هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگه‌یاند، 89 ئەندامی هەڵاتوی داعشیان دهستگیركردوهتهوه دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵیانداوه له زیندانێكی حه‌سه‌كه هه‌ڵبێن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له حه‌سه‌كه 89 ئەندامی هەڵاتوی داعشیان دهستگیركردوهتهوه، كه له 20ی (كانونی دووه‌م) هه‌وڵیاندا له حه‌سه‌كه هه‌ڵبێن، ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، شانه‌كانی داعش له گه‌ڕه‌كی زهور و له باكوری زیندانی خوێران مهدهنیهكانیان وه‌ك قه‌ڵغانی زیندو به‌كارهێناوه و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی مه‌ده‌نیان شه‌هیدكردوه كه له دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوش مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، سەرجەم ھەڵاتوەکانی گرتوخانەی غوێرانیان دەستگیرکردوەتەوە، هەروەها توانیویانە یاخیبونی چەکدارە زیندانیکراوەکان کۆنترۆڵ بکەن.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، سەرجەم شانە نوستوەکانی داعش بەشدار بون لە هێرشکردنەسەر گرتوخانەکە تاکو بتوانن چەکدارە زیندانیکراوەکان رزگار بکەن.
گروپی داعش دەڵێت دوای ئەوەی شانە نوستوەکانی داعش لە حەسەکە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک گرتوخانەی غوێران تەقاندەوە، ئەندامانی داعش لە نێو گرتوخانەکەدا دەستیان بە یاخیبون کرد و هەوڵی هەڵاتنیان دا، دواتر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەسەدە و شانە نوستوەکانی داعش لە گەڕەکەکانی دەرەوەی گرتوخانەکە دروستبو.