سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

جەزائیر...سەربڕینی وتاربێژێك لەكاتی نوێژدا كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

24/07/2021


 

لەویلایەتی تیزی وزوی جەزائیر، وتاربێژێك لەكاتی ئەنجامدانی پێشنوێژی لە مزگەوتێكدا لەلایەن كەسێكەوە سەردەبڕدرێت، ڕووداوەكەش كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، وەزارەتی ئەوقافی جەزائیریش باس لەوەدەكات ئەو كەسەی كردەوەكەی ئەنجامداوە باری دەروونی تەواو نەبووە.

 

ڕووداوەكە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە 
ڕووداوەكە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە كە دەكاتە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان كە تایبەتە بە ئاینی ئیسلام، وتاربێژێك بەناوی "حەمودی بیلال" كە لە مزگەوتی تارق بن زیاد لە ویلایەتی تیزی وزوی جەزائیر وتاری دوانیوەڕۆی بۆ نوێژخوێنان داوە، لەناكاو لەلایەن یەكێك لەو كەسانەی بۆ نوێژكردن هاتووە هێرش دەكرێتەسەری و بە چەقۆ سەردەبڕدرێت.
لەلایەن خۆیەوە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی جەزائیر ڕایگەیاند "حەمودی لەكاتی ئەنجامدانی نوێژی عەسر لەلایەن نوێژخوێنێكەوە سەربڕدراوە و ئەوكەسەش كە سەری بڕیوە دۆخی دەروون و مێشكی ناتەواو بووە".

 

وەزارەتی ئەوقافی جەزائیر لە بەیاننامەكەدا "ڕووداوەكەی بە كردارێكی دڕندانە ناوبردووە"
هەربەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی ئەوقافی جەزائیر، "هێرشكارەكە پێشتر چەند جارێك ڕەوانەی نەخۆشخانەی نەخۆشییە مێشكیەكان كراوە ئەویش بەوتەی شایەتحاڵان و نوێژخوێنانیش ئێستاش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت تا هۆكارەكانی تاوانەكە ڕوون دەبێتەوە".
وەزارەتی ئەوقافی جەزائیر لە بەیاننامەكەدا "ڕووداوەكەی بە كردارێكی دڕندانە ناوبردووە و باس لەوەشدەكات بەدوای ڕووداوەكەدا دەچن و هاوخەمی خێزانی وتارخوێنەكەشن".

 

 ئیمام و فەرمانبەرانی ئەوقاف لە جەزائیر ڕووداوەكە بە هێرشكردنە سەر سەرجەم وتارخوێنان ناودەبەن
لەلایەن خۆشیانەوە ئەنجومەنی نیشتیمانی سەربەخۆی ئیمام و فەرمانبەرانی ئەوقاف لە جەزائیر ڕووداوەكە بە هێرشكردنە سەر سەرجەم وتارخوێنان ناودەبەن و داواش دەكەن سزای قورسی ئەو كەسە بدرێت كە تاوانەكەی ئەنجامداوە.
ئەو ئەنجومەنە داوا لە سەرۆكی جەزائیر دەكەن بەپەلە لەسەر ڕووداوەكە بێتە دەنگ و وتارخوێن و كەسانی ئاینی لەو هێرشانە بپارێزێت، هەروەها ڕووداوەكەش بە هێرشكردنە سەر گەلی جەزائیر ناودەبەن.

ڕووداوەكە كۆمەڵگەی جەزائیری كردووەتە دووبەش، بەشێكیان بە ڕووداوێكی ئاسایی دادەنێن، بەشێكشیان بەهێرشكردنە سەر ڕەمزەكانی ئاینی ئیسلامی دادەنێن و بەردەوام داوای سزای قورس بۆ ئەنجامدەری هێرشەكە دەكەن.


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.