سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

چیرۆكی بە سۆزانیی كردنی كچێك و دواتر كوشتنی لە سعودیە

پێش 1 هەفتە


وەكو زۆرێك لە كچانی وڵاتی ماداگاسكار، مێلانی تەمەن 22 ساڵ بۆ كاركردن چوەتە سعودییە. 15 ئاداری ئەمساڵ، ڤیدیۆی ناشتنی لە رێگەی شۆفڵێكەوە بڵاوكرایەوە.

كچەكە لە ماڵێك وەك خزمەتكار كاری كردوە، دواتر ناچار بە كاری لەشفرۆشی كراوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی فرانس24، دوای ئەوەی لە ماڵی خاوەنەكەی هەڵاتوە، مێلانی بۆ پەیداكردنی بژێویی، كاری لەشفرۆشی كردوە.

رۆژێك كەسێك پەیوەندی پێوەدەكات، تاوەكو بچێت بۆ لای، كابرا دەڵێت بە تەنهایە و لە هۆتێلێكدایە، مێلانی بە هاوڕێكەی دەڵێت"ئەگەر نەگەڕامەوە ئەوا بزانە مردوم".

كاتێك مێلانی دەچێتە لای كەسەكە، دەبینێت كۆمەڵێك كەسن، پاش ئەوەی لەگەڵی كاری سێكسی دەكەن، ملی دەبڕن و دەیكوژن، پاشان لەشی دەشێوێنن و فڕێی دەدەن، جیا لەوەش، ئەو پارەیەی پێی بوە و لە ماوەی كاركردنی لە سعودیە كۆیكردوەتەوە لێی دەدزن، بەوەش ناوەستن، وێنەی جەستەی كوژراوی دەگرن و بۆ هاوڕێكەی دەنێرن، پارچە كاغەزێكیش لەسەر لەشی دادەنێن و دەنووسن"ئەوەتا، ئەو مردوە".

یەكێتی ئەی زی ئای جی، یەكێتییەكی ماداگاكسار و فەرەنسییە، هاوكاری دەرونی كرێكارانی ماداگاسكاریی و ئەفریقی دەكات لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەڵێت، حكومەت و دەزگا ئەمنییەكان هیچیان نەكردوە، تەرمەكەی بە شۆفڵ، لە شوێنێك نێژراوە كە شوێنی موسوڵمانان نییە.

بەگوێرەی فرانس24، شاری دەمام، مەڵبەندی كاری لەشفرۆشییە لە سعودیە، زیاتر كچانی ئەسیوپی و كینی، بۆ رەوانەكردنی پارە بۆ خێزانەكانیان، كاری لەشفرۆشی دەكەن، ئەم كچانەش لە ژێر دەستی سەرۆك باندێك كار دەكەن، یاخود رێكخەرێكی نهێنیان هەیە، ئەگەر بێت و نەتوانن بە كاری لەشفرۆشی پارەی سەپێنراوی سەرۆك باند یان رێكخەرەكە بدەن، ناچار بە خۆ كوشتن دەكرێن یاخود هەندێكیان هەڵدێن.

مانگانە هەر یەكێك لەو كچانە، بڕی 400 بۆ 500 یۆرۆی پێدەدرێت، چەند پێستی سپی تر بێت، پارەی زیاتری دەدەنێ.

10 ملیۆن هاوڵاتی ماداگاسكار وەك خزمەتكار و كرێكار، لە دەرەوەی وڵاتەكەیان كار دەكەن، لەو ژمارەیەش، یەك ملیۆن و 300 هەزاریان كچن، 80%ی ئەو كچانەش وەك خزمەتكاری ماڵان كار دەكەن.

حكومەتی ماداگاسكار، وڵاتانی كوەیت، لوبنان و سعودیەی، وەك مەترسیدارترین وڵاتان بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەستنیشانكردوە.

مێلانی، لە شوێنێكی دورەدەست بەخاكسپێردراوە، لە كاتێكدا بە گوێرەی نەریتی ئەوان، گۆڕی هەر كەسێك دەبێت بە پیرۆزیی سەیر بكرێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.