سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ژنانی ئه‌فغانستان دژی بڕیارەكانی تاڵیبان ڕژانە سەر شەقامەكان

پێش 2 هەفتە


ژنانی ئه‌فغانستان دژی كۆتوبه‌نده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان رژانه‌وه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كانی كابولی پایته‌خت بڕیاره‌ نوێیه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یان ره‌تكرده‌وه‌.

یه‌كێك له‌ ژنه‌ ناڕازییه‌كان به‌ ئاژانسی نۆڤۆستیی ڕوسیای رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاڵیبان ده‌یه‌وێت به‌ سه‌پاندنی پۆشینی حیجاب له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان و بێبه‌شكردنیان له‌ خوێندن، وا له‌ ژنان بكات ئه‌فغانستان به‌ شوێنی ژیان بۆخۆیان نه‌زانن.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی بانگخوازی و فه‌رمان به‌ چاكه‌ و ره‌تكردنه‌وه‌ی خراپه‌ كه‌ وه‌زاره‌تێكی ئایینی سه‌ربه‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌ چه‌ندین بڕیاری نوێی دژی ژنانی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردوه‌.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بڕیاریداوه‌ رێگه‌نه‌درێت ئه‌و ژنانه‌ی حیجاب ناكه‌ن، نەتوانن هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك تاكسی به‌كاربهێنن و بچنه‌ خوێندنگه‌ و ناوه‌نده‌كانی تری خوێندنه‌وه‌.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.