لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە توێژینەوەیەكدا دەردەكەوێت كەسانی بێ ئایین زیرەكترن لە كەسانی ئاییندار

09/06/2020


سەرچاوەی ئارتیكڵ: ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت
لینكی توێژینەوە: Frontiers in Psychology

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو كەسانەی باوەڕی ئایینیان هەیە, پێشبینی دەكرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ كەسانی بێ ئاین تەنها لە سەدا ١٣ی دانیشتووانی جیهان پێكبهێنن.  كۆمەڵێك توێژینەوە لەسەر پەیوەندی نێوان باوەڕی ئایینی و زیرەكی ئەنجامدراون. بە گشتی توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن بە تێكڕا كەسانی بێ ئایین زیرەكییان زیاترە لە كەسانی ئاییندار. ڕیچاد داوس و ئادەم هامشایەر لە كۆڵێجی شاهانەی لەندەن دەڵێن "بابەتێكی ئاشكرایە كە ئاییندار پەیوەندییەكی نەرێنی هەیە لەگەڵ زیرەكی هەیە".

 لە ئێستادا توێژینەوەیەكی نوێ كە لە جۆرناڵی فڕۆنتییەرس ئین سایكۆلۆجی بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە كەمبوونەوەی زیرەكی لە نێو كەسانی ئاییندار دەكرێت بەهۆی ئەوەوە بێت زیاتر پشت بە بیركردنەوەی خۆڕسكانە دەبەستن.

لە توێژینەوەكەدا ٦٣ هەزار كەس بەشدارییان كردووە كە بەشێوەی ئۆلاین ئەنجامدراوە. بەشداربووان دیارییانكردوو كە ئاییندارن یان بێ ئایین, یاخود ئەگنۆستیكن. هەروەها هەر بەشداربووێك ١٢ ئەركی مەعریفی ٣٠ خولەكییان تەواوكردووە كە پێوانەی بیركردنەوەی لۆژیكی, سەرنجدان, پلاندانان و یادگەیان كردووە.

توێژەران بۆیان دەركەوت بە گشتی بەشداربووانی بێ ئایین ئاستییان باشتربووە لە بەشداربووانی ئاییندار, تەنانەت كاتێك فاكتەری وەك تەمەن و ئاستی خوێندن ڕەچاوكراون. ئاستی كەسانی ئەگنۆستیك لە نێوان ئاییندار و بێ ئاییناندا بووە لە هەموو ئەركەكاندا.

هەرچەندە هێزی باوەڕی ئایینی پەیوەندیداربوو لەگەڵ ئاستی مەعریفی نزمتر, بەڵام هەندێك جیاوازی بچووك لە داتاكەدا بەدیدەكرا لەو ئەركانەی پێویستی بە یادگەوە هەبوو بە بەراورد بەو ئەركانەی پێویستی بە بیركردنەوەی لۆژیكی هەبوو.

بەم شێوەیە لە جیاتی بوونی زیرەكی گشتی نزم, دەرەنجامی زیرەكی كەمتری كەسانی ئاییندار دەكرێت بەهۆی ئاستێكی خراپ بێت لەو ئەركانەی كە بیركردنەوەی خۆڕسكانە و بیركردنەوەی لۆژیكیانە دەكەنەونە ناكۆكییەوە و یەكێك لە تێستەكانی توێژینەوە ئەمەی پێواوە. وەك چاوەڕاندەكرا گەرەترین جیاوازی لەم ئەركەدا هەبوو. ئەمەش پاڵپشتی ئەو بیرۆكەیە دەكات كە كەسانی ئاییندار زیاتر پشت بە بیركردنەوەی خۆڕسكانە دەبەستن.

نوێترین

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure