سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سەلەفییەكانی مەریوان بە شمشێر هێرش دەكەنە سەر گەڕەكێك

پێش 1 هەفتە


چەند شەوی رابردوو لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆمەڵێك سەلەفی بە چەك و شمشێرەوە هێرش دەكەنە سەر گەڕەكی داسێران و هەوڵی سەربڕینی كەسێك دەدەن. 
 
ئەو كەسەی سەلەفییەكان هەوڵیان داوە سەری لە جەستە جیابكەنەوە ناوی "جەمال"ە و بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەی مەریوان خەوێندراوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەكان پاساوی سەلەفییەكان بۆ هێرشەكە ئەوە بووە گوایە لەو گەڕەكە بەم رەمەزانە خواردنەوە كحولییەكان دەفرۆشرێن، بۆیە بە چەك و شمشێرەوە هەڵیانكوتاوەتە سەر ئەو گەڕەكە و چەند كەسێكیان بریندار كردوە و هەوڵی سەربڕینی كەسێكیشیان داوە.
 
بە وتەی شایەتحاڵانی ڕوداوەكە دانیشتوانی گەڕەكی داسێران دوای هێرشەكەی سەلەفییەكان، هەوڵیانداوە وەڵامبدەنەوە و هەڵبكوتنە سەر شوێنی مانەوەی سەلەفییەكان، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگرییان لێكراوە، هەروەها هێزە ئەمنییەكان رێگەی هەموو ئەو گەڕەكانەیان داخستووە كە سەلەفییەكانی تێدا نیشتەجێن.

لە بەرامبەریشدا خەڵكی گەڕەكەش بێدەنگ نەبوون تەنانەت ژنانیش بەرەنگاری سەلەفییەكان و ئیسلامییە توندڕەوەكان بونەتەوە.

چالاكوانان لە مەریوان لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ژنانی گەڕەكی داسێران ئاماژەیان بەوە كردوە"ئەم ژنانە بە ئاگاهییەوە شەڕی داهاتوی خۆیان و منداڵەكانیان دەكەن، ئەوان هەر لە ئێستاوە دژی كۆنەپەرەستی وەستاونەتەوە".

راشیانگەیاندوە"ئەوان دەزانن بەرهەمی ئەم بیرە بۆ ئەوان كۆیلەیەتی و بە كەنیزە بونە، بێ دەنگی لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتیش هەم جێی سەرسوڕمانە و هەم ترس! پێویستە هەمولایەك پشتیوانی خەڵك بین".

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.