سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

وەڵامی نامەیەكی (یەزد كوردی سێهەم) بۆ عومەری كوڕی خەتاب

پێش 1 هەفتە


ڕانیا كۆسار ئەحمەد 

 

بە بۆچونی ئەو نوسەرە.. ئەم نامەیە لە مۆزەخانەی لەندەن (London) لە وڵاتی ئینگلتەرە پارێزرەوە.

ئەم نامەیە تەمەنی پتر لە ١٣٠٠ ساڵە وەڵامی نامەیەكە لە لایەن پاشایەكی كوردی ساسانی زەردەشتی بە ناوی (یەزدكوردی سێهەم ) بۆ خەلیفەی موسڵمانان نێردراو كاتێك عومەری كوڕی خەتاب لەشكركێشی دەكاتە  سەر كوردستان داوای لە یەزد كردووە خۆی وسوپاكەی بدات بەدەستەوە...

ناوەڕۆكی نامەكە ئەمەیە
بەناوی ئاهورامزدای دروستكەری ژیان ودادوەری


ئێوە لەنامەكەدا ئاماژەتان بەوە كردووە دەتانەوێت ڕێنمایمان بكەن بۆناسینی خواكەتان واتە (اللەاكبر)، بەبێ ئەوەی ئێوە هیچ زانیارییەكتان لەسەر ڕاستییەكان هەبێت، كە ئێمە كێین و كێش دەپەرستین. ئەم بابەتە زۆر بەلامەوە سەیرە، كاتێك ئێوە لەسەر كورسی خەلافەتی عەرەبی دانیشتون و ئاستی بیروبۆچونەكانتان هەروەكو عەرەبێكی خێڵەكی یان سەرۆك خێڵێكی عەرەبی دێتە بەرچاوم بەزەییم پێتدادێتەوە!.

ئەی عومەر تۆ دەتەوێت ئێمەی كورد تەنها تاكە خوایەك بپەرستین. بەڵام تۆ هیچ زانیارییەكت لە بارەی ئێمەوە نییە!! هەزاران ساڵە ئێمەی كورد تەنها تاكە خوایەك دەپەرستین تەنها بۆ ئەو خوایە ڕۆژی پێنجار نوێژ دەكەین و كڕنوش دەبەین. هەروەها ساڵانێكی زۆرە خوڕەوشتی بەرز و هونەر بەشێكن لە ژیانی ئێمەی  كورد.

كاتێك ئێمە خاوەنی ڕەوشتی بەرز و میوانداری و كەسایەتی و چاكسازی و بیركردنەوە و كاری چاك و بەجێ بوین، ئەو كاتە ئێوەی عەرەب  لەبیاباندا دڕك و مارومێروتان دەخوارد چونكە لەوە زیاترتان چنگ نەدەكەوت، هەروەها كچە مناڵكارە بێ تاوانەكانتان بەزیندویی (دەنایە گۆڕەوە) زیندە بەچاڵ دەكرد. هەرەوها بێ ڕێزیتان بە كەسایەتی و وێژدانی مرۆڤ دەكرد، لەسەر دەسەڵات یەكتریتان سەردەبڕی. ئەشكنجەی ئەسیرەكانتان دەدا جگە لەوەش سەرتان بەشمشێر دەپەڕاند، ئابڕوی خێزانی یەكتریتان دەبرد، تەعەداتان لە ژنان دەكرد و  مناڵەكانتان  سەردەبڕی، ڕێگەتان بە كاروانەكان  و بازرگانەكان دەگرت، ئەگەر سەرانەیان نەدایە ئەوا سەروماڵیانتان بەتاڵان دەبرد. ئێوە خاوەنی ڕق و كینە بون بەرامبەر بەیەكتری، دڵتان لە بەرد ڕەقتربو...هتد.

ئێمە بەهەمو شێوەیەك دژی ئەو هەمو ڕەوشتە بی شەرم و ناشرینانەی ئێوەین. باشە ئەگەر ئێوە خاوەنی ئەو تاوان و ئەو ڕەوشتە ناشرینانە بن چۆن داوا لەئێمە دەكەن كە كڕنوش بۆ ئاگر نەبەین. ئێمە بڕوامان وایە كە (خۆشەویستی و دروستكەری ئێمە تەنها خوایە، لەگەڵ تیشكی خۆر و كڵپەونێڵەی ئاگر هەردوك پێكەوە وامان لێدەكەن كە تیشكی (حەقیقی) ڕەسەنی ڕاستییەكان ببینین بەو تیشكە دڵ و دەرونمان پاك بكەینەوە تا یارمەتیمان بدات لەنێوخۆمانا تەبابین بۆئەوەی خۆشەویستی لەنێو دڵمانا هەتاهەتایە بەردەوام بێت.

خوای ئێمە ناوی (ئاهورامزدایە) كە ئێوەی عەرەب تازە دۆزیوتانەتەوە و پێی دەڵێن (اللەاكبر)، بەڵام ئێمە بەهیچ شێوەیەك لە ئێوە ناچین. ئێمە خۆشەویستی و تەبایی بەرەوپێش دەبەین بۆ ئەوەی لەنێودڵی مرۆڤدا بیچێنین، ئێمە برەو بەڕۆشنبیری و خوڕەوشت و شارستانی دەدەین، جگە لەوەش لەهەمان كاتدا ڕێزی تابەتیمان بۆ ڕەوشت و ئاستی ڕۆشنبیری گەلانی تر هەیە، بەڵام ئێوە بەناوی (اللە) كەتانەوە وێرانكاری و دزی و جەردەیی و كوشتن و بڕین لەسەرە زەوی دەكەن جگە لەوە جەنگتان بەسەر ئێمە و گەلانی تردا سەپاندووە بۆئەوەی هەژاری و برسێتی نەبونی دەستبەسەر ناوچەكانمانا بكێشێت هەر بەناوی (اللە)وە ترس و دڵەڕاوكێ دەخەنە نێوان میللەتەكانەوە.

ئایا ئەمە ویستی خواكەتانە كە داوای كوشتن و وێران كردن و جەردەیی ماڵوێرانی لە میللەتان بكات؟

ئایا خواكەتان بەناوی (اللە)وە داواتان لێدەكات بەناوی ئەوەوە ئەم هەڵسوكەوتە شەرمەزارییانە ئەنجا بدەن یان ئەو داواتان لێ دەكات بۆ ئەوەی بیابانەكان  جێ بهێڵن لەڕێی جەنگ و داگیركاری و ئەنفال بەنوكی شمشێرەكانتانەوە وانەی خۆشویستنی خوا بڵێنەوە؟

دڵنیابە ئێمە هەزاران ساڵە خاوەنی ڕۆشنبیری  تایبەتی خۆمانین لەوەش تێدەگەین ئێوەی عەرەب چی بەسەر ئێمەدا دێنن بەهۆی داگیركاری و كوشتارگە بەناوی (اللەاكبر)وە. باشە ئێوە چیتان فێری موسڵمانەكان كردووە لەڕێی جەنگ و پەلاماردان و كوشتارگە و ئەنفالەوە هەتا گەلان لێتانەوە فێرببن یان چاكسازییەكانتان بیگەیەننە وڵاتان و گەلانی تر جگە لە ترساندن و دوبەرەكی و بەدڕەوشتی نەبێت، زۆر بەداخەوە بەڕاستی بەداخەوە!!.

بابڵێن ئێستە سوپاكەمان لەم جەنگەكەدا دۆڕاوە، باشە دەتانەوێت دانیشتوانەكەنمان كڕنوش بۆ خواكەتان بەرن كە بەنوكی شمشێر بەئێمەی ئاشنا دەكەن؟.

داواكارم سوپاكەت كۆبكەیتەوە و پاشەكشەی لێ بكەیت بۆئەوەی دیسان بگەڕێیتەوە بۆ بیابانەكان، ئەو شوێنەی كە پێشتر تیا ژیاون چونكە ئێوە نەخاوەنی شارستانی و نەخاوەنی ڕۆشنبیریین تەنها خەریكی ترساندنی مرۆڤەكانن بەئاگری دۆزەخ. هیوادارم بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنەی كە خواردنەكەی (قمقموك)ە (جۆرێكە لە مارومێرو لە بیاباندا دەژی).

من بەشبەحاڵی خۆم نامەوێت هیچ عەرەبێك لە سوپاكەت بەناوی (اللە) كەتانەوە پێ بنێتە نێو خاكەكەم لەپێناوی كوشتن و بڕێن ماڵوێرانی و نەهامەتی بەسەر گەل وڵاتەكەمدا، پێم باشە واز لەو هەڵسوكەوتە دوژمنكارییانەت بهێنیت چونكە لێرە گەلەكەم زۆر هەستیاران خاوەنی لێبوردەیی و ڕیز و میوانداری و هەرەوها ناشتنی تۆوی هاوڕێیەتی و هاوكارین ئەگەر بۆ هەرلایەك بڕۆن.

بۆیە داوات لێدەكەم لە بیابانەكان بمێننەرە وە توخنی شارستانی و شارەكانی ئێمە نەكەون چونكە بیروبۆچونەكانت سەیر و كوێرانەیە.

یەزد كوردی سێهەم (یزگرت سێهەم)

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.