سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

شكێنەری "شێرە بەفرینەكان"

22/01/2022


سوارە نەجمەدین 

 

کێشەکە ئەوە نییە، تۆ پێت وابێت ئەوانە با لەبەرفیش دروسکرابێتن، هەر بتن و حەرامن، کێشە سەرەکییە ئەوەیە تۆ خۆتت لێ بووبێت بە حەزرەتى ئیبراهیم، حەرام و حەڵاڵ لەوەتەى هەیە هەر یەک شتە، لێ حەزەرەتەکان گۆڕانیان بەسەر هاتووە، کێشەکە تەور بە دەستەکانە، ئەشێت لە دواین کونجى شار، تەورێکیش بدات بە دەستى دوا شێرەبەفرینەوە تا تێمانبگەیەنێت چی دەگوزەرێت.

 

ئەو کەڵە مێردانەى شێرە بەفرینەکان دەشکێنن، گۆڕى مەزارى شێرکۆ دەشکێنن، پەیکەرى ماچ دەشکێنن، ئەوانە هێشتا لەسەردەمى بەرددا دەژین بۆیە شەڕ لەگەڵ بەردەکان و بێ گیانەکان دەکەن.

 

ئەمانە مەترسیدارن، چونکە ئەشێت سبەى دەسەڵاتیان هەبێت، تا دەسەڵاتیان نەبێت کێشەیەکى گەورە لە گۆڕێ نییە، لێ کە دەسەڵاتیان بوو، خەیار قەدەغە دەکەن، لە بەقاڵەکان مۆز و پرتەقاڵ جیا دەکەنەوە، داهۆڵ بە دەغڵ و دانەکانەوە ناهێڵن، پەیکەرەکانى ناوشار یەک یەک لە شەهیدەوە بۆ شاعیرەکان دەشکێنن.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.