سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئایا تۆ دزیی....؟

پێش 1 هەفتە



سەڵاح محەمەد

كابرایەكی سوودانی، وتارێكی بەناونیشانی (ئایا من دزم) نووسیوەو باسی دوو بەسەرهاتی خۆی دەكات و دەڵێ: لە ئیرلەندا، تاقیكردنەوەی پزیشكیم هەبوو، دەبووایە باجی تاقیكردنەوەكان بدەم كە 309 جونەی بوو، بەڵام وردەم پێنەبوو، 310 جونەیهمدا..
تاقیكردنەوە تەواوو، دوا چەند رۆژێك گەڕامەوە بۆ سوودان.. لەسوودان، نامەیەكم لە رێگەی پۆستەوە بۆهات، تەماشا دەكەم، چەكێكیی (شیك) یەك جونەیهی تێدایە لەگەڵ نامەیەك، لەنامەكە نووسرابوو: تۆ بەهەڵە، 1 جونەی زیادەتداوە بە ئێمە، ئەوە بۆتی دەگەڕێنینەوە، ئێمە زیادە وەرناگرین، بۆ زانیاریت، كرێی نامەكەو پولەكە، لە یەك جونەی زیاترە....

لەنێوان كۆلیژو ماڵەكەم، قاوەفرۆشیك هەبوو، جار جارە لامئەدایە لای و پاكەتێك قاوەم بە 18 بینس لێدەكڕی و دەڕۆیشتم..

جارێكیان چووم بۆ لای، تەماشادەكەم دوو جۆر قاوەی داناوە. یەكیان لەسەری نووسراوە 18 بینس و ئەوی دیكەیان 20 بینس، سەرم سوڕماو وتم:

-باشە ئەوە یانی چیی؟ ئایا جیاوازیان هەیە..؟
-وتی نەخێر هیچ جیاوازییان نییەو هەر یەكە، ئەوەی كە 18بنسە، پێشتر كریومانە، ئەوەی كە 20 بنسە، بەهۆی كێشەوگرفتەوە لە نەیجیریا، نرخی گرانتربووەو بەگران كڕیومانە....
وتم: جا خەڵك هەر 18 بیسنەكەتان لێدەكرێ تا تەواوودەبێ، نەك 20 بینسەكە..؟
وتی: دەزانم.....
وتم باشە، بۆ تێكەڵیان ناكەیت و هەموویان بە 20 بینس نافرۆشی، كێ دەزانێ........؟
چرپاندی بە كوێمەوەو وتی: بۆ تۆ دزیییییییییی..؟
كە رۆیشتم، هێشتاش رستەی (ئایا تۆ دزیی) لە كوێمدا دەزرنگێتەوە.......!

تێبینی:
چیرۆكەكە لە وتارێكی (محەمەد تۆفیق عەلاوی) وەرگیراوە....

خەڵك هەبوو لای ئێمە، سێ و چوار حەج و عومرەی كردووە، لەكاتی كۆرۆناكە، چووبوە ناو دوكان و سۆپەرماركێتەكەی و دەستكاری نرخەكانی كردبوو...

تو ویژدانتان ئێمە كۆمەڵگاو مرۆڤین....؟جگە لە قۆڵبڕین و هەلپەرستی و گیرڤان پڕكردنی خۆمان چی دیكە دەزانین..؟ڕێزم بۆ كەمینەیەكی باش هەیە.....

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.