سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

مامۆستایەکی زانکۆ: کۆمەڵی دادگەری لە هەڵەبجە لە بەردەم دوو بژاردەدایە

پێش 1 هەفتە


 

سەرچاوە: چاودێر

 

مامۆستایەکی زانکۆ ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵی دادگەری لە پارێزگای هەڵەبجە لە بەردەم دوو بژاردەدایە، هۆکارەکەشی بۆ "ڕەفتاری ناشیرین و ناشەرعیی" بەرپرسەکانیان لەو سنوورە دەگێڕێتەوە.


عەبدولڕەحمان محەمەد عارف، مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی:  حزبی کۆمەڵی دادگەری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی ڕەفتارە ناشیرین و ناشەرعییەکانی بەرپرسەکانیان هەموو ئەو حزبەیان خستووەتە بەردەم دوو بژاردەوە."

 


مامۆستاکەی زانکۆی هەڵەبجە سەبارەت بە دوو بژاردەکە دەڵێت: "یەکەم؛ ڕاستگۆیانە کارکردن بە ناو و شیعاری (دادگەری) و دەم و دەست بەستنی ستەمکارانی ناو حزب و گێڕانەوەی مافە پێشێلکراوەکان. دووەم، یان بە کردەیی ئەیسەلمێنن کە ئەو حزبە پشتگیریی (گرووپێکى گوماناوی) ئەکەن کە کەمترین ناو و وەسف شایستەیان بێت بریتییە له (مافیای سیاسی و دیکتاتۆری)!. ئەو گرووپە فیعلەن بوونەتە سەرچاوەی پەخشی ڕق و کینە و بووختان و لەتوکەرتکردنی خێزان و بنەماڵەکان، ئەمەش میراتێکی کۆنە بۆیان ماوەتەوە."


"ئەو گرووپە بۆ (ئێمەومانانی دەرەوەی حزبەکەیان) و بۆ ناوخۆی خۆشیان بوونەتە کێشە، هەموو سەرکردایەتیی کۆمەڵ ئەزانن کێن و چی ئەکەن و بەتەمای چین، بەڵام نایانەوێت لە سنووری خۆیاندا ڕایانوەستێنن." عەبدولڕەحمان محەمەد وای وت.

 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.