سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

جادوگەری لە عێراقی كۆندا .. بەشی سێیەم و كۆتایی

پێش 4 هەفتە


باوان عبدالله ئەحمەد 

لێكۆڵینەوەیەكی مێژووییە

باسی یەكەم: پێشبینیكردن (العرافە)


پێشبینی كردن (العرافە) پیشەی كۆمەڵێك كەسە كە پێیان دەوترێت (العراف) ئەوانە بانگەوازی ئەوە دەكەن كە نهێنیەكان دەزانن و, دەزانن لە ئایندەدا چی ڕوودەدات, ئەمەش بە چەند ڕێگەیەكی تایبەت ئەنجام دەدەن, لە ڕێگەی تەماشاكردنی تەنە ڕوونەكان و تەماشاكردنی دڵ و جگەری هەندێك ئاژەڵ و یان چاودێری كردنی جوڵەی ئەستێرەكان و باڵندەكان. (64) پێشبینی كردن دوو شێوەی سەرەكی هەبوو لە (ووڵاتی دوو ڕووبار), جۆرێكیان ئیلهام بوو كە پێیان وابوو خواوەندەكان ئەو هێزەیان پێدەبەخشن بۆ ئەوەی پێشبینی ڕووداوەكانی پێبكەن, ئەمەیان ناسراوە بە پێشبینی كردنی ئیلهام بەخش, بەڵام جۆری دووەمیان ئەوەبوو كە بەهۆی خوێندن و تێبینی كردن و چالاكی یە كانی عەقڵی مرۆڤەوە بەرهەم دەهات, كە ناسراوە بە پێشبنی كردنی بەرهەم هاتوو. (65)

لە جۆری یەكەمیاندا پێشبینیكەر پشتی دەبەست بە هێزە شاراوەكان, پەیوەندی بەهێزی هەبوو بە جیهانی ڕۆحەكانەوە, بەتایبەت گیانی مردوان, بەوهۆیەوە زانیاری بەدەست دەخست لەسەر شتەكان و كەسەكان و ڕووداوەكانی سەر زەوی, و كەسی پێشبینیكەر الهامی لە خواوەندەكان و جیهانی ڕۆحەكانەوە وەردەگرت, بەڵام هەرچی جۆری دووەم بوو, ئەمەیان زیاتر باو بوو, چونكە ئەم جۆرەیان دەخوێندرا و كەسی پێشبینیكەر چەندین شێواز و ڕێگای جیاوازی بەكاردێنا بۆ پێشبینی كردنەكانی لەوەی كە بەدەستی هێناوە لە ئەنجامی فێربوون و تێبینی كردن،(66)  لە عێراقی كۆندا كاهینەكان هەڵدەستان بە كاری پێشبینی كردن (العرافە), بۆ زانینی ئەوەی چی ڕوودەدات لە ئایندەدا, دانیشتوانی نێوان دووڕووبار زۆر لێهاتوو بوون لەو بوارەدا بە چەندین ڕێگەو شێوازی جیاواز ئەم كارەیان ئەنجام دەدا, چونكە ئەم كارەیان بە پێویست دەزانی, بۆ ئەوەی بزانن خواوەندەكان چیان بۆ نوسیون لە چاكە و خراپە پێش ئەنجامدانی هەركارێكی گرنگ, ئەمەش بە تێبینی كردنی دیاردە ئاسمانیەكان و جوڵەی هەسارەكان و ڕاڤەی خەونەكان و زانینی ئەو نیشانانەی كە دەردەكەون لە كاتی قوربانی كردنی ئاژەڵەكاندا, وەكو پشكنینی جگەر, زۆرجار ئەم كارە لەسەر خواستی پاشاكان ئەنجام دەدرا, لەبەر ئەوەی پادشا پێش ئەوەی هەڵمەتی سەربازی بۆ شوێنێك دەست پێبكات, دەیەویست ویستی خوداكان بزانێت لەسەر ئەو كارە بۆیە داوای لە (پێشبینیكەرەكان) دەكرد كەوا پێشبینی ئەم كارەی بۆ بكەن, بۆ ئەوەی بزانێت تا چەند سەركەوتوو دەبێـت لەم كارەیدا. (67)

هەندێ: لەم پێشبینی كردنانە تایبەت بوون بە پادشاكان و هەندێكی تریشیان بۆ خەڵكی (ئاسایی) بوون, لێرەدا باس لە هەندێك لەو جۆرانە دەكەین كە جادووگەرەكان بەكاریان دەهێنا بۆ پێشبینی كردنی ڕووداوەكان:

یەكێك لە باوترین ڕێگەكان كە پیشتیان پێدەبەست بۆ زانینی ئایندە بریتی بوو لە پشكنینی جگەری ئەو ئاژەڵەی كەوا دەكرا بە قوربانی, دوای ئەوەی كە ئاژەڵەكە سەر دەبڕدرا, جگەرەكەیان دێنا و لەتیان دەكرد بۆ ئەوەی بزانن جگەرەكەی چۆنە, ئەگەر جگەری ئاژەڵەكە ساغ بایە و هیچ نەخۆشیەكی نەبا و خاڵی ڕەشی لەسەر نەبا, ئەوە ئاماژە بوو بۆ ئەوەی كەوا پێشبینیەكە باشە و ئەو كارەی كەوا پادشا ئەنجامی دەدا كارێكی گونجاوە و سەركەوتن بەدەست دەهێنێت, بەڵام بە پێچەوانەوە كە جگەرەكە خراپ بوایە ئەوا نیشانەی فاڵێكی خراپ بوو ئاماژە بوو بۆ خراپی ئەو كارەی كە ئەنجام دەدرێت. (68)

جۆرێكی تر لە پێشبینی كردنەكانیان پشتی دەبەست بە (ڕشتنی زەیت بەسەر ئاودا), جادووگەرەكە هەڵدەستا بە ڕشتنی هەندێك زەیت بەسەر دەفرێك كە ئاوی تێدابایە, پاشان چاودێری جوڵەی (زەیت)ەكەی دەكرد كە سەرئاو دەكەوت, ئەكەر زەیتەكە ئەڵقەی تەواوی دروستكردبا و ڕووی لە ڕۆژ هەڵات كردبا, ئەوا بەلای فاڵگرەوەكە فاڵێكی باش بوو, بەڵام ئەكەر بازنەكە تێك شكابا و زەیتەكە بڵاو بوبایەوە بەسەر ئاوەكەدا بێ ئەوەی بازنە دروست بكات, ئەوا نیشانەی خەم و خەفەت هێنەر بوو بۆ خاوەن فاڵەكە. (69)

یەكێكی تر لە ڕێگەكانی پێشبینی كردن زانینی ڕٍووداوەكان بوو لە ڕێگەی خوێندنەوەی (دەفرەكانەوە)., پێشبینیكەر لەو ڕێگەیەوە ئاماژەی بەچاك بوونەوەی نەخۆشەكان دەكرد یان مردنیان, وە پێشبینی سەركەوتن یان شكستی پرۆژەكانی دەدا بەو كەسانەی كەوا ڕاوێژیان پێدەكرد. (70)

وە هەندێك لەو پێشبینیانە پشتیان دەبەست بە جوڵەی هەسارەكان, بۆ نمونە ئەگەر خۆر دەركەوت و لە كاتی دەركەوتنیدا دەور درابوو بە چەند پەڵە هەورێكی پچڕ پچڕ ئەوا نەخۆشی بڵاو دەبێتەوە لە ووڵات دا, ئەگەر لەكاتی دەركەوتنی مانگی یەك شەوەدا (با)ی خۆرهەڵات هەڵیكرد, ئەوا نەخۆشی و بەڵا دەفەوتێنێت لەو مانگەدا. ئەگەر هەسارەی زوهرە بەشەو بەرز بۆوە لە ئاسماندا و بەدرێژایی شەو بەو شێوەیە مایەوە, ئەوا نیشانەی ئەوەیە كە بەڵایەك توشی ووڵات دەبێـت. (71)

تەنانەت ئەكەر داڵێك تێپەڕیبا بەلای ڕاستی پادشاوە بۆ لای چەپ ئەوە نیشانەی ئەوە بوو كەوا پادشا سەردەكەوێـت بۆ هەرشوێنێك بچێت, یان ئەگەر داڵێك كۆترێك بخوات لەسـەربانی كەسـێك و هەنـدێكی لـێ جێ بهێڵیت, ئەوا خاوەن ماڵەكە دەوڵەمەند دەبێـت, یان ئەگەر دوپشكێك مارێك بكوژێت لە ماڵی كەسێكدا ئەوا خاوەن ماڵەكە مناڵەكانی خۆی دەیكوژن, یان ئەگەر مرۆڤێك پێ بنێت بەسەر مارمێلكەیەكدا و بەبێ ئاگاداری و بیكوژێـت, ئەوا نیشانەی ئەوەیە سەردەكەوێت بەسەر دوژمنەكانیدا, یان زۆری مێروی ڕەش نیشانەی زۆری باران و لافاوە, یان ئەگەر سەگێكی سپی بێتە ناو پەرستگاوە ئەوا خواوەندەكان پەرستگاكە جێدەهێڵن, یان ئەگەر سەگێك بەدی كرا كە پاڵ كەوتووە لەسەر كورسی پادشا, ئەوا كۆشك دەسوتێت, (72) وە هەندێك جار جادوگەرەكان بۆ پێشبینیكردن پشتیان بە جوڵە و ئاراستەی دوكەڵ دەبەست, بخور و چەند جۆرە گیایەكیان دەسوتاند و چاودێری دوكەڵەكەیان دەكرد,  بەپێی ئاراستەی دوكەڵەكە و شێوەی دوكەڵەكە, پێشبینی كردنەكەیان دیاری دەكرد. (73)

جۆرێكی تر لە پێشبینی كردن لە ڕێگەی ژمارەكانەوە بوو, عێراقیە كۆنەكان لیستێكی تایبەتیان دانابوو , هەموو ڕۆژەكانی ساڵیان تیادا باس كردبوو, كە كام ڕۆژە گونجاوە و كام ڕۆژە شومە, هەندێك ژمارە بە پیرۆز دانرابوون لای خواوەندەكان, وە هەندێك ژمارەش بە شووم دیاری كرابوون, بۆ نمونە ڕۆژی (13) سیانزەی مانگ ڕۆژێكی شوم بوو لای بابلیەكان, وە جۆرێكی تریش لە پێشبینیكردن لە ڕێگەی خەونەكانەوە بوو, چونكە پێیان وابوو وویستی خواوەندەكان لە خەونی پیاو چاكەكان دا دەردەكەوێت, خواوەندەكان لەو خەونانەدا هەواڵی پەنهان بە پیاو چاكەكان دەدەن, ئەم هەواڵ پێدانەش بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەبێت یان بە شێوەی ڕەمز, ئەم ڕەمزانەش لە ڕێگەی كاهینەكانەوە ڕاڤە دەكران. (74)

لە هەندێك لە ڕاڤە كردنەكانیان بۆ خۆر و مانگ و ئەستێرەكان دا چەندین پێشبینیان كردووە. بۆ نمونە ئەگەر خۆر و مانگ دەركەوتن لە یەك كاتدا لە رۆِژی (12) ئەوە مانای ئەوەیە كە كۆتایی بە بنەماڵەی دەسەڵاتدار دێـت, یان پێیان وابوو كاتێك كە مانگ دەردەكەوێت قۆچی لای ڕاستی درێژتر بوو لەلای چەپی ئەوا نیشانەی ئەوەیە كەوا پادشا ووڵاتێكی تر داگیر دەكات. (75)

ئەو كەسەی كە كاری پێشبینی كردنی ئەنجام دەدا كاهینێكی تایبەت بوو لە پەرستگا كەپێی دەوترا (البارو), ئەو كاهینە پێی وابوو كەوا ئەم پێشبینیانە خواوەند پێی دەبەخشێت بۆ زانینی نهێنیەكان, ئەو كەسانەی هونەری (پێشبینی) كردیان دەخوێند بۆ ماوەیەكی زۆر تا تەواو شارەزاییان پەیدا دەكرد لەو بوارەدا و سەری خۆیان دەتاشی, ئەوانە پەیوەست كرابوون بە كۆشكەوە, هەركاتێك داواكرابان دەبوو دەست بەجێ ئامادە بن, وە دەبوو سوێندی یاساییان خواردبا, وە پیشەكەیان پشتاوپشت لە باوانیانەوە وەردەگرت. (76)

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبوو پێشبینیكەرەكان گرنگی بەلایەنی جەستەیی خۆیان بدەن, واتا دەبوو كەسانی بەهێز بن لە ڕووی جەستەیی و دەرونییەوە،لە یەكێ: لە دەقە بزماریەكاندا هاتووە كەوا لە توانای كەسدا نیە تاوەكو ببێتە (بارو) تاوەكو خاڵی نەبێـت لە هەموو كەموكورتیەكی جەستەیی, وە دەبێـت لە ڕەچەڵەكی كەسێكی ئازاد بێت و نابێـت كۆیلە بێت.(77)

ئەم (پێشبینیكەرانە) پەیوەندیەكی پتەویان هەبوو بە كۆشكی پاشاوە, چونكە پاشا لە زۆربەی كاروبارەكان ڕاوێژی پێدەكردن, بۆ ئەوەی ویستی خواكان بزانێت دەربارەی ئەم كارانە, وە ئەم پێشبینیكەر و ئەستێرە ناسانە پەیوەندی بەهێزیان هەبوو بە سوپا و كردە سەربازیەكان, چونكە پێش سوپا دەكەوتن لە كاتی كشان و جوڵەی سوپادا, لەبەر ئەوە زۆرجار ئەوانە بەدیل دەگیران لەكاتی جەنگەكاندا, ئەم پەیوەندیە توندوتۆڵەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە پاشا دەیەویست ڕاوبۆچوونی خوداكان بزانێت پێش دەستپێكردنی كردە سەربازیەكان, بۆ ئەوەی ئەگەری سەركەوتن یان شكست بزانێت لەم جەنگەدا، (78)ئەو كاهینانەی كە تایبەت بوون بە پێشبینی كردن (البارو) لە پەرستگاش شوێنی تایبەت بە خۆیان هەبوو كە تیایدا ڕێوڕەسمی پێشبینی كردنەكەیان تیادا ئەنجام دەدا, كە ڕێزێكی تایبەتیان لێ دەگیرا, پلەیەكی بەرزیان هەبوو لەلای كاهینی پەرستگاوە. (79)

وەك هەرمروڤێكی سەر زەوی ، عێڕاقییە كۆنەكان  حەزیان بە ئایندەیان  كردوەو  لەم پێناوەشدا  چەندین ڕێگایان گرتۆتە بەر، هەروەك لەسەرەوەدا  ڕوونكراوەتەوەو  پەنایان بۆ زۆر بوار بردووە  لەم پێناوەدا، هەموو كاتێكیش  ئەو كەسانە جێگەی تێڕامانی  خەڵكی سادەو  لە هەمان  كاتیش دا دەسەڵاتدارانن، بۆیە هەموو كات  پەنایان بۆ براوە ، مەبەستەكەش ڕوونە ، مرۆڤ بەردەوام  لەخەمی چارەنوس  و دواڕۆژ و دونیای دوای مردندابووە. 
    
باسی دووەم: پەیوەندی نێوان ئاین و جادوو

پەیوەندی نێوان جادوو و ئاین پەیوەندیەكی زۆر كۆنە, بۆتە جێگەی پرسیار لای توێژەران ئاخۆ كامیان پێش ئەوەی تریانە, هەندێك لەوانە پێیان وایە كە جادوو لە ئاین پەیدا بووە, هەندێكی تر پێیان وایە ئاین لە جادوو پەیدا بووە, هەندێكی تر پێیان وایە هەریەكێكیان سەربەخۆن و لە یەكتر جیاوازن، یەكێك لەوانەی كە پێیی وایە جادوو بەرهەمی ئاینە زانای ئەڵمانی (اودلف ارمان)ە, كە دەڵیت: (جادوو ڕووەكێكی دڕكاویە لە مێرگی ئاین). (80) 

وە هەندێك لە لێكۆڵەران پێیان وایە كەوا جادوو زۆر لە پێش ئاین پەیدا بووە, بۆیە ناكرێت جادوو بەرهەمی ئاین بێت . (81)  وە هەندێكی تر پێیان وایە (جادوو و ئاین) دوو شتی جیاوازن, لەوانە (روبرت سمیث) كە وای دەبینێت دین شتێكی جیاوازە لە جادوو و فاڵچییەتی چونكە دین وەستاوە لەسەر پەیوەندیەكی باش لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگادا وە ئاین یاسا و ڕێسا ئەخلاقیەكان دەپارێزێت, لەكاتێكدا جادوو وەستاوە لەسەر دەستدرێژی كردنە سەر بەها ڕەوشتیەكان(82) ، ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ مێژووی عێراقی كۆن ئەوا پەیوەندی جادوو لە گەڵ ئاین دا زۆر بە ڕوونی بەدی دەكەین, ئەو كەسانەی كە كاری جادوویان ئەنجام دەدا (جادووی سپی) بۆ مەبەستی شیفای نەخۆشەكان پیاوانی ئاینی بوون, واتا كاهینێك لە كاهینەكانی پەرستگا پێی هەڵدەستا كە تایبەت كرابوو بە كاری جادووكردن(83)، كاری پێشبینی كردن و جادوو گەرێتی پەیوەندییەكی پتەوەیان هەبوو بە بیروباوەڕە ئاینیەكانەوە, لەبەر ئەوەی پێشبینی كردن و جادوو گەرێتی لە بنەڕەتدا وەستاوە لەسەر پەیوەندیكردن بە هێزی باڵاوە (خواوەند)ەوە, بۆ زانینی ئەوەی كە ڕوو دەدات لە خێر و چاكە و خراپە كە توشی تاكەكان و كۆمەڵگە دەبێت(84).

ئەوانەی كە كاری جادوویان ئەنجام دەدا پیاوی ئاینی بوون, واتا كاهینی پەرستگا بوون. ئەم كاهینانە دابەش ببون بۆ سێ پلە:

پلەی یەكەم چینی جادوو گەرەكان بوون, پلەی دووەم چینی ئەستێرە ناسەكان و پلەی سێیەم ئەو كاهینانە بوون كە سرودە ئاینیەكانیان دەخوێندەوە لە بۆنە ئاینیەكاندا, سەرەڕای بوونی كاهینی گەورەی پەرستگا، ئەوەی لێرەدا ئێمە مەبەستمانە چینی یەكەم و دووەمە, كە پەیوەندیان بە كاری جادوو گەرێتی و ئەستێرە ناسی و پَیشبینی كردنی ڕووداوەكان و خوێندنەوەی ئایندەیە, كاهینە جادوو گەرەكان بۆ دورخستنەوەی خراپەی گیانە شەڕانگێزەكان و شیفای نەخۆشەكان پەنایان بۆ جادوو و نوشتە و نزاو پاڕانەوەی تایبەت دەبرد چونكە پێیان وابوو بەم ڕێگەیە دەتوانن پارێزگاری بكەن لە مرۆڤ و گیانە شەڕانگێزەكان بوەستێنن(85).

جادوو گەر و ئەستێرە ناسەكان پێگەیەكی ئاینی بەرزیان هەبوو لە كۆمەڵگادا, هەتاوەكوو پادشا پێش ئەوەی بڕیاری گرنگ بدات دەربارەی سوپا و لەشكرركێشیەكان, ڕاوێژی بە جادوو گەر و ئەستێرە ناسەكان دەكرد تاكو بزانێت ڕای خواوەندەكان چییە لەسەر ئەم كارە, ئەوانیش فاڵیان بۆ دەگرتەوە, ئەگەر فاَلەكە باش بوایە ئەوە مانای ئەوەیە پادشا سەركەوتن بەدەست دێنێت و دەستی بە هەڵمەتە سەربازیەكەی دەكرد و مانای ئەوەبوو كە پشتیوانی خواوەندەكانی بەدەست هێناوە(86).

ئەو كاهینانەی تایبەت بوون بە كاری جادوو گەری و فاڵ گرتنەوەو كاری نوشتەكردن و نزاكردن لە پەرستگادا شوێنێكی تایبەتیان بۆ دیاری كرابوو, هەڵدەستان بە چەند ڕێوڕەسمێكی تایبەت بەو جادوو و نزاو پاڕانەوەیان خواوەندەكانیان هێور دەكردەوە بۆ ئەوەی خواوەندەكان توڕەیی خۆیان نە ڕژێنن بەسەر پادشا و ئەو ناوچەیەدا(87).

ئەو كاهینەشی ئەركی هێوركردنەوەی خواوەندەكانی پێ سپێردرابوو پێی دەوترا (كالو), ئەم كاهینە بۆ هێوركردنەوەی توڕەیی خواوەندەكان پێویست بوو لەسەری لە چەند ڕۆژێكی دیاریكراودا بچێتە پەرستگا و قوربانی بۆ خواوەندەككان بكات و و چەندین لاوك و لاواندنەوەی پیرۆز بڵێت بە پشت بەستن بەچەند ئامێرێك بۆ ئەوەی توڕەیی خواوەندەكان بڕەوێنێتەوە(88).

جادوو گەرەكان ڕۆڵی زۆر دیاریان هەبوو لە پەرستگاكان دا, لە عێراقی كۆندا نازناوی (ماشماشی) یان پێ بەخشرابوو لەلای سۆمەریەكان, (ئەكەدی) یەكانیش نازناوی (اشیبو) یان پێ بەخشیبوون, كاری ئەوانە بریتی بوو لە نوشتە و جادوو بۆ دەركردنی گیانە شەڕانگێزەكان لە جەستەی مرۆڤ, (اشیبو) هەڵدەستا بە پاككردنەوەی نەخۆشەكان و گوناهبارەكان بەهۆی نوشتە و كاری جادوویی, هەر بۆنەیەك نوشتەی تایبەت بە خۆی هەبوو, لە نوشتەكاندا بانگی خواكان دەكرا بۆ پاراستنی ئەو كەسەی هەڵگری نوشتەكەیە(89). وە (اشیبو) یەكان بۆ ڕزگار بوونی نەخۆشەكان لە دەستی گیانە شەڕانگێزەكان و چاك بوونەوەیان لە نوشتەكانیان دا پەنایان بۆ خواوەندی (ایا) و پاشان كوڕەكەی (مەردۆخ) دەبرد(90).

بەئاشكرا دیارە, ئاین گرنگییەكی زۆری هەبووە لە ژیانی گەلانی عێراقی كۆندا، بیروباوەڕە ئاینیەكان لە ناویشیاندا كاری جادوو گەری و فاڵگرتنەوە و پێشبینی كردن چوارچێوەی گشتی هەڵسوكەوتی مرۆڤیان دیاری دەكرد. چەندین دەقی مێخی جێماون كە چەندین چیك و ئەفسانە و بیروباوەڕی ئاینیان لەخۆ گرتووە, وە لەناو ئەو دەقانەش دا چەندین دەقی جادوو (سحر) هاتوون, وە چەندین ڕێو ڕەسمی ئاینیان تیادا باسكراوە, هەموو ئەوانە سەلمێنەری ئەوەن كەوا ئاین و كاری جادوو چووەنە ناو ناخی عێراقیە كۆنەكان و كاریگەرییان هەبووە لە ژیانی تایبەتی و گشتیدا(91). 

كەواتا وەك بەشێكی گرنگ لەناو دام و دەزگا ئایینەكاندا، جادوو پەیوەندییەكی پتەوی  بەو بوارەوە هەیە ، لەناو پەرستگادا بەشی تایبەت و گرنگی بۆ جیا كراوەتەوە ، مەبەستیش  لەو جیاكردنەوەیە  سود وەرگرتنە لە  جادوو وەك دروستكردنی پەیوەندیە لەگەڵ ئەو هێزە  نادیارەی  پیاوانی ئاینی  بەشێوەیەكی گشتی و ئاینی نیازێتی پەیوەندی لەگەڵ دا ببەستێ، هەم بۆ خۆلادان لە زیانەكانی  و هەم بۆ سوودگەیاندن بە ژیانی مرۆڤ و هەروەتر، یۆ زامنكردنی دوا ڕۆژیشی.

باسی سێ یەم: پەیوەندی جادوو بەكاری پزیشكیەوە 

كۆنترین پیشەی پزیشكی لە ووڵاتی دوو ڕووبار دەگەڕێتەوە بۆ (3000 پ.ز) لەلای سۆمەریەكان, كە لە سەر دەستی كاهینە جادوو گەرەكان ئەنجام دەدرا و پێیان دەوترا (مشماشو)، ئەمەش یەكەمین چارەسەری كەهەنوتی بوو، كاهینەكان خەڵكیان چارەسەر دەكرد بە سیفەتی ئەوەی ئەوان پزیشكی ڕۆح و جەستەن, ئەمەش لە ڕێگەی نوشتە و نزاكردنەوە بە بەكارهێنانی شێوازە جادووییەكان(92). پەنابردنی ئەو كاهینانە بۆ جادوو گەری بەمەبەستی شیفای نەخۆشەكان و چارەسەركردنیان وەكو چەكێك وابوو بۆ بەرگری كردن لە گیانی مرۆڤ و جەنگان دژی هێزی شەڕ و خراپەكاری, وە لە سەردەمی بابلیەكاندا ئەوانەی ئەم كارەیان ئەنجام دەدا پێیان دەوترا (اشیبو) واتا ئەو كەسەی كەوا گیانە شەڕانگێزەكان لە لەشی مرۆڤ دەردەكات(93). كاهینە جادوو گەرەكان ڕۆڵی گرنگیان هەبوو لە پزیشكی بابلیدا, لەبەر ئەوەی بە خوێندنەوەی نزا و نوشتەكانیان چارەسەری نەخۆشەكانیان دەكرد, ئەمەش بە ئەنجام دانی ڕێوڕەسمی تایبەت كە لە پەرستگادا ئەنجام دەدرا(94).

پەیوەندی نێوان كاری پزیشكی و جادوو گەرێتی پەیوەندییەكی توندو تۆڵ و لێك دانەبڕاو بوو لە ووڵاتی دوو ڕووباردا. بە تایبەت لە سەردەمی سۆمەریەكان و بابلیەكاندا, وە چەندیین دەستەواژە بەدی دەكەین كەوا ڕاستی ئەوە دەسەلمێنین وەكو پزیشكی پێشبینیكەر (البارو) و لێكدەرەوەی خەونەكان (سائیلو) و نوشتەكەر (الاشیبو) و جادوو گەر (مشماشو), هەموو ئەوانە كاریان دەكرد لە بواری پزیشكی دا, هەریەكەیان بە جۆرێك, بۆ نمونە (البارو) بەهۆی توێكاری هەندێك لە ئەندامەكانی ئاژەڵان وەكو (جگەر و دڵ و ئەندامەكانی ناوەوە) پێشبینی ڕووداوەكانیان دەكرد لە گەڵ (البارو) دا (اشیبو)ش هەڵدەستا بە نوسینی نوشتە و خوێندنی نزا بەسەر نەخۆشەكاندا بە مەبەستی چارەسەر كردنیان(95).

چەندین ڕێوڕەسمی تایبەت دەكرا لەلایەن جادوو گەرەكانەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشەكان, ئەمەش بۆ دەركردنی گیانە شەڕانگێزەكان بوو لە جەستەی نەخۆشەكە, چونكە پێیان وابوو كە هۆكاری هەموو ئەو نەخۆشیانە ئەو گیانە شەڕانگێزانەن كەوا چونەتە ناو گیانی نەخۆشەكە و توشی ئەم نەخۆشیەیان كردووە(96).

لە كاتێكدا ئەو پزیشكەی كە چارەسەری نەخۆشەكانی دەكرد لە ووڵاتی دوو ڕووبار،  بەڕێگەی زانستی پشتی بە توێكاری دەبەست, چارەسەری بە گژوگیای دەرمانی بۆ نەخۆشەكان دەكرد پێی دەوترا (الاسو) (97). ئەمەش لە دەقە سۆمەریەكاندا هاتووە كەە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئوری سێیەم (2012-2004 پ.ز), ئاماژە بەوە دەكات كە كۆنترین پزیشك لە ووڵاتی سۆمەر پێی وتراوە (ازو) كە چارەسەری نەخۆشیەكانی كردووە لە ڕێگەی دیاری كردنی دەرمانی تایبەت بۆ هەر نەخۆشیەك بە جیا (98). 

هەردوو جۆرە پزیشكیەكە لە عێراقی كۆندا بەكار هاتووە و پەیوەندییەكی توندو تۆڵیان لە نێواندا هەبووە , بەڵام لە سەردەمێك بۆ سەردەمێكی تر جیاوازیان هەبووە, لە سەردەمی سۆمەری و بابلیەكاندا پلە و پێگەی پزیشكی (اشیبو) بەرزتر بووە لە پزیشكی (اسو), بەڵام لە سەردەمی ئاشوریەكاندا بواری پزیشكی پێشكەوتنی زۆری بە خۆیەوە بینی بە تایبەت جۆری (اسو) تینانەت پاشاكانی ووڵاتانی دەوروبەر وەكو پاشاكانی (حیثی) (99) یەكان و (میصری) یەكان بە دوای پزیشكە ئاشوریەكانیاندا دەنارد بۆ چارەسەر, ئەمەش بەهۆی شارەزایی و لێهاتویی پزیشكە ئاشوریەكان لە بواری پزیشكی, چونكە پزیشكی ئاشوری زۆر گەشەی كرد بەتایبەت زانستی توێكاری و كاری ئەندامەكان و دەرمانخانەكان, ئەمەش پزیشكی جادوویی لاواز كردوو لە سەردەمی ئاشوریەكان بە بەراورد بە سەردەمەكانی پێش خۆی, ئەمەش وای كرد ڕۆڵی (اشیبو)و (بارو) ڕوو لە لاوازی بكات و ڕۆڵی (اسو) دەركەوت و درەوشایەوە (100). لە كتێبخانەكەی (ئاشور بانیپاڵ) (101) نزیكەی (24000) بیست و چوار هەزار تاتە قوڕ هەبووە كە بەشێكی زۆر لەو تابلۆ قوڕانە كە بە خەتی بزماری نوسراون باسی زانستی پزیشكی دەكەن(102).

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ لای پزیشكانی جادوو گەر (مشماشو) و نوشتەكاران (اشیبو) و پێشبینیكاران (بارو) دەبینین چەندین شێوازی نامۆیان بەكار هێناوە بۆ چارەسەری نەخۆشەكانیان, هەندێكیان شێوازەكانیان شێوازی جادوویی تەواو بوون وەكو نوشتە و تەڵیسم و جادوو, بە بەكارهێنانی هەندێك مادەی نامۆ وەكو موی بزن و پیسایی ئەسپی دەریا و بەكارهێنانی بخور و دوكەڵ و ووتنی هەندێ دەستەواژەی تایبەت كە بۆ چارەسەری نەخۆشەكان بە كاریان دەهێنا(103).

زمانی سۆمەری كە بە زمانێكی پیرۆز دادەنرا بوو بە زمانی ڕەسمی زانستی پزیشكی هەتاوەكو سەردەمەكانی دواتریش سەردەمی (بابلی و ئاشوری)یش هەر هەمان زمان بەكار دەهات لەو بوارەدا, هەروەك چۆن پزیشكە فەڕەنسیەكان زمانی لاتینیان بەكارهێنا لە بواری پزیشكیدا. تاوەكو ئێستاش زمانی لاتینی زمانی زانستییە لە زۆربەی زاراوە پزیشكیەكاندا, پزیشكەكانیش لە عێراقی كۆندا زمانی سۆمەرییان بەكاردێنا, مەبەستیان لەوە هەم پیرۆزی زمانەكە بوو وە هەم نەخۆشەكانیش لە سەردەمی بابلی و ئاشوریەكاندا لەو زمانە تێدەگەیشتن, بەم كارەشیان زیاتر ناوبانگیان دەركرد(104).

زانستی پزیشكی و كاری جادوو گەری لە عێراقی كۆندا پەیوەندییەكی زۆریان هەبووە، چونكە ئەوانەی كەوا هەڵدەستان بە كاری پزیشكی بەشێكی زۆریان لایەنی جادوو گەریان بەكارهێناوە بۆ چارەسەری نەخۆشیەكان، پزیشكی جادوو گەر (مشماشو) وە پێشبینیكەر (البارو) و پزیشكی نوشتەكەر (اشیبو) و لە هەمان كاتدا پزیشكی (اسو) كە زیاتر لایەنی زانستی بە سەردا زاڵ بوو هەموویان بەشدار بوون لە چارەسەری نەخۆشەكان، هەریەكەیان بە ڕێگایەكی تایبەت بە خۆیان. 

دەرەنجام

1. بەتێپەڕبوونی سەردەمەكان و هاتنی نەتەوەو گەلە جۆراو جۆرەكان؛ چەندین ناو و نازناو لە ووڵاتی دوو ڕووبار نراوە، پێگە جوگرافیەكەشی ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەكاریگەری دروستكردن لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتیو سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری ووڵاتەكەدا.

2. ماناو مەغزاو زاراوەی جادوو  بە درێژایی مێژوو چەندین شیكردنەوەی بۆ كراوە لەلایەن زمانەوان و مێژوو نوسانەوە، مرۆڤ لە تەمەنی درێژی خۆیدا پەنای بۆ چەندین جۆر لە جادوو بردوە، هەندێك لەو جۆرانە مەبەست لێی خۆپلراستن و پەیداكردنی قوتی ڕۆژانە بووە، هەندێكیشیان بە نیازی زیان گەیاندن بووە بە بەرامبەرەكانی یان لە قاڵبدانیان، جا لەبواری سروشتیدا بێت یاخود مرۆیی، بەڵام ئەوەی گومانی تێدا نیە مرۆڤ لە قۆناغە سەرەتاییەكانی ژیانیدا وەكو پێداویستیەك بۆ بەردەوامیدان بە ژیان پەنای بۆ بردووە، تاكو خۆی بپارێزێت و لەلایەكی تریشەوە وەك جۆرێك لە زەمانەت بە كاری بهێنێ بۆ ئەو ژیانە دژوارەی تیایدا گوزەری كردووە.

3. هەروەك نیازو مەبەستی ئەنجامدانی جادوو دوو لایەنەیە، واتە بەكارهێنانێتی بۆ چاكەو خراپە، بە هەمان شێوە یاساكانی عێڕاقی كۆن لە مادە و بڕگەكانی خۆیدا جێگایان بۆ كراوەتەو، هەرچەندە سزای بۆ ئەنجامدەرانی لەلایەنی چاكە و پزیشكیدا دیاری نەكردووە و شتێكی سروشتی بووە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی سزای توند بۆ بكەرانی  جادوو دانراوەو تەنانەت یاسا سۆمەریەكان كە بەیاسای نەرم و پێبژاردن جیا دەكرێتەوە لەیاساكانی تری عێڕاقدا، كەچی  دەقەكان ئاماژە بۆ دانانی سزای زۆر قورس دەكەن لەو یاسایانەدا.

4. یەكێك لە پایە سەرەكیەكانی جادوو لەعێڕاقی كۆندا بریتی بوە لە پێشبینیكردن، بەهەمان شێوە چەندین ڕێگا بوونی هەبووە بۆ ئەوەی داهاتووی پێ لێكبدەنەوە، ئەوانەی بەم كارە هەڵساون لە پەرستگە و شوێنەكانی تردا؛ بەردەوام جێگەی تایبەتیان لای دەسەڵاتدارەكان هەبوە و بەهەمان شێوە لە دامودەزگا ئاینییەكانیشدا شوێنی تایبەتیان بۆ دیاریكراوە، ئەمەش دیسانەوە پەیوەندی بەدڵەڕاوكێ ی مرۆڤەوە هەیە بۆ زانینی داهاتوی خۆی.

5. جادوو وەك بوارەكانی تری ژیان  پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ ئاین دا هەیە، بە جۆرێك هەندێ لە توێژەران بۆچونی جیاوازیان هەیە دەربارەی ئەوەی كامیان لە پێش ئەوەی دیكەیان سەری هەڵداوە، چونكە هەردوكیان لە هێڵە گشتیەكانی كاركردندا ئامانجی زۆر هاوبەشیان تێدا بەدی دەكرێت، هەردوكیان بۆ ئەوە كاردەكەن كاریگەری لەسەر هێزە نادیارەكانی ئەودیو سروشت دروست بكەن، هەردوكیشیان دەیانەوێ مرۆڤ  لە زیان بپلرێزن و وا لە سروشت بكەن سوود بەئادەمیزاد بگەیەنێت.

6. یەكێكی تر لەو بوارانەی  جادوو پەیوەندی توندوتۆڵی هەبوە لەگەڵیدا، بواری پزیشكیە، دەقەكان لەعێڕاقی كۆندا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە  بەشێك لەو كەسانەی كاری پزیشكیان كردووە لەناو كۆمەڵگەدا؛ بۆچارەسەركردنی نەخۆشیەكانی خەڵك پەنایان بۆ جادوو كردن بردووە، دیارە ئەم كەسانەش چەندین جۆر بونەو هەریەكەیان بەڕێگەی تایبەتی خۆی كاری كردووە، بەڵام پێدەچێت لایەنی زانستی  زیاتر بۆ چارەسەر كردن  بەكار هێنرابێت                  

لیستی سەرچاوەكان

1) سۆمەریەكان/ یەكێكن لە كۆنترین نەتەوەكانی نیشتیجێ ی ووڵاتی دووڕووبار كەلە هەزارەی چوارەمی پێش زاین ڕوویان كردۆتە ووڵاتی دووڕووبار، هەرچەندە ناكۆكی هەیە لەناو لێكۆڵەران لەسەر ئەو شوێنەی كەكۆچیان لێوە كردووە، هەندێك پێیان وایە لەئێران و ئەرمینیاوە هاتوون، هەندێكی تر لایان وایە لەڕۆژهەڵات یان باكوری ڕۆژهەڵاتی ووڵاتی دووڕووبارەوە هاتوون، ئەوانە توانیان شارستانیەتێكی مەزن لەووڵاتی دووڕووبار بنیات بنێن شارستانیەتی ئەوانە گەیشتە لوتكە لەسەردەمی بنەماڵەی سێیەمی سۆمەری لەشاری (ئور) بۆیەكەمین جار نوسینیان داهێنا بەشێوەی نوسینی بزماری ، تاوەكو ئێستاش بەشێكی زۆر لەو نوسینانە لەسەر تابلۆ گڵینەكان ماون و پارێزراون لەمۆزەخانەكان دا
ثروت عكاشة، الفن العراقي القديم،ط1، (بغداد: 1971م ) ص11؛  سامي سعيد الأحمد، السومريون، ط1، (بغداد:1990)، ص5.
2) جان كلود مارغون، السكان القدما‌و لبلاد ما بين النهرين وسورية الشمالية، ترجمة: سالم سليمان العيسي، ط3، (دمشق:2009)، ص59.
3) جاسم شهد وهد، الصلات السياسية بين ممالك العراق في العصر البابلي القديم، (2004-1595 ق.م)، رسالة ماجستير غير منشورة، جامعة بابل، (بابل:2006)، ص14
4) طه باقر ويَخرون، تاريخ العراق القديم، ج1، (بغداد:1987)، ص8.
5) نيكولاس بوستغيت، حضارة العراق ويَثاره تاريخ مصور، ترجمة: سمير عبد الرحيم الجلبي، ط1، (بغداد:1991)، ص130.
6) عامر سليمان و احمد مالك الفتيان، محاضرات في التاريخ القديم، (الموصل:1978)، ص25.
7) جورج رو، العراق القديم ، ترجمة وتعليق: حسين علوان حسين، مراجعة: فاضل عبد الواحد علي، ط2، (بغداد:1986)، ص223.
8) نور الدين حاطوم ويَخرون، موجز تاريخ الحضارة، حضارات العصور القديمة، ج1، (بيروت:1964)، ص145.
9) عماد عبد القادر محمد المزوري، الكاشيون 1595-1162ق.م، (دراسة سياسية حضارية)، رسالة ماجستير غير منشورة، جامعة صلاح الدين، (اربيل:2002)، ص23 .
10) طه باقر، مقدمة في تاريخ الحضارات القديمة، الوجيز في تاريخ حضارة وادي الرافدين، ط2، ج1، (بغداد:1986)،ص١٠.
11) علا‌و الدين عبد المحسن شاهين، حضارات الشرق الأدني القديم، ط2، (القاهرة:2009)، ص ص124، 132.
12) حلمي رسول رضا، بلاد النهرين في العصر الهيللنستي (331-126 ق.م)، اطروحة دكتوراه غير منشورة، جامعة القاهرة، (القاهرة: 2015)، ص10.
13) سامي سعيد الأحمد، الزراعة والري، (حضارة العراق)، ج2، (بغداد:1985)، ص153.
14) جاسم محمد الخلف، جغرافية العراق الطبيعية والاقتصادية والبشرية، ط3، (القاهرة:1965)، ص9.
15) صلاح حميد الجنابي وسعدي علي غالب، جغرافية العراق الإقليمية، (الموصل:1992)، ص9.

16) جاسم محمد الخلف، المصدر السابق، ص9: لەسەر ئاستی ناوخۆش كەپێی دەڵێن كەنداوی بەسرە، ئەوروپی و ئێرانیەكانیش پێ ی دەڵێن كەنداوی فارس. بڕوانە:    طه باقر، مقدمە، ج1، ص22:.
17) أحمد محمد البربري، معالم تاريخ العراق القديم، (الإسكندرية :2007)، ص4.
18) خطاب صكار العاني، جغرافية العراق أرضاً- وسكاناً- وموارد اقتصادية، (بغداد:1988)، ص10.
19) خطاب صكار العاني، المصدر السابق، ص٧و ١٠.
20) جاسم محمد الخلف، المصدر السابق، ص11.
21) خطاب صكار العاني، المصدر السابق، ص54.
22) تقي الدباغ، العراق في عصور ما قبل التاريخ (العراق في التاريخ)، (بغداد:1983)، ص33.
23) رضا جواد الهاشمي، التجارة، (حضارة العراق)، ج2، (بغداد:1985)، ص195.
24) جاسم محمد الخلف، المصدر السابق، ص52
25) طه باقر ويَخرون، تاريخ العراق القديم، ج1، ص13-14.
26) جاسم محمد الخلف، المرجع السابق، ص156.
27) تقي الدباغ، البيئة الطبيعية والإنسان، (حضارة العراق)، ج١، (بغداد:1985)، ص17.
28) عامر سليمان وأحمد مالك الفتيان، المصدر السابق، ص119.

29) هیندۆ ئەوروپییەكان: ئەو گەلانەن لەڕووی زمانەوانییەوە پێكەوە بەستراون و بەشێكی گەورەی  دانیشتوانی ئەمڕۆی ئەوروپا پێك دەهێنن، بەچەند شەپۆلی كۆچ وڕەو هاتن بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیك، بۆچونەكانیش پێیان وایە لەبەشی باكور یاخود خۆرهەڵاتەوە هاتوون. بڕوانە : كلين دانيال، موسوعة علم الَاثار، ترجمة: ليون يوسف، ط1، ج2، (بغداد:1991)، ص576.
30) طه باقر و يَخرون، تاريخ العراق القديم، ج1، ص ص62-64.
31) الجوهري، الصحاح، ط1، ج1، (بيروت: 1998), ص555 ؛ ابن منظور، لسان العرب، تحقيق: ياسر سليمان ابو شادي و مجدي فتحي السيد, ج6، (القاهرة: 2009), ص210.
32) تهذيب اللغة ، ت: عبدالكريم العزاوي، ط1، ج4، (القاهرة: د.س)، ص292.
33) عمر سليمان الاشقر، عالم السحر و الشعوذة،ط4، (عمان: 2002) ، ص70.
34) اوين ديفيز،  السحر،  ترجمة: رحاب صلاح الدين، (القاهرة: 2014)، ص8.
35) حاشية ابن عابدين، ط2، مطبعة مصطفي البابي الحلبي، ج1، (القاهرة : 1966)، ص41.
36) المقدمة, تحقيق: عبدالله محمد الدرويش، دار البلخي، ج2،  (دمشق: 2004)، ص273.
37) عبدالسلام عبدالرحيم السكري، السحر بين الحقيقة و الخيال، (د.م: 1987)، ص38.
38) خزعل الماجدي, بخور الالهه, 28-29.
39) زعل الماجدي, المصدر نفسه, ص29.
40) فاضل عبدالواحد, المصدرالسابق, ج1, ص201 ؛ جيمس جورج فرايزر, الغصن الذهبي, دراسة في السحر و الدين, ترجمة: نايف الخوص, ط1, (دمشق, 2014), ص49.
41) خزعل الماجدي, بخور الالهه, ص30.
42) ادين ديفيز, السحر, ص100 ؛ حبيب سعيد, اديان العالم, ط1, القاهرة, ص11.
43) اسامة عدنان يحيي, السحر و الطب في الحضارات القديمة,ص 185-186.
44) احمد امين سليم, حضارة العراق,ص 38.
45) هاري ساغر, عظمة اشور, ص336.
46) احمد امين سليم, المصدر السابق, س668.
47) تقي الدباغ, الفكر الديني القديم, ص242 ؛ سامي سعيد, المصدر السابق, ص73.
48) خزعل الماجدي، بخور الَالهة، ص 223.
49) حبيب سعيد, المصدر السابق, ص21 ؛ خزعل الماجدي, متون سومر, ص341.
50) خزعل الماجدي, بخور الالهه, ص45.
51) خزعل الماجدي, المصدر نفسه, ص45-46.
52) خزعل الماجدي, بخور الالهه, ص31.
53) خزعل الماجدي، متون سومر، ط1، (لبنان: 1998)، ص341.
54) فوزي رشيد، حضارة العراق، ط1، ج١، (بغداد: 1985)،  ص202.

55) (اور- نمو) دامەزرێنەری بنەماڵەی (ئور) ی سێیەمی سۆمەرییە (2113 – 2095 پ.ز) كە بەشێك لە یاساكانی (اورنیمو) لەسەر تابلۆیەك بە خەتی بزماری لە شاری (نفر) و بەشێكی تریان لە شاری (ئور) دۆزراونەتەوە, كە توانراوە (23) مادەی ئەو یاسایە بخوێندرێتەوە. صالح العلی، العراق فی التأریخ، (بغداد: 1983م), ص203.
56) لبت عەشتار پێنجەم پاشای بنەماڵەی (اسن) بووە, ئەو بنەماڵەیەی كەوا فەرمانڕەواییان كردووە لە نێوان ساڵانی (2017-1994 پ.ز), ڕەچەڵەكی ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ ئاموریەكان, لبت عەشتار یاسایەكی دەركرد كە دادەنرێت بە پێگەیشتوترین یاسا كۆنەكان كە بەزمانی سۆمەری نوسراوە, لە شاری (نفر) دۆزراوەتەوە لەسەر حەوت تاتە قوڕٍ, لێكۆڵەرەان پێیان وایە كەوا لبت عەشتار ئەم یاسایانەی لە ساڵی دووەمی فەرمانڕەوایەتیەكەی دەركردووە, واتا نزیكەی بە سەدە و نیوێك پێش یاسای حموڕابی. بڕوانە: محمد بیومی مهران, تاریخ العراق القدیم, (الاسكندریە: 1990), ص197.
57) ئەم یاسایە پێش یاساكانی حموڕابی بوون بە نیو سەدە, لەسەر دوو تابلۆی قوڕ دۆزراوەتەوە كە بە زمانی بابلی نوسراون, تابلۆی یەكەم لە ساڵی (1945) و تابلۆی دووەم لە ساڵی (1948) دۆزراونەتەوە, شانشینی (اشنونا)ش كەوتوەتە نێوان هەردوو پارێزگای (بغداد و دیالی)ی ئێستا لە (تل حرمل) بە دووری (9) كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی بەغداد. بڕوانە: محمد بیومی مهران, المصدر السابق, ص205.
58) یەكێك بووە لە بەهێزترین پاشاكانی بابل, شەشەم پاشای بابل بووە كە فەرمانڕەوایەتی كردووە لە نێوان ساڵانی (1782-1868 پ.ز) توانی ئیمپراتۆریەتێكی فراوان دروست بكات كە هەموو شارەكانی عێراق و ووڵاتی شام و كەناراوەكانی دەریای ناوەڕاستی خستە ژێر ڕكێفی خۆی, یاساكانی لەسەر كۆڵەكەیەك نوسراون كە ژمارەیان (282) یاسایە, كە بە تۆكمەترین یاساكانی عێراقی كۆن هەژمار دەكرێن. بڕوانە: احمد خالد عبدالمنعم, حمورابی, گ1, (القاهرە: 2015), ص16.
59) یاسا ئاشوریەكان كۆمەڵێك یاسان لەسەر چەند تابلۆیەكی قوڕ نوسراون, كە چەند مادەیەكی ئاشوری كۆن و سەردەمی ئاشوری تازە لەخۆ دەگرن, بەشێك لەو یاسایانە لە ناوچەی (كبدوكیا) لە ئاسیای بچوك, وە بەشێكی تریان لە شاری (ئاشور) دۆزراونەتەوە كە مێژوەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (1450-1250 پ.ز). صالح العلی، المصدر السابق, ص206.
60) فوزي رشيد، الشرائع العراقية القديمة، ط1، دار الحرية للطباعة, (بغداد: 1983م)، ص30.
61) عبدالوهاب حميد رشيد، حضارة وادي الرافدين (ميزوبوتاميا)، ط1, (بغداد: 2004م)، ص118.

62) یاساكانی حاموڕابی بەخەتی بزماری نوسراونەتەوە, بە زمانی ئەكەدی لەسەر پارچە بەردێكی (دایوریت)ی ڕەش, كە نزیكەی (282) مادەی یاسایی لە خۆ دەگرێت, كە ئێستا پارێزراوە لە مۆزەخانەی (لوڤەر) لە پاریس. صالح العلی, المصدر السابق, ص205.
63) فوزي رشيد، المصدر السابق، ص89.
64) احمد امين سليم، حضارة العراق القديم، ط1، (الاسكندرية: 2011)، ص313.
65) محمد الكناني, موسوعة المصطلح في تراث العربي, ط1, ج2, (بيروت: 2014), ص1618.
66) جان بوتيرو, بلاد الرافدين, ت: الاب البير ابونا, ط1, (بغداد:1990), ص167.
67) حبيب سعيد، المصدر السابق ، ص 21- 22
68) تقي الدباغ, المصدر السابق، ص36.
69) سامي سعيدالأحمد, المعتقدات الدينية في العراق القديم, (بيروت: 2013), ص80.
70) فاضل عبدالواحد علي, المصدرالسابق , ط1, ج1, (بغداد: 1985), ص198.
71) ل. ديلا ثورت, بلاد مابين النهرين, ت: محرم كمال, ط2, (القاهرة: 1997), ص155.
72) أسامة عدنان يحيي, السحر و الطب في الحضارات القديمة, ط1, (بغداد: 2016), ص118.
73) سامي سعيد الأسعد ، المصدر السابق، ص80
74) فاضل عبدالواحد, المصدر السابق, ص199.
75) تقي الدباغ, الفكرالديني القديم, ص39.
76) خزعل الماجدي, بخور الالهة, ص259.
77) سامي سعيدالأحمد، المصدر السابق, ص79.
78) ل. ديلا ثورت, المصدر السابق, ص154.
79) هاري ساغز, عظمة يَشور, ط1, (دمشق: 2008), ص224.
80) فاضل عبدالواحد, المصدر السابق, ص198.
81) ديانة مصر القديمة، ترجمة: عبدالمنعم ابوبكر،ط1، ( مصر:1997) ص395.
82) فراس السواح، دين الانسان، ط4، (دمشق: 2002)، ص192.
83) تقي الدباغ، الفكر الديني القديم , ص39 ؛ صالح العلي، العراق في التأريخ، ص214.
84) فاضل عبدالواحد ، العرافة والسحر,  ص197.
85) نبيلة محمد عبدالحليم، معالم العصر التأريخي في العراق القديم، ط1، (القاهرة: 1983)، ص188.
86) فاضل عبدالواحد ، المصدرالسابق , ج1, ص198.
87) جفري بارندر، المعتقدات الدينية لدي الشعوب،  ترجمة: امام عبدالفتاح امام، ط1، (الكويت: 1993)،  ص25.
88) احمد امين سليم، المصدر السابق،  ص368.
89) هاري ساغز, عظمة اشور، ترجمة: خالد اسعد عيسي و احمد غسان سبانوا، (دمشق: 2008)،  ص336.
90) سامي سعيد الاحمد، المصدر السابق، ص73.
91) صالح العلي، المصدر السابق, ص209.
92) عبداللطيف البدري، الطب عند العرب، (بغداد: 1987)، ص4-5.
93) اسامة عدنان يحيي، المصدر السابق،  ص252.
94) خزعل الماجدي، بخور الاله،  ص166.
95) خزعل الماجدي: المصدر نفسه , ص167.
96) خزعل الماجدي، متون سومر،ط1 ، (بيروت: 1998), ص345 ؛ اسامة عدنان يحيي، المصدر السابق، ص301.
97) خزعل الماجدي، بخور الاله، ص163.
98) عبداللطيف البدري، الطب عند العرب، المصدر السابق، ص5.

99) حیثیەكان/ ئەمانە دانیشتوانی ئەنادۆڵ بوون كەخاوەنی ئیمپراتوریەتیكی مەزن بوون لەهەزارەی دووەمی پیش زاین، پایتەختەكەیان (حاتوسا) بوو، وە دامەزرێنەری ئەم ئیمپراتۆریەتەش حاتوسای یەكەم بووە لەساڵی  (١٦٥٠ پ. ز)، ئەمانە توانیان لەساڵی  (١٥٩٥ پ، ز) شاری بابل داگیر بكەن ,دەربارەی حیپیەكان  بڕوانە: اريك اتش تلاين، ١١٧٧ ق. م عام انهيار الحضارة، ت:محمد حامد درويش، ط١، (القاهرة: ٢٠١٤)، ص63-64
100) رحاب خضر عكاوي، الموجز في التأريخ الطب عند العرب، ط1، (بيروت: 1994), ص40 ؛ خزعل الماجدي، بخور الاله، ص168.

101) ئاشور بانیباڵ/ یەكێك لەبەهێزترین پاشاكانی ئاشوری بوو كە نازناوی (پادشای جیهان ) یلێنراوە لەنێوان ساڵانی(٦٦٨ - ٦٢٧ پ.ز) فەرمانڕەوایی كردووەو نەوەی (سنحاریب) بووە، لای یۆنانیەكان بە (ساردا نابلوس) ناسراوە و لەتەوڕاتیشدا (اوسنابیر) ناوی هاتووە، لە شاری نەینەوا  لەكۆشكەكەی توانی سەرجەم بەڵگە نامە و نوسراوانەی كەمێژووی عێراقی كۆنیان تێدا نوسرابۆوە كۆبكاتەوە كتێبخانە بەناوبانگەكەیدا  بیانپارێزێت. قاسم محمد سويدان تأريخ ملكات الشرق، ط1 ، (دمشق-٢٠١٤) ص١١٩
102) عيسي اسكندر المجلوف، تأريخ الطب عند الامم القديمة و الحديثة، (القاهرة: 2012)، ص14.
103) بول غليونجي، طب و سحر،ط1، (القاهرة: 1999)، ص31-32.
104) خزعل الماجدي، بخور الاله، ص149.

 

جادوگەری لە عێراقی كۆندا .. بەشی یەكەم
جادوگەری لە عێراقی كۆندا .. بەشی دوەم

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.