سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بیروباوەڕی مسوڵمانان لەبارەی شەریعەتەوە: شەریعەت وەک پەیامێکی خودایی

21/05/2022


 

سەرچاوە: سەنتەری تۆژینەوەی پی-ئی-دەبلیو

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: دیاری سابیر

 

 

 

لە کۆی ئەو ٢٣ وڵاتەی تێیاندا ئەم پرسیارە کراوە "ئایا شەریعەت پەیامێکی خوداییە؟"، لە ٢٣ وڵاتدا لایەنی کەم نیوەی مسوڵمانان دەڵێن شەریعەت لەلایەن خوداوە نێردراوە. لە هیچ یەکێک لە وڵاتەکاندا، ئەوانەی کە دەڵێن شەریعەت لەلایەن مرۆڤەوە نووسراوە وەک لەوەی پەیامێکی خودایی بێت، بە شێوەیەکی بەرچاو زۆرینە نین.


ڕێژەی پەسەندکردنی شەریعەت وەک پەیامێکی خودایی لە ناوچەکانی باشووری ئاسیا و بەشی زۆری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقادا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزە. بۆ نمونە،  لە پاکستان و ئوردن بە نزیکەیی لە هەر ١٠ مسوڵمانێک ٨ کەسیان (٨١%) دەڵێن شەریعەت لەلایەن خوداوە نێردراوە؛ ئەمە بۆ وڵاتانی تری ناوچەکەش ڕاستە، کە زۆرینەیان هەمان باوەڕیان هەیە. تەنها لە لوبناندا بۆچوونی خەڵکی دابەشبوونی تێدا بەدی دەکرێت: ٤٩%ی مسوڵمانان پێیان وایە شەریعەت پەیامی خودایە، لە کاتێکدا ٣٨% دەڵێن شەریعەت دەستکردی مرۆڤە.


مسوڵمانانی ناوەند و  باشووری-خۆرئاوای ئاسیا ئەگەری ئەوەی بڵێن شەریعەت ڕاستەوخۆ لەلایەن خوداوە هاتووە، تا ڕادەیە تێیاندا کەمترە. تەنها لە کیرگستان (٦٩%) دوو لەسەر سێ زیاتری بەشداربووان دەڵێن یاسای ئیسلامی لەلایەن خوداوە نێردراوە. لە شوێنەکانی دیکەی ئەم ناوچانەدا، ڕێژەی ئەو مسوڵمانانەی بۆچوونیان وایە کە شەریعەت پەیامێکی خوداییە، مەوداکەی دەکەوێتە نێوان لە هەر دە کەسێک چوار کەس لە مالیزیا (٤١%)، و لە هەر دە کەسێک شەش کەس لە تاجیکستان.


تێڕوانینەکان لەبارەی بنەڕەتی شەریعەتەوە لە باشوور و خۆرئاوای ئەوروپا فرەیی زیاتری تێدا بەدی دەکرێت. لایەنی کەم نیوەی مسوڵمانانی ڕوسیا (٥٦%) و بۆسنە (٥٢%) شەریعەت وەک پەیامی خودا وەسف دەکەن. بە پێچەوانەوە، لە هەر دە کەسێک سیانیان یان کەمتر لە کۆسۆڤۆ (٣٠%) و ئەلبانیا (٢٤%) ئەم تێڕوانینەیان هەیە. 


بە گشتی، ئەو مسوڵمانانەی کە لە ڕۆژێکدا چەند جارێک نوێژ دەکەن ئەگەری ئەوەی بڵێن  شەریعەت پەیامێکی خوداییە تێیاندا زیاترە بەراورد بەوانەی کەمتر نوێژ دەکەن. ئەمەیش دەرکەوتووە لە زۆربەی ئەو وڵاتانەی ئەم پرسیارەی تێدا کراوە، بە تایبەت جیاوازی گەورە لە وڵاتەکانی ڕوسیا (ئەوانەی نوێژیان زیاتر دەکرد  پۆینت ٣٣ ڕێژەی سەدیان زیاتربوو)، کیرگستان (ئەوانەی نوێژیان زیاتر دەکرد ٢١ پۆینت ڕێژەی سەدیان زیاتربوو)، و  میسر (ئەوانەی نوێژیان زیاتر دەکرد  پۆینت ١٥ ڕێژەی سەدیان زیاتربوو). تێڕوانینەکان لەبارەی بنەڕەتی شەریعەتەوە لەسەر بنەمای تەمەن و ڕەگەز بە شێوەیەکی جێگیر جیاوازیان تێدا دروست نابێت. 

 

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.