لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بە ڤیدیۆ... كۆرۆنا و مەلا و بانگخوازەكانی كوردستان - بەشی دووەم

19/07/2020


كاتێك سەرەتا ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "كۆڤید 19" لە جیهان سەریهەڵدا، بەهۆی ئەوەی سەرەتا ڤایرۆسەكە لە چین هەبو، بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی و بانگخواز و ئیسلامییەكانی كوردستان، پەلەیان كرد و هۆكارەكەیان گێڕایەوە بۆ ناموسڵمانیی خەڵك و وڵاتەكە و دووركەوتنەوە لە خوا، بەتایبەت ئەو خوایەی ئاینی ئیسلام بە ڕاستی دەزانێت، هەندێكیشان پێیان وابوو ئەوە تۆڵەی خوایە لەو وڵاتە بەهۆی چەوساندنەوەی موسوڵمانانەوە، بەڵام دوای ئەوەی ڤایرۆسەكە لە جیهانی ئیسلامی و بەتایبەتیش سعودیە لە مەككە و مەدینە بڵاوبوویەوە و تەنانەت مزگەوتی پێغەمبەریش داخرا، بەجۆری جیاوازتر وتاریان دا و ڤایرۆسەكەیان گەڕاندەوە بۆ تاقیكردنەوەی خوا بۆ مرۆڤەكان.

یەكێك لەو مەلایانە بەناوی "سەید ئەحمەد"، دەڵێت: 10 بۆ 15 ملیۆن چینی بەئیرادەی خودا زیندانی كران، ئەو نەخۆشییانە سەربازی خودان، سەربازی خودا هەر ئەوە نییە كە دەیبینی لە فەتح و غەزەوات و ئەمانە، جاری واهەیە ڤایرۆسێك یاخود مێشولەیەك سەربازی خودان!".

بانگخوازێكی تر هۆكارەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ تووڕەیی خوا و دەڵێت: ئەم نەخۆشییە توڕەیی خودای جیهانە، بەتایبەتیش بۆ سەر وڵاتی چین، یەكێكی دیكەیان دەڵێت: كاتێك خوای گەورە ئەم ڤایرۆسەی نارد گەورەیی خودامان بۆ دەركەوت، سەرشۆڕی وڵاتە زلهێزەكانیشمان بۆ دەركەوت، بەڵام مامۆستایەكی ئایینی دیكە دەڵێت: كاتێك مرۆڤ لە ئایینی خودا دووردەكەوێتەوە، بەم سزایانە سزا دەدرێت.
"ڤایرۆسێك نە لاشەی هەیە سەیری بكەیت، تا لێی بترسیت، نە شەقی هەیە شەق بوەشێنێت، نە تۆپ نە فڕۆكە نە هێز بتوانێت بتكوژێت، سوبحانەڵا سەربازێكی نادیار، هاتووە بەرامبەر مرۆڤێك دەجەنگێت لاشەی هەیە تۆپ و فڕۆكەی هەیە، شەقی هەیە شەق بوەشێنێت، هەموو هێزێكمان هەیە بەڵام لەبەرامبەر سەربازێكی نادیاردا بە چۆكدا كەوتووین، ئەمەش وتەی مامۆستایەكی دیكەی ئایینیە.

یەكێكی دیكە لە مامۆستا ئایینیەكان دەڵێت" خودای گەورە توانای هەیە بە یەك میكرۆب مرۆڤایەتی لەناو بەرێت، هەروەك مامۆستایەكی دیكەش دەڵێت" ئەم پەتایە و پەتاكانی دیكە و ئەوانەش كە روودەدات، هەمووی بە فەرمانی خودای گەورەیە، بەڵام هەر ئەو مامۆستا ئایینییە لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا و لە وتارێكی دیكەدا دوای ئەوەی ڤایرۆسەكە لە مەككە و مەدینە و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بڵاوبوویەوە، دەڵێت: كەواتە ئەم نەخۆشییە خوای گەورە تاقیمان دەكاتەوە پێی.
ئەم مامۆستا ئاینییانە بێ ئاگان لەوەی جگە لە وڵاتە زلهێزەكان و نا موسڵمانەكان، وڵاتان و خەڵكە هەژارەكان و موسڵمانانی جیهانیش گیرۆدەی ئەم پەتایەن!

بۆ بینینی بەشی یەكەم كلیك لێرە بكە

ڤیدیۆ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure