سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بانگخوازان و پیاوانی ئاینی بەرپرسیارن لە (داعشبیریی) و بەشێكی روداوەكان كە رویاندا

23/01/2022


بانگخوازان و پیاوانی ئاینی بەرپرسیارن لە (داعشبیریی) و بەشێكی روداوەكان كە رویاندا

 

 

نوسینی:  خطاب عبدالمنعم 
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:  بابان حەمە

 
ئەوەی لە ناوەڕاستی 2014 ەوە رێكخراوی تێرۆریستی داعش لە عیراق و سوریاو ناوچەكە ئەنجامیدا، هەر لە كۆمەڵكوژی و سەبییەكردنی نزیكەی 4 هەزار كچ و ژنی ئێزدی و كۆكوژكردنی هەزاران گەنج و لاوی سەربازگەی سپایكەرو و خەڵتانخوێنكردنی هەزارانی دیكەو وێرانركدنی شارەگەورەكانی وەك موسڵ و كۆبانێ و عەفرین و جەزیرەو دەیان شارو شارۆچكەی تر.. كوشتنی دەیان سەرباز و چەكداری رەسمی دەوڵەت (سەرباز و پۆلیس و هێزی ئەمنی و  پێشمەرگەو شەڕڤانانی كورد لە سوریا).. 

تا زیانەكانی كە لە عیراق بە نزیكەی 160 ملیار و لە سوریا 140 ملیار دۆلار خەمڵێنرا.. هەموو ئەو دێڕانەی سەرەوەی باسم كردن و بە ئاماژەیەكی كورت و خێرا بیرهێنانەوەم بۆ كرد، كە ڕەنگە شتی زۆر گەورەو شتی دیكەشم بیر چووبێت كە ئەو تۆڕو ڕێكخراوە تێرۆریستییە كردوونی، هەموو ئەوانەم باس كرد بۆ شتێك كە بڵێم بەشێكی ئێجگار گەورەی ئەو كارەسات و ماڵوێرانی و خوێنڕێژی و كوشتارە، مامۆستایانی ئاینی و پیاوانی بانگخوازی ئاینیی لێی بەرپرسن..

ئاساییە لەسەر ئەم قسانەم فەتوای كوشتنم دەن، ئەوان خۆ هەر لەخۆڕا دەكوژن و دەبڕن! بەڕیز، بەتاك بە كۆ بە جووت هەر دەكوژن! لە نێو شیو لەنێو دۆڵ، لەسەر كەنار، لە مەلەوانگە، لەنێو ئاسن! هەر دەكوژن هەر  خوێن دەڕێژن! 

ئێستا كاتێتی وەڵامی ئەوە بدەمەوە بۆچی پیاوان و مەلا و مامۆستا و بانگخوازانی ئاینی بەشێكی گەورەی ئەو بەرپرسیارێتی و خەتایەی دەكەوێتە ئەستۆ..

ئەوەی ئێستاش دەكرێت، كە بە چەك وەڵامی بیری توندی خۆكوژی و ئەویدی كوژی و بیری جیهادی و سەلەفیی و بیری تەكفیری و هێڵی سوربەژێرداهێنانی ئەوی دی دەكاتەوە، هەڵەیەكی دیكەیە، من دەپرسم پیاوان و بانخگوازانی ئاینی و مەلاو ووتاربێژ و ووتارخوێنان ئەو ماوەدوورو درێژەی بەر لە داعش كاریان چیی بووە؟ و كاریگەرییان لەسەر سڕینەوەی تەمی سەر بیرو ئەندێشەی ئەو گەنج و لاوانە چی بووە، چیان ئەنجامداوە كە ئەو لاوە بەشمەینەت و داماو و بەستەزوبانانە (داعشبیر) دەرنەچن و وەك باقی گەنجانی دیكەی ئەو وڵاتانە باش بژین و بێ ئێش و زیان خودا بپەرستن و توندڕەو  بیرتەسك نەبن؟

وە دەپرسم بەشێكی هەرە زۆری ئەو گەنجانەی پۆل پۆل و تاك تاك و  بە نهێنی لەم تۆڕی كۆمەلایەتی و ئەو تۆڕی كۆمەڵایەتی رێزدەكران و رێكدەخران و چەكدار دەكران و دەنێردرانە سوریاو سنورەكانی عیراق و پەناگەو حەشارگە نهێنی و پەنهانەكان، هەر ئەوانە نەبوون پێشتر لە مزگەوت بوون؟ هەر ئەوانە نەبوون كە گوێهەڵخاری ووتاری پیاوانی ئاینی و بانگخوازان و وانەبێژانی نێو مزگەوەتەكان بوون؟

بەڵێ بە دەیان سەلماندنەوە ئێوە بەشێكی بەرپرسیارێتی ئەو ماڵوێرانی و و خوێنڕشتن و كاولییە دەگرنە ئەستۆ و ئێستاش بەردەوام بەرپرسیارن لەوەی  دەستەوستان و ناتوانن بە بیری نەرم و نوێگەرو رۆشنگەر تەمی رەشی بیرداعشیی بڕەوێننەوە.. 

سەرچاوە:  (سایتی ئەلئەنوار) 
 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.