سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

عیسا (مەسیح) دەتوانێت چی فێری موسوڵمانانی ئەمڕۆ بكات؟

پێش 2 هەفتە


مستەفا ئاكیول
و: ئارام مەحموود ئەحمەد


چی گرفتك لەگەڵ ئیسلام هەیە؟ بۆچی زۆرێك لە موسوڵمانە توڕەكان نەفرەت لە ڕۆژئاوا دەكەن؟ بۆچی خیلافەتی ئیسلامی داعش یاسای زۆر توندی دژی كەمایەتی، ژنان و ئەو كەسانەی لە ئایین دەرچوون، پەیڕەو دەكرد؟ بۆچی تیرۆریستان بە ناوی (اللە) كوشتار ئەنجامدەدەن؟

بۆ چەندین دەیەیە زۆرێك لە ڕۆژئاواییەكان ئەو پرسیارە دەپرسن. وەڵامەكان جیاجیان. لە بانگەشەی ئەوەوە كە لە ئیسلامی ئەمڕۆدا هیچ گرفتێك نییە، بەڵام ئەم پرسیارە زۆر بەرگریكارانەیە، هەروەها ئەوەی كە خودی ئیسلام گرفتی گەورەی جیهان بێت، بێ ویژادانانەیە.

چاودێرە بەئاگاكان وەڵامی بێلایەنەتریان پێشكەش كردووە: شارستانێتی ئیسلام كە سەردامێك لە جیهاندا پێشكەوتوترین بوو، لەم دواییەدا دووچاری قەیرانێك بووەتەوە، كە لێكەوتەی زۆر توندی لێكەوتووەتەوە.

بیرمەندی بەرجەستەی سەدەی رابردوو، مێژوونووسی بەریتانی )ئاڕنۆڵد توین بی) پەیوەندیدار لەگەڵ قەیرانی ئیسلام لە وتارێكیدا بە ناوی (ئیسلام، ڕۆژئاوا و ئایندە) ساڵی 1948  تێڕامان و سەرنج و هەڵسەنگاندنی خۆی دەربڕیوە.

توین بی نووسیویەتی، جیهانی ئیسلام كە لە سەدەی 19وە لە دۆخێكی قەیراناویدایە، بە هۆی كارایی زیاتری رۆژئاواوە، كەوتە ژێر دەستی ڕۆژئاواییەكان. ئیسلام ئەو ئایینەی كە شانازی بە سەركەوتنە دونیاییەكانییەوە دەكرد، ئەمڕۆ ڕووبەڕووی ئەو ڕۆژئاوایە بووەتەوە كە پشتی بە دیوارێكی پتەو بەستووە و ئەم بابەتەش بۆ موسوڵمانان بووەتە مەترسی و ترس و توڕەیی بەرهەمهێناوە.

توین بی وەك مێژوونووسێكی گەورە نەك تەنیا قەیرانی ئیسلامی شیكار كردووە، بەڵكو لەگەڵ قەیرانێكی تری دێرین بەراوردی كردووە: گرفتاری یەهودییەكان بەرامبەر ڕۆمەكان لە سەدەی یەەمی بەر لە زایین. ئەهودییەكانیش ئەو یەكتاپەرستانە بوون كە خۆیان زۆر بە پلەبەرز دەزانی، بەڵام بەرامبەر ئیمپراتۆرییەكی دەرەكی شكستیانخوارد، سەرزەوییەكانیان داگیركرا و لەگەڵ ئەو هێزە دەرەكییە گرفتی كولتووریشیان بۆ دروستبوو. توین بی ئەو ئەزموون و كارەساتە ڕووندەكاتەوە و دەڵێت، دوو كاردانەوەی توندڕەوانەی لێكەوتووەتەوە. یەكێكیان هێرۆدیانیزم (Herodianism) بوو بە واتای هاوكاری لەگەڵ ڕۆم و لاسایی كردنەوەیان. ئەوی تریش زیالۆتیزم (Zealotism) واتا بەرەنگاری و ناكۆكی و شەڕ دژی ڕۆم و شوێنكەوتنی سەرجەم یاسا و ڕێسا مەسیحییەكان.

توین بی لەو بارەیەوە ئەو بابەتە باس دەكات، كە موسوڵمانە مۆدێرن و ئەمڕۆییەكانیش گرفتاری مشتومڕی بێكۆتایی نێوان هێرۆدیانیزمەكانی خۆیانن كە لاسایی ڕۆژئاوا دەكەنەوە و زیالۆتیزمەكان كە دژی بێگانەكان دەوەستنەوە. ئەو دامەزرێنەری توركیای نوێی مستەفا ئەتاتورك وەك دوا ئەندێشەی هێرۆدیانی و وەهابیەتی عەرەبیش وەك دوایی زیالۆتییەكان وەك نمونە دێنێتەوە. ئەو پێشبینی دەكات كە زیالۆتییەكان بە هۆی لاوازی و سوودوەرنەگرتن لە تەكنەلۆجیای نوێ لە كۆتاییدا شكستدێنن. ئەگەر ئەو ئەمڕۆ هەبوایە و دەیبینی كە چۆن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بە شێوەیەكی كاریگەر سوود لە ئینتەرنێت وەردەگرێت، بە ئەگەری زۆر بە بۆچوونەكانی خۆیدا دەچووەوە.

لە چەند دەیەی ڕابردوودا تەنیا ژمارەیەكی كەم لە بیرمەندە موسوڵمانەكان لەو باس و پێوەرەی توین بیان ڕوانیوە، كە دەڵێت دەبێت موسوڵمانان ڕێگەی سێیەم و نێوەندێك لە نیوان هێرۆدیانیزم و زیالۆتیزم هەڵبژێرن. ئەم بابەتە كار و بەڵگەهینانەوەیەكی لۆجیكییە، بەڵام بە درێژایی سەردەمەكان پشتگوێ خراوە.

ڕیفۆرمخوازان و بیرمەندە نوێیە موسوڵمانەكان سەرنجیان لەو بۆچوونەی توین بی نەداوە كە لە سەدەی یەكەم و لە جیهانی یەهودیدا بابەتەكە تەنیا لە دوانەی هێرۆدیانیزم – زیالۆتیزم كۆتایی نایەت. گرووپی تری یەهدی بە مەیل و تێروانینی ڕۆشنفكری و عیرفانی یان موحافیزكارانەش بوونیان هەبوو. هەروەها جیهانێكی تری دیاریكراوی جیهانێكی تری یەهودی لە ناسرەش هەبوو: عیسا.

عیسا خۆی بە ڕزگاركەر (مەسیح)ێك ناوبرد كە خەڵكی چاوەڕوانیان دەكرد. بەڵام بەپێچەوانەی ئەونەی تری كە هاوكات لەەگڵ ئەو بانگیسەی مەسیحی بوون و ڕزگاركەریان دەكرد، ئەو شۆڕشی چەكداری دژی ڕۆم بەرپا نەكرد. ئەو لە بەرامبەر ڕۆم سەری نەوی نەكرد و خۆی بەدەستەوە نەدا. ئەو سەرنجی خۆی خستە سەر شتێكی تر: زیندووكردنەوەی باوەڕ و ڕیفۆرمی ئایینی خەڵكەكەی. بە تایبەتی ئەو پەیڕەوانی یەهدوی خۆی بانگهێشت كرد بۆ تیشكخستنەسەر بنەما ئەخلاقییەكانی ئایین، بێ ئەوەی كە بە هیچ شێوەیەك خۆی پابەندی یاسا ئایینییەكان بكات. ئەو ڕەخنەی لە یاسا ئایین تەوەرەكان گرت.

مەسیحییەكان ئەوە بە باش ناودەبەن. بەڵام دەبێت موسوڵمانەكانیش سەرنجی بدەن. چونكە بەرەو قەیرانێك دەچن، كە زۆر لەوە دەچێت كە عیسا باسی كردووە: سەردەمانێك كە لەلایەن شارستانێتی تر و دەرەكییەوە فشاریان دەخرێتە سەر، لە هەمان كاتدا لەلایەن ئەو دەمارگیرانەوە كە تەنیا ڕزگاریی لە سەپاندنی یاسای توند، یان هەمان شەریعەت دەزانن و بۆ حكومەتی ئایینی شەڕ دەكەن، دووچاری گرفت، زەحمەت و كارەسات دەبنەوە. موسوڵمانان پێویستیان بە ڕێگەی سێیەمی داهێنەرانە هەیە، كە باوەڕەكەیان پەسەندی بكات، بەڵام لە باری قوورسی نەریتەكانی ڕابرژوو و فەزای سیاسی هەنووكە قوتاریان بكات.

ئایا فێڕبوون لە عیسا بۆ موسوڵمانان تێڕوانین و بۆچوونی نوێیە؟ تا ڕێژەیك بەڵێ. لە هەمان ئەو كاتەدا كە موسوڵمانڕێز لە عیسا دەگرن و ئەو و دایكیان (مەریەم) خۆشدەوێت، چونكە قورئان ستایشی دەكات، هیچ كاتێك بیریان لە ئەركی مێژوویی عیسا، جەوهەری فێركارییەكانی ئەو و ئەوەی كە چۆن دەتوانرێت ئەوان لەگەڵ واقیعییەتی ئەمڕۆ گرێ بدەن، نەكردووەتەوە.

یەكێك لە هەڵاوێردە زۆر گرنگ و جێسەرنجەكان، یەكێك لە پێشڕەوە نوێگەرەكانی ئیسلام (محەمەد عەبدە) بوو. عەبدە بیرمەندی میسری بیری لەوە دەكردەوە كە ئیسلام و موسوڵمانان، ئارامگری و كرانەوەی سەرەتای ئیسلامیان لەدەستداوە و لە نەریتێكی تونددا كپ و بێدەنگ كراون. ئەو كاتێك سەردەمی نوێی خوێندەوە كاریگەر بوو پێی. ئەو وەك موسوڵمانێك لەگەڵ ئیلاهیات و بۆچوونەكانی مەسیحی پەیوەندیدار لەگەڵ عیسا هاوڕا نەبوو، بەڵام هێشتا لەگەڵ بابەتەكانی عیسا كە لەگەڵ ئەو گرتانە بوو كە عەبدە لە جیهانی ئیسلامیدا دەیبینی، هاوڕا دەبوو، كاریگەری لەسەر دروستدەبوو. عەبدو نووسیویەتی، گرفتەكە لە زیندانی بوون لە (مامەڵەكردن) لەگەڵ واتاكان (بە شێوەی) لەفزی بۆ یاسا، لە ئەنجامدا بێتوانایی لە (تێگەیشتن لە نیەت و ئامانجی یاسا) بوو.

ژمارەیەكی تر لە بیرمەندە موسوڵمانەكان ئەوم بابەت و گرفتەیان هاوشیوەی عەبدە باسكردووە. بەڵام هیچ یەكێك لە رابەرە موسوڵمانەكان هاوشێوەی عیسا جەختیان لەسەر دووری و جیاوازی زۆر گرنگ لە نێوان ئامانجە ئیلاهییەكان و یاسای وشك و توند نەكردووەتەوە. عیسا پیشاندا كە بە قوربانی كردنی ڕۆحی ئایین لە بەرامبەر ڕووكارگەرایی بە تۆقین و ترس كۆتایی دێت. بۆ نمونە بەردباران كردنی ژنانی بێتاوان لەلایەن پیاوانی دەمارگیرەوە، كە هێشتا لە ژمارەیەك وڵاتی ئیسلامی جێبەجێدەكرێت. ئەو هەروەها وانەی ئەوەی خستەڕوو كە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕ لە دوودڵی لەگەڵ ڕووكاری چەمكە پەیوەندیدارەكان بە باوەڕداری دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەی كولتووری دووڕوویی، وەك ئەوەی ئێستا لە هەندێك كۆمەڵگەی موسوڵماناندا دەبینرێت. عیسا مرۆڤایەتی وەك بەهایەكی باڵاتر لە یاسای توند پێناسە دەكات و لە وتەیەكیدا باسی لەوە كردووە، كە "بۆنەی ئایینی ڕۆژانی شەممەی یەهودییەكان بۆ مرۆڤ دانراوە، نەك مرۆڤ بۆ ئەو بۆنەیە".

ئایا ئێمەی موسوڵمان دەتوانین بەڵگەی ئەوە بێنینەوە كە "شریعەت بۆ مرۆڤ دانراوە، نەك مرۆڤ بۆ شەریعەت؟" یان هاوشیوەی عیسا بڵێین دەسەڵاداری خوا (خیلافەت) بە هیچ سیاسەتێكی زەمینی و دونیایی دانامەزرێت، بەڵكو لە دڵ و هزر و ویژدانی ئێمەدا دادەمەزرێت؟

ئەگەر عیسا مەسیح لەلایەن ئیسلامەوە پەسەندكراو بێت، وەك ئەوەی ئێمەی موسوڵمان بە شانازییەوە ناوی دەبەین و دەڵێین، كەواتە دەبێت بیر لەو پرسیارانەش بكەینەوە و تێیانبفكرین. چونكە عیسا ئاماژەی بەو گرفتانە كردووە كە ئەمڕۆ ئێمە ڕووبەڕوویان دەبینەوە و حیكمەتێكی پەیامبەری دامەزراندووە كە بۆ زەمەن و ئەمڕۆی ئێمە گونجاوە.

س:
https://www.nytimes.com/2017/02/13/opinion/what-jesus-can-teach-todays-muslims.html?ref=oembed
ئەم بابەتە لە ناوەندی كوردستان بۆ لێكۆڵینەوە لە ململانێ و قەیرانەكان بڵاوكراوەتەوە

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.