سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

داواكاری گشتی داوا دەكات سكاڵای سزایی دژی پیر لوقمان بجوڵێنرێت

پێش 1 هەفتە


وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، دوای تۆماركردنی داوای یاسایی لەلایەن وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی رێكارە یاساییەكانی بەرامبەر پیر لوقمان كەریم گرتەبەر كە "هێرشی كردە سەر سەركردەی كوردی و مێژویی، سەڵاحەدین ئەیوبی".
 
بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی كە ئاراستەی لیژنەی تۆماركردنی داوای مافی گشتیی هەولێر كراوە، داوا كراوە "سكاڵای سزایی" دژی پیر لوقمان كەریم بجوڵێنرێت.
 
لە نوسراوەكەی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیدا هاتوە "هاوپێچ لەگەڵ نوسراوماندا وێنەیەك لە نوسراوی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی/نووسینگەی وەزیر ژمارە (62 كە 19-03-2021) و نوسراوی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان/ مەكتەبی تەنفیزی ژمارە (205 لە 28-03-2021) بۆتان رەوانە دەكەین بەمەبەستی جوڵاندنی سكاڵای سزایی دژی (پیر لوقمان كەریم)، بفەرمون و لە ئەنجام ئاگادارمان بكەنەوە".
 
بڵاوبونەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە تێیدا لوقمان حاجی كەریم، كە وەكو پیری زەردەشتییەكان خۆی دەناسێنێت و دەڵێت "هەموو بەیانییەك كە لە خەو هەڵدەستین، سێ تف لە وێنەكەی سەڵاحەدین ئەیوبی دەكەین"، كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.