سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان: وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕۆژوو ناشکێنێت

پێش 4 هەفتە


سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "وەرگرتنی دەرزی ڤاکسینی کۆرونا لە مانگی ڕەمەزاندا رۆژوو ناشکێنێت لەبەر ئەوەی وەرگرتنی ڤاكسینەكە ناچێتە چوارچێوەی خواردن و خواردنەوە".

عه‌بدوڵڵا وه‌یسی سەرۆكی  یەكێتی زانایانی  ئیسلامی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "هەر کاتێك ئەو كەسەی كە ڤاکسینی كۆرۆنا وەردەگرێت  هەستی بە بێتاقەتی و تێکچوونی باری تەندروستی کرد، ئاساییە رۆژووەکەی بشکێنێت و دواتر قەرەبوی بکاتەوە".

ئەمەش له‌كاتیكدایه‌  بەهۆی  مانگی ڕەمەزان و كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان و بە جێگەیاندنی ئەركەكانی مانگی ڕەمەزان و دروست بوونی قەرەباڵغی، به‌رپرسانی وه‌زارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكەن  به‌ده‌م پڕۆسه‌ی خۆكوتان به‌ ڤاكسینی كۆرۆناوه‌ بچن، به‌ڵام پێشوازیی هاوڵاتییان له‌ ڤاكسینه‌كه‌ له‌ئاستێكی نزمدایه‌. .

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.