سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

خوداو قودس و پرسیارێک

11/05/2021


سەرخێڵ ئەحمەد عەلی

 

مزگەوتی ئەقصا کە ڕووگەی یەکەمی مسوڵمانانە ماڵی خودایە. لە ئاینی ئیسلامدا لە دوای مەککە بە یەکێک لە ماڵە سەرەکیەکانی خودا دادەنرێت! ئێستا لەژێر داگیرکاری جولەکەدایە. بەداخەوە دوێنێ ئێوارە ئاگری تێبەربوو! داوا ئەکرێت هەموومان دەست بۆ ئاسمان بەرز بکەینەوەو دوعا بکەین خودا بەهانایەوە بێت! باشە بۆ ئەبێ ئێمە داوا لە خودا بکەین بەهانای ماڵی خۆیەوە بێت؟ یانی ئەگەر ئێمە داوای لێ نەکەین ئەو نایەت؟! یان دەکرێ ئێمە لەخودا خۆی دڵسۆزتر بین بۆ ماڵەکەی؟! بەقسەی ئێوە بێت، ئەبێ ئێمە بیری خودای بێنینەوە کە بەهانای ماڵی خۆیەوە بێت؟ پەنائەگرم بەخودا لەوەها بیرکردنەوەیەک خۆتان توڕە مەکەن من پرسیارم کردووە، ئەگەر وەڵامی دروستت لایە وەڵامم بەرەوە.

 

ئەوە خزمێکمان هەبوو شەو لە هەواڵەکان بینیبووی چۆن سەربازانی ئیسرائیلی بە فیشەک گەنجی بەرد وەشێنی فەلەستینی خەڵتانی خوێن ئەکەن، بەیانی دواتر لەبەردەم مزگەوت توڕە بووبوو ئەیووت: «قەسەم بەخوا من بوومایە لەجێگەی ئەو خوا بەردی وام ئەدا بە ئیسرائیلا شاخی سورێن دەنکە نۆک بوایە لە چاویا، بەس بێژم چی ئەو سەیرەکاو ئێمە خەفەتەکەی ئەخۆین».

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.