سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە کەیەوە مرۆڤەکان دەستیان کرد بە ڕاوکردن؟

22/01/2022


 

گۆران ئيبراهيم

 

لەوانەیە ئەمە پرسیارێکی سادە و تا ئاستێکیش بێ مانا بێتە بەرچاو، چونکە لەوانەیە وا هەست بکەیت کە مرۆڤەکان، وەک زۆر لە ئاژەڵە راوچیەکان، بەردەوام راوییان کردووە.

 

راستیەکەی شتەکە بەو جۆرە نییە. پێش هەموو شتێک، مرۆڤ لە ئەیپەکانە و ئەیپەکانیش، زیاتر لەسەر خۆراکە رووەکیەکان دەژین. لەوەش زیاتر، تا ئێستا، ئەوەندە چالاکی راوکردن نەدۆزراوەتەوە بە پەیوەست بە مرۆڤە کۆنەکانەوە.

 

لە لێکۆڵینەوەیەکی تازەدا، ئەو ئەنجامە وەرگیرا کە مرۆڤەکان، بەلایەنی کەمەوە، 2 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، دەستیان کردووە بە چالاکی راوکردن.... ئەو نیشانە تایبەتانەی کە بەسەر ئێسکی ئاژەڵە کۆنەکانەوە دۆزراوەتەوە لەو شوێنانەدا کە مرۆڤە کۆنەکانی تێدا ژیاوە، (وەک ناوچەی Kanjera South لە Oldowan کە هۆمۆ هابیلسی تێدا دەژیا) ئەو ئەنجامەی دا بە دەستەوە کە مرۆڤەکان، دوو ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، راوییان کردووە.

 

هەڵبەتە لێرەشدا کێشەیەک هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئایا ئەو نیشانانە، ئاماژەیە بۆ راوکردن (واتە هۆکاری یەکەمی کوشتنی ئاژەڵە راوکراوەکان)، یاخود ئەوەتا ئاژەڵەکە لەلایەن راوچییەکی ترەوە راوکراوە و مرۆڤەکان پاشان هاتوون و لاشەی ئاژەڵە راوکراوەکەیان لە چنگ ئاژەڵە راوچیەکان دەرهێناوە (یاخود دزیویانە) و پاشان ئەو ریشاڵە گۆشتەی بەجێماوە، کراندویانە و خواردویانە.

 

کاتێک ئاژەڵێک راو دەکرێت لەلایەن ئاژەڵێکی ترەوە، ئاژەڵە راوچییەکە، زیاتر هەندێ شوێنی تایبەتی ئاژەڵە راوکراوەکە دەخوات کە بە گۆشتی زۆر تەنراوە.

 

لەم لێکۆڵینەوەیەدا، تەماشای جێگا کڕان و روشاندنەکان کرا کە مرۆڤەکان کردوییانە لەسەر ئەو ئێسکانە و دەرکەوت ئەو روشاندنانە، لەو شوێنانەدا بووە کە ئاماژەیە بۆ راوکردن (واتە کوشتنی ئاژەڵە راوکراوەکە). بەم پێوەرەش، بەلایەنی کەمەوە، دوو ملیۆن ساڵە، مرۆڤەکان، بە چالاکی سەرقاڵی راوکردنن.

 

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.