سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

قائانی لە بەغداوە هەوڵی ڕزگاركردنی لایەنە شیعەكان دەدات

3 رۆژ پێش ئێستا


سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراق ڕەتیدەكاتەوە، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە لەكاتی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان قائانی لە بەغدا بووە.

 

لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا بووە

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، كە پشتی بە زانیاری دیپلۆماتكارێكی ڕۆژئاوایی لەعێراق بەستووە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەكاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەغدا بووە.

 

 قائانی رۆژی دووشەممە لەكۆبوونەوەدا بووە لەبەغدا لەگەڵ چەند لایەنێكی شیعە

ئەو دیپلۆماتكارە ئەوەشی خستووەتەڕوو: بەپێی زانیاریەكان قائانی رۆژی دووشەممە لەكۆبوونەوەدا بووە لەبەغدا لەگەڵ چەند لایەنێكی شیعە، ئامانج لەكۆبوونەوەكەش دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بووە سەرەڕای ئەوەی ئەو كارە زۆر قورسە.

 

دوو سەرچاوەی ئێرانی هەواڵەكەیان بۆ ڕۆیتەرز پستڕاستكردووەتەوە

هەرچەندە هەریەك لە حكومەتی عێراق و ئێرانیش ڕەتیدەكەنەوە قائانی لەبەغدا بووبێت، بەڵام دوو سەرچاوەی ئێرانی هەواڵەكەیان بۆ ڕۆیتەرز پستڕاستكردووەتەوە.

وەك ڕۆیتەرز ئاشكرایكردووە، قائانی بۆ ئەوە لەعێراق بووە تا لەئەگەری شكستی لایەنە شیعەكانی نزیك لە ئێران لە هەڵبژاردنەكە گروپە چەكدارە شیعەكان وەك فشار بەكاربهێنێت كە بەوتەی ئەوان هەڵبژاردنەكە ساختەی تێداكراوە.

 

سەدر لە ركابەرییەكی تونددایە لەگەڵ ركابەرە شیعەكانی كە لە ئێرانەوە نزیكن

قائانی لەكۆبوونەوەكەدا بە ئامادەبوانی وتووە:"لەسەرەتادا چوارچێوەی یاسایی بەكاردەهێنین بۆ گەڕاندنەوەی ئەنجامی ڕاستەقینەی هەڵبژاردن، بەڵام ئەگەر ئەو هەوڵە سەرینەگرت شەقام بەكاردەهێنین.

پێشتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە شیكردنەوەیەكدا باسی لەوەكردبوو كە موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر لە ركابەرییەكی تونددایە لەگەڵ ركابەرە شیعەكانی كە لە ئێرانەوە نزیكن و دەیانەوێت عێراق وەك ڕابردوو.

سەردانەكەی قائانی بۆ عێراق لەكاتێكدایە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان كە 10/10/2021 بەڕێوەچوو 20 ڕۆژی دیكە دەبێت.

 

 لایەنە نزیكەكانی ئێران لەم هەڵبژاردنە شكستێكی گەورەیان تووش بووە

دواخستنی ئەنجامەكانیش لەكاتێكدایە كۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە دەنگی سندوقەكان دەكات و ڕایگەیاندووە ڕەنگە ئەو ژماردنەوەیە ئەنجامەكان بگۆڕێت.

بەپێی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لایەنە نزیكەكانی ئێران لەم هەڵبژاردنە شكستێكی گەورەیان تووش بووە، بەتایبەت هاوپەیمانی فەتح بە سەركردایەتی هادی عامری، هەروەها هەریەك لە حەیدەر عەبادی و عەمار حەكیم تووشی شكستێكی گەورەبوون.


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.