سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

پەرەسەندن: بۆچى مرۆڤ زیاتر لە ئاژەڵ تووشى شێرپەنجە دەبێت؟

22/05/2022


 

گۆران ئیبراهیم

 

گۆڕانکارییەک لە ریزبەندی DNA ی جینێکی مرۆڤەکاندا، رارەوی ئڤلوشنی ئێمەی گۆڕی سەبارەت بە زیاتر توشبوون بە شێرپەنجە.

 

 

شێرپەنجە یەکێکە لە کوشنەدەترین و مەترسیدارترین کێشەی تەندروستی لە جیهاندا. تەنیا لە بەریتانیا، ساڵانە زیاتر لە 166000 کەس دەمرێت بە هۆکاری شێرپەنجە و لە جیهانیشدا ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن کەس دەمرن بەو هۆکارە.

 

ئەم دیاردەیە بەو شێوەیە نییە لەناو پرایمەتەکاندا. راستە شەمپانزیا و گۆریلا و پرایمەتەکانی تریش توشی شێرپەنجە دەبن، بەڵام نەک بە رێژەی مرۆڤەکان... ئەمە شتێک نییە کە تازە سەرنج درابێت، هەر بۆ نموونە، لە نێواند ساڵی 1901 بۆ 1932 (ئۆتۆپسی) لاشەی مرداربووەی 971 پرایمەتی (بێ لە مرۆڤ) کرا و سەرنج درا تەنیا هەشت دانەیان دومەڵی شێرپەنجەیان هەبووە!

 

ئەمە بۆ دەبێت وابێت؟

لە لێکۆڵینەوەیەکی جەنەتیکی نوێدا، سەرنج درا شێوازە جینی ناسراو بە BRCA2 ی مرۆڤ، کە ناسراوە بە سەرکوتکەرەی دومەڵە شێرپەنجەکان، لەو ساتەوە گۆڕانکارییەکی بەسەردا هاتووە کە ئەژدادەکانمان لە ئەژدادی شەمپانزیەکان جودابوونەتەوە. ئەم جینە، کە لەناو شەمپانزیا و پرایمەتەکانی تریشدا هەیە، بەشدارە لە چاکردنەوەی ریزبەندی DNA.

 

 لەم لێکۆڵینەوەیەدا، بەراوردی سەدەها جینی مرۆڤەکان کرا بە جینی 12 جۆری جیاوازی پرایمەتەکان بە پەیوەست بە توشبوون بە شێرپەنجە.. لە ئەنجامدا، دەرکەوت کە گۆڕانی تاکە پیتێکی DNA ی جینی BRCA2، وای کردووە کە BRCA2 ی مرۆڤەکان، بە رێژەی لە سەدا 20 خراپتربێت لە چاکردنەوەی ریزبەندی DNA مرۆڤەکاندا. بەڵێ، هەموو گۆڕانکاریە ئڤلوشنەکان، لە بەرژەوەندی مرۆڤەکاندا نەبووە.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.