دادگای سێڵی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سزای 10 (ده) ساڵ و 6 (شه‌ش) مانگ زیندانیكردنی بۆ "ئه‌بو وه‌لا" ده‌ركرد، به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی چه‌كداری داعش.
لە پاش سێ ساڵ لە دادگایی كردن، دادگای سێڵ لە ئەڵمانیا بڕیاریدا "ئه‌بو وه‌لا"ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ كه له ساڵی 2001 روی له ئه‌ڵمانیا كردوه به‌زیندانیكردنی 10 ساڵ و شه‌ش مانگ سزا بدات، ئەو تۆمه‌ته کە ئاڕاستەی کراوە بریتیە لە به‌شداریكردن له چه‌ند تاوانێكی رێكخراوی چەکداری داعش.
ئەبو وەلا، كاری سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌ی پاره بوه بۆ ئه‌و رێكخراوه چه‌كداریه، هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارە به ئاماده‌كردن و راكێشانی گه‌نجان و ناردنیان بۆ شه‌ڕکردن له سوریا و عێراق.
ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیه له ساڵی 2001ەوه وه‌ك په‌نابه‌رێك گهیشتوەتە ئه‌ڵمانیا و له مانگی (11/تشرینی دووه‌م)ی ساڵی 2016 پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی درێژی هه‌واڵگری ناوخۆیی ده‌ستگیركرا، له‌مزگه‌وتی واقع له "هیلدسهایم" بانگخواز بوه لە باكوری ئەو ووڵاتە له‌و رێگه‌یه‌وه كاری راكێشانی خه‌ڵكی بۆ ناو گروپه تیرۆرستیه‌كان ده‌ستپێكردوه.
زیاتر له 8 كه‌س كه زۆربه‌یان گه‌نج بون له ساڵی 2015 له ئه‌ڵمانیاوه چونه‌ته ریزی گروپه تیرۆرستیه‌كانه‌وه و یه‌كێكیشیان كه هاوڵاتيەكی ئه‌ڵمانی بووە لە ماوەی ڕابردودا له عێراق خۆی ته‌قاندوه‌ته‌وه.
پیته‌ر كریگهر، پارێزه‌ری "ئه‌بو وه‌لا" رایگه‌یاندوه، تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای لێدوانی شایه‌تێكی بێ متمانه بوه كه پێشتر تۆمهتباركرابو كه سه‌ر به‌رێكخراوێكی توندڕه‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئەڵمانیا باسی لەوەکردوە، "ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی کە بە ئیسلامی ناسراون و توندڕەون و بەمەترسیدار ناودەبرێن له ساڵی 2013وه پێنج ئه‌وه‌نده زیادیكردوه، به‌جۆرێك ژماره‌یان 615 كه‌سه".