لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/ عربي/ English

لە ئیندۆنیزیا دوو ژن بە قامچیلێدان سزادران

پێش 1 هەفتە


بەتاوانی "لەشفرۆشیی ئۆنلاین" دوو ژن لە ئیندۆنیزیا بەپێی شەریعەتی ئیسلامی دادگایی كران ، هەریەكەیان لەنێو خەڵكدا نزیكەی 100 قامچییان لێدرا.

دوو ژنەكە تۆمەتبار كرابوون بەوەی لەڕێگەی وێبسایتی سێكسییەوە كاری لەشفرۆشییان كردووە، بەو هۆیەوە لە هەرێمی ئاجە كە تاكە شوێنی ئەو وڵاتەیە زۆرینە موسڵمانن و بەپێی یاساكانی شەریعەتی ئیسلامی كاردەكەن، سزادران.

سزاكە رۆژی دووشەممەی رابردوو (27-7-2020) لە ناوەڕاستی شاری لانگسا جێبەجێكرا، لەكاتی قامچی لێدانەكەش كۆمەڵێك خەڵك لەدەوریان كۆبوونەوە، هەرچەندە بەپێی یاسا و لەپێناو رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، كۆبوونەوەی خەڵك قەدەغەیە.

جێی ئاماژەیە، ئەو دوو ژنە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ لەگەڵ پێنج كەسی دیكە بە تۆمەتی كاری لەشفرۆشی دەستگیركراون، بەڵام ئەو كەسانەی سێكسیان لەگەڵ كردوون هێشتا سزانەدراون.

رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ رەخنە لە پۆلیس دەگرن لە جێبەجێكردنی ئەوجۆرە سزایانە و دەڵێن نامرۆڤانەیە، هەروەها جۆكۆ ویدۆدۆ، سەرۆكی ئیندۆنیزیا داوای كردووە سزای قامچیلێدانی ئاشكرا نەمێنێت.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure