ئهندامێكی ئهنجوومهنی بانگهواز و پهروهردهی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان، دووپاتی دهكاتهوه ههر لهگهڵ لابردنی پاشگری ئیسلامیدا نهبووه و ئهو پاشگره كێشهی بۆ دروست نهكردوون، ئهو بابهته "جیاوازیی دروست كرد".
محەمەد بامۆکی، ئەندامی ئەنجوومەنی بانگەواز و پەروەردەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیاند، کۆمەڵی دادگەری لە کۆنگرەدا پاشگری ئیسلامی لابردووە، بەڵام ئێمە ھەر حزبێکی ئیسلامین، "ئامانجمان ئەوەیە کە بتوانین میللەتەکەمان بەرەو ئیسلام بگێڕینەوە"،
ھەروەھا سیاسەتی خۆیان بە شێوەیەکی باش بکەن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستان بەهێزتر بكەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی بانگەواز و كۆمەڵی دادگەری كوردستان دووپاتیشی دهكاتهوه، كه لابردنی پاشگری (ئیسلامی) لە ناو حزبەکەیاندا لە سەرەتادا دوو بۆچوونی جیاوازی لەسەر بووە، ھەندێک پێیان باش نەبوو ناوەکەیان بگۆڕن، ھەندێکی تریان پێیان باش بووە، لە كۆتایدا بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە ناوەکەیان لابردووە، دواجار کۆمەڵی دادگەری سانسۆر ناخاتە سەر لایەنگرانی، چونکە "زۆرینەی ئەندامەکانمان لەگەڵ ئەوەدا بووە ناوەکەمان بگۆڕین، بۆیە لە کۆنگرەدا بڕیارمان دا ناوەکەمان بگۆڕین".
ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک بووە لەو كەسانەی بە باشی نەزانیوە پاشگری ئیسلامی لێ بکرێتەوە، چونکە ئەو ناوە ھیچ گرفتێکی بۆ دروست نەکردوون لە ڕابردودا، ئەو پێی وایە ئەگەر ئەو پاشگرە گرفتی بۆ دروست بکردینایە، ئەو کاتە ئاسایی بوو لێی بکەنەوە، بێگومان ئەو جیاوازییەی ئێستاش دروست نەدەبوو، بۆیە بە بۆچوونی ئەو ئەندامەی كۆمەڵی دادگەری ناوەکەیان نەگۆڕیبایە باشتر بوو، کاتێکیش ناوەکە گۆڕاوە، بۆیە ئەم جیاوازییانەی ئێستا دروست بووە.