسیف خەتابی، پارێزگاری كەربەلا ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەم قەدەغەیە تا 13ی موحەررەم بەردەوام دەبێت و ئەمە بەپێی رای مەرجەعە ئاینییەكانی شیعەی عیراقیشە".

خەتابی تەئكید دەكاتەوە كە" هەركەس هاندەر بێت بۆ كۆبوونەوەكان رادەستی دەزگای داد دەكرێت".  

جێگای ئاماژەیە، شوێنكەوتووانی مەزهەبی شیعە لە دەستپێكی مانگی عەرەبی "موحەررەم" ەوە، بۆ یادی "شەهیدبوونی ئیمامی سێیەمی خۆیان"، مەراسیمی شینگێڕان بەڕێوەدەبەن و بۆ ئەمەش روو لە شاری كەربەلا دەكەن، كە مەزارگەی "حسێن بن عەلی‌ تێدایە" لەم ساڵانەی دواییشدا، سەدان هەزار كەس لە ئێرانەوە بەم بۆنەیەوە روویان لە كەربەلا دەكرد و شینیان دەگێڕا".

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure