سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

تاڵیبان بڕیار و یاسای نوێ‌ بۆ ژنانی ئەفغانستان دەردەكات

24/07/2021


وتەبێژی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، ناخوازن دەسەڵات قۆرخ بكەن، بەڵام ئاشتی لە ئەفغانستان نایاتەدی تا ئەوكاتەی حكومەتێكی نوێ لە كابوڵ دروست نەكرێت و حكومەتی ئێستا دەست لە كار نەكێشێتەوە.

سوهەیل شاهین وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی ئەشۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند، هەركات حكومەتێكی مشتومڕ لەسەركراو كە هەموو لایەنەكان ڕەزامەندییان لەسەری هەبێت و لە كابوڵ جێگیربێت و حكومەتەكەی غەنی نەمێنێت، ئەوكات چەك دادەنێن.

وتیشی” ئێمە بڕوامان بە قۆرخكردنی دەسەڵات نییە، چونكە هەر حكومەتێك كە لە ڕابردوودا ویستبێتی دەسەڵات قۆرخ بكات سەركەوتوو نەبووە، ئەو حكومەتانە بریتین لە ڕۆڵی پێنج ساڵەی خودی تالیبانیش، جا ئێمە نامانەوێت هەمان شێواز دووبارە بكەینەوە.”

ئاشكراشیكرد، غەنی شەڕفرۆشە و تۆمەتبارە بەوەی كە لە وتارەكەی ڕۆژی سێ شەممەی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، موسوڵمانان بەكارهێناوە بۆ بەڵێندان بۆ هێرشێكی دژ بە تاڵیبان.

جەختی لەوەش كردەوە، لەحكومەتی نوێدا ڕێگا بە ژنان دەدرێت كاربكەن، بخوێنن و بەشداریی سیاسییان هەبێت، بەڵام دەبێت حیجاب بكەن یان سەرپۆشیان لەسەر بێت، پێویستیش ناكات ژنان كاتێك دەچنەدەرەوە پیاوێكی خێزانەكانیان لەگەڵدا بێت.

 

سەركردەكانی تاڵیبان كە بەمدواییانە چەند ناوچەیەكیان كۆنترۆڵ كردووە فەرمانیان داوە زانكۆكان و خوێندنگاكان هەر وەكو پێشووتر كارەكانیان بكەن ژنان و كچانیش هەر بەشدارییان هەبێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.