لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مامۆستایەكی ئایینی: پێغەمبەر جلی كوردی لەبەر كردووە

01/03/2020


 مامۆستایەكی ئایینی كورد لە وتارێكدا دەڵێت: پێغەمبەری ئیسلام "جلی كوردی" لەبەر كردووە.

ئەو مامۆستا ئایینیە دەڵێت: "عائیشەی خێزانی پێغەمبەر گێڕاویەتیەوە كە پێشنیاری جۆرێك جلیان بۆ پێغەمبەر كردووە، بەڵام ئەو جلە كوردیەكەی پێ جوانتربووە و لەبەری كردووە!".

لە درێژەی وتارەكەیدا مامۆستا ئارام خەلەكانی وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی حاجی فەتاح لە سەید سادق دەشڵێت: ئیمامی ئەحمەد لەسەردەمی خۆیدا ڕوونكردنەوەی ئەم حەدیسەمان بۆ دەكات، دەفەرموێت ئەم جلەی پێغەمبەری خودا لەبەری كردووە جلێكە پاڵنراوە بۆ كورد، واتە هی كورد بووە و لە وڵاتی ئەوان دروستكراوە.

یەكەمجار نییە بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی لە كوردستان لەكاتی وتارداندا چیرۆكی سەیر و سەمەرە لەبارەی سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام و دواتر بگێڕنەوە، پێشتریش چەندین وتەی جێی سەرنجیان داوە بۆ نمونە بانگخوازێك كە مامۆستای زانكۆشە دەڵێت دڵ سەرچاوەی عەقڵە نەك مێشك!، یاخود مامۆستایەكی ئایینی پێشتر لە وتارێكدا وتویەتی كە نێوان پەنجەكانی پێغەمبەر وەكو بەلوعە ئاوی لێهاتووە، یەكێك لە وتاربێژەكانیش هەر لەبارەی كورد و سەردەمی پێغەمبەرەوە دەڵێت: جارێك فریشتەی جوبرائیل هاتۆتە ماڵی پێغەمبەر و بە زمانی كوردی گفتوگۆی كردووە!.

ڤیدیۆ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure