د. سالار تاوگۆزى
لەگەڵ هاوڕێیەکی ڕۆژهەڵاتیم بەفارسی قسەم کرد، وتی: لەفارسی گەڕێ، بیکە کوردیی، بابەزمانی گەلەکەی خۆمان قسان بکەین.
لەگەڵ قوتابییەکی سەلەفی عەقیدەی باشوریم لەبەشی عەرەبی، باسی گرنگیی زمانی کوردیم دەکردو هانمدەدا کە کوردییەکەی خۆی باش بکات بۆ ئەوەی لەئایندەدا ببێتە وەرگێڕێکی باش و خزمەتی نەتەوەی کورد بکات. وتی: دکتۆر جا توخوا کوردیی زمانە؟! کورد نەتەوەیە ؟!. وتم: ئەی عەرەبیی؟. وتی: پیرۆزە و زمانی قورئانە!
ئەو ڕۆژەش لە کۆنگرەکەی زانکۆی سەلاحەددین و زانکۆی موسڵ سەبارەت بەزمانی عەرەبیی، باسی ئەوەم کرد لە سەردەمی ئێستاماندا کە یەکێک هۆکارەکانی پێشنەکەوتنی زمانی عەرەبیی لەناو گەلاندا ئەوەیە کە زمانێکە بەهۆی پیرۆزکردنەوە وشک بووە و توانانی نوێبوونەوەو هەڵکردنی لەگەڵ سەردەمدا نییە، بەڵام بەداخەوە مامۆستا‌و دکتۆرە کوردەکان زیاتر لەعەرەبەکان توڕەبوون و پێی تێک چوون!
بەقوتابییەکەشم گوت: قسەکەت بەمانای پشتگوێخستنی زمانی نەتەوەکەت نایەت، قورئانیش نەیفەرمووە عەرەبیی پیرۆزە؛ بەڵکو فەرموویەتی:
"وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ خَلْقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَٰنِكُمْ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍ لِّلْعَٰلِمِينَ"
واتە:
(یه‌کێکی تر) له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی، دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (که زاناکانی ئه‌ستێره‌ناسی له ئاستیدا سه‌رسام و سه‌رگه‌ردانن) و جیاوازی زمان و ڕه‌نگتانه (ده‌نگی هیچ که‌س له که‌سی تر ناکات، سه‌ره‌ڕای سه‌ده‌ها جۆر زمان، که جۆری قسه‌کردن و داڕشتنی هه‌ر گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، جگه له هه‌زاران شێواز که له‌و زمانه سه‌ره‌کیانه ده‌بێته‌وه)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیارده‌یه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ زانایان و شاره‌زایان.
[الروم:22]
تەفسیری ئاسان
لەئەو دوو دیدگا جیاوازەی سەرەوە تێدەگەین کە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەستی نەتەوەییان چەندە بەرزە، بەڵام ئەم هەستە لەکوردستانی باشوور بەهۆی زاڵبوونی گوتاری ئایینی سەلەفیی و ئیخوانیی و نەبوونی سیاسەتێکی کلتووریی بەرەو نەمان دەڕوات.
ئەمە جگە لەوەی زمانی کوردیی لە زۆرێک لە قوتابخانە و زانکۆ‌و کافتیریا و چێشتخانەو چی و چییەکا ڕووبەڕووی جینۆسایدێکی مەترسیدار بووەتەوە.
بەئومێدی ئەوەی حکومەت لایەک لە ئەم پرسە بکاتەوە کە لەباکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان جێگەی بایەخە، بەڵام لەباشوور پەراوێز خراوە.