سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌: به‌شێك له‌داعشه‌كانی ناوچەی "غەڕەو پەڵكانە"كوردن

پێش 2 هەفتە


فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، "له‌ناو داعشەکانی (غەڕەو پەڵکانە) کوردیان تێدایە، ده‌شڵێت:"یەکێک لەکوردەکان قاچێکی نییەو ناتوانێت ناوچەکە جێبهێڵێت".

عەمید جەمال وارانی فەرماندەی لیوای 144ی هێزی پێشمەرگە لەناوچەی غەڕەو پەڵکانەی نێوان قەزاکانی کفری‌و خورماتوو کە ناوچەکەی بەیەکێک لەپێگە سەرەکیەکانی داعش لەعێراق هەژمار دەکرێت ئاماژە بەوەدەکات، چەکدارانی داعش لەناوچەکە تێکەڵەن لەکورد،عەرەب‌و تورکمان،یەکێک لەچەکدارەکان کوردەو قاچێكی لەدەستداوەو بەردەوام لەناوچەکەدایە".

ئەو فەرماندەیە ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، "داعش پێشتر هێزی زۆری لەناوچەی غەڕەو پەڵکانە هەبووە، بەڵام دوای تێکدانی بنکەو بارەگاکانیان لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگەدا، ئێستا چەند مەفرەزەیەکیان لەناوچەکەدا ماوە".

جەختیشیکردەوە، "تاکتیکی داعش بەکارهێنانی قەناس‌و تەقەکردنە لەڕەبیەکان، بەشێوەیەک قەناس بەدەستی شارەزایان لەگەڵدایە".

ئه‌وه‌ش باسده‌كات، "چەکدارەکانی داعش لەناوچەی غەڕەو پەڵکانە تێکەڵەن لەکورد، عەرەب‌و تورکمان، هەندێک لەچەکدارە کوردەکانی داعش خەڵکی خورماتوون، هەندێکیشیان خەڵکی ناوچەکەی ئێمەن کە سنوری زینانەیە، بەڵام چەکدارێکی کوردی ئێرانیان لەگەڵدایە کە قاچێكی بڕاوە، بەردەوام ئەو چەکدارە لەم ناوچەدایە".

عەمید جەمال وارانی هۆکاری پەیوەندیکردنی چەکدارە کوردەکانی بەداعش بۆ ئەوە گێڕایەوە، هەندێکیان حەزیان لە هەڵگرتنی چەکە و کەوتوونەتە ژێر کاریگەری داعشەوە، بەڵام هەندێکی تریان هەر لەسەرەتاوە توندڕەوبوون.
وتی:"داعش فیکرەیەکی مەترسیدارە بۆیە جیهان دژایەتی دەکات، چەندین چەکداری دەوروبەری خورماتوو، خۆیان بۆ ئەو ڕێکخراوە تەقاندووەتەوە، ئەمە مەترسیە".

 

شار پرێس

 

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.