سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئەمەریكا: دانوستان لەگەڵ تاڵیبان مانای دانپێدانان بە بزوتنەوەكە نیە

4 رۆژ پێش ئێستا


لێپرسراوانی بزووتنەوەی تاڵیبان باس لەوەدەكەن، لە یەكەم گەڕی دانوستانەكانی دەوحە، ئەمریكا بەڵێنیداوە هاریكاری مرۆیی پێشكەش بە ئەفغانستان بكات، لای خۆیەوە واشنتۆن جەخت لەوەدەكاتەوە، ئەو دانوستانانە بە واتای دانپێدانان بە بزووتنەوەكە نییە.

 

ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی ڕابردوو لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ یەكەم دیداری ڕاستەوخۆی نێوان لێپرسراوانی ئەمریكایی و بزووتنەوەی تاڵیبان لە دوای گەڕانەوەی ئەو بزووتنەوەیە بۆ سەر حكومڕانی لە ئەفغانستان ئەنجامدرا.

بە وتەی لێپرسراوانی تاڵیبان لە دیدارەكەدا بەڵێنیان دووپاتكردووەتەوە، كە ڕێگە نەدەن گرووپە توندڕەوەكان خاكی ئەفغانستان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی تر بەكاربهێنن.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، لایەنی ئەمریكاییش بەڵێنیداوە هاریكاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان ڕەوانە بكات.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوەكردووە، دانوستانێكی ڕاشكاوانە و پیشەییانەیان لەگەڵ تاڵیبان هەبووە، بەڵام ئەمە بە واتای دانپێدانان بەو بزووتنەوەیە نییە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بە لێپرسراوانی تاڵیبان وتراوە كە بەپێی كردەوەكانیان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێت نەك وتە و بەڵێنی لێپرسراوانی ئەو بزووتنەوەیە و جارێكی تر داوایان لێكراوە پابەندبن بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤەوە، بە تایبەتی مافی ژنان و كچانی ئەو وڵاتە لە هەموو بوارەكاندا.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.