نوسین: ستیڤن هۆوکینگ
وەرگێڕان: حوسێن حوسێنی
پێوندی نێوان ئانیشتاینو سیاسه‌تی بۆمبی ناو‌کی به‌باشی ناسراوه؛ ئه‌و نامه‌یه‌کی زۆر ناسراوی بۆ سه‌رۆککۆمار فرانکلین رۆزڤلت(Franklin Roosevelt) واژۆکرد که ویلایه‌ته یه‌ککگرتووه‌کانی هاندا بۆئه‌وه‌ی به‌جیدی دوای ئایدیاکه بکه‌ون، ئه‌و دوای جه‌نگ چالاکی زۆری بۆ پێشگیریکردن له‌جه‌نگی ناو‌کی له ئه‌ستۆگرت. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها چالاکی نه‌بوو که زانایه‌کی بۆ‌نێو جیهانی سیاسه‌ت راکێشا، له‌راستیدا ژیانی ئانیشتاین وه‌ک خۆی باسیده‌کات " دابه‌شکرابوو له‌نێوان هاوکێشهکانو سیاسه‌ت".
یه‌که‌میین چالاکی سیاسی ئه‌نیشتاین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، کاتێک پرۆفیسۆر بوو له‌زانکۆی به‌ڕلین. دڵته‌نگبوو کاتێک بهفیڕوچوونی ژیانی مرۆڤه‌کانی ده‌بینی، بۆیه خۆی له‌نێو رێپێوانه‌کانی دژ بهجهنگدا بینییوه، پشتگیریکردنی له‌نافه‌رمانی مهدهنیو هاندانی گشتی خه‌لک به‌دژی سه‌ربازی زۆره‌ملی ئه‌وی له‌لای هاوڕێکانی خۆشهویستکردبوو. له‌دوایی جه‌نگ چالاکییه‌کانی راسته‌وخۆ گواسته‌وه بۆهاوکاریو باشترکردنی پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه‌یان زۆر به‌دڵی گشتی خه‌لک نه‌بوو، کێشه‌شی بۆ دروستکرد له‌سه‌ردانیکردنی ئه‌مریکا، ته‌نانه‌ت بۆ وانه‌وتنه‌وه.
دووهه‌مین بابه‌تی ئه‌نیشتاین، زایۆنیزم(Zionism) بوو، هه‌رچه‌ند به‌ره‌چه‌ڵه‌ک جووله‌که بوو، به‌ڵام ئایدیایی کتێبی پیرۆزی ده‌رباره‌ی خوداوه لاپه‌سه‌ند نه‌بوو. به‌هه‌رحاڵ پرۆپاگه‌نده‌ی دژه سامی پێش‌و له‌کاتی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا به‌ره‌به‌ره بردی بۆ‌نێو کۆمه‌ڵگای جووله‌که، له‌دواییدا بۆبه قسه‌که‌رو پشتیوانی زایۆنیزم.
جارێکی‌تر، عورفی نه‌بوون ئه‌وی له‌ده‌ربڕینی بیرکردنه‌وه‌کانی نه‌وه‌ستاند. تیورییه‌کانی که‌وتنه بهرهێرشو ته‌نانه‌ت رێکخراوێکی دژه-ئانیشتاین دامه‌زرا. که‌سێک حوکمدرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هانی خهلکییدابوو تاوه‌کو ئانیشتاین بکوژن ( ته‌نها شه‌ش دۆلار جه‌ریمه کرا)، ئانیشتاین که‌سێکی خه‌مساردبوو، کاتیک کتێبێک له‌لایه‌ن (١٠٠)نووسه‌ره‌وه به‌دژی ئه‌و بڵاوکرایه‌وه، وڵامی دابۆوه،" ئه‌گه‌ر من هه‌ڵه بم، قسه‌ی یه‌ک که‌س به‌س بوو."
له‌ساڵی (١٩٣٣)دا، هیتله‌ر گه‌یشت به‌ده‌سه‌ڵات، ئانیشتاین له‌ئه‌مریکا بوو، رایگه‌یاند ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا. له‌دواییدا، میلیشیاکانی نازی هێرشیان کرده سه‌ر خانووهکهیو ژماره بانکییه‌که‌یان داخست، رۆژنامه‌یه‌کی به‌ڕلینی ئه‌مه‌ی به‌مانشێت نووسیبوو" هه‌واڵێکی خۆش له ئانیشتاینهوه- ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه".
له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسی نازییدا ئانیشتاین بڕوایی به رێگه‌ی ئاشتیانه نه‌بوو، سه‌رئه‌نجام به‌هۆی ترس له‌وه‌ی زانایانی ئه‌ڵمانی بۆمبی ناو‌کی دروست بکه‌ن، پێشنیاریکرد ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به‌رنامه‌که‌ی خۆی له‌و باره‌وه په‌ره پێبدات.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت پێشئه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆمبی ئه‌تۆمیش رابگه‌ێنرێت، ئه‌و خه‌لکی له مه‌ترسییه‌کانی جه‌نگی ناو‌کی ئاگادار ده‌کرده‌وه‌و پێشنیاری کرد، چه‌کی ناو‌کی به‌شێوه نێوده‌وله‌تی کۆنتڕۆڵ بکرێت. به‌درێژایی ژیانی، هه‌وڵه‌کانی ئانیشتاین به‌ره‌و ئاشتی له‌وانه‌یه سه‌رکه‌وتنی که‌می به‌ده‌ستهێنابێت- به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌یه‌ک هاوڕیی په‌یدا کرد.
پشتگیرییه دهمییهکهی لهزایونیزم ، بووبه‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (١٩٥٢) پێشنیاری سه‌رۆکایه‌تی ئیسرائیلی پێبکرێت، ئه‌مه‌ی په‌سه‌ند نه‌کردو وتی من لاموایه له‌سیاسه‌تدا زۆر که‌م شارهزام، به‌ڵام له‌وانه‌یه هۆکاره راستییه‌که‌ی جیاواز له‌مه بێت وه‌ک نووسیویه‌تی، " هاوکێشه‌کان بۆ من زۆر گرنگترن، چونکه سیاسه‌ت بۆئێستایه، به‌ڵام هاوکێشه‌کان شتێکن ئه‌به‌دی."