فایەق حەمەصاڵح
" شۆڕشگێڕەكان ڕەنگە مرۆڤەكان لە ملهوڕی ڕزگار بكەن ، بەڵام هەرگیز ئازادی بۆ عەقڵیان ناهێنن "
ئیمانۆئیل كانت
شۆڕشگێڕەكانی كوردستان ، سیاسیەكانی كوردستان ( عەلمانی و ئیسلامی ، لیبراڵ و كۆنسێرڤاتیڤ ) .... تاد .
نەك مرۆڤی ئێمەیان لە ملهوڕی ڕزگار نەكرد بەڵكو هەموو ئازادییەكی بیركردنەوە و هەڵبژاردنیشیان لێ سەندەوە و لێ زەوت كرد بێ جیاوازی .
ئازادی بیركردنەوە و ئازادی بڕیاردان و ئازادی هەڵبژاردن لە پایە گرنگەكانی شكۆمەندی مرۆڤن .
ئینگلیز دەڵێت :
" ئەگەر سێوێكت كرد بە دوو لەتەوە ، بۆ بەرانبەرەكەتە ئازادانە بڕیار بدات كام لەتەیان هەڵبژێرێت "
هاشم ساڵح بیرمەند و ڕۆشنبیری گەورەی عەرەبی لە هەڵسەنگاندنیدا بۆ پڕۆسەی شكستی بەهاری عەرەبی سوود لە چەمكی پیرۆزكردنی نەزانین ( تقدیس الجهل ) دەبینێت .
دایكم نوێژی دەكرد ، سەرپۆش و هەوری دەدا بە سەریا ، بەڵام باڵا پۆش نەبوو .
باوكم حەمە ساڵحی هەلاج سەری بچوایە نوێژی نەدەچوو بەڵام مەكتەبەكەی من پڕ بوو لە كتێبەكانی ماركس و ئەنجلس ، بەڵام كاتێك باوكم دەچوو دەستوێژی هەڵدەگرت من خێرا ئازایانە بەرماڵەكەم ڕووە و ڕووگە ( قیبلە ) بۆ ڕادەخست .
باوكم هیچ كات مێشكی ئێمەی وەك ماسی شیلانە و توونا لە قووتوو نەنا !
ئەمەی من لەم وێنانە دا دەیبینم لە قووتوو نانی عەقڵ و ئازادی بیركردنەوە و ئازادی بڕیاردان و هەڵبژاردنی ئازادانەی مرۆڤە .
ئەم وێنانە فلمی ( دیوار ) ی پینگ فلۆیدی ١٩٨٢ م بیر دەخاتەوە.
بەڕاستی من نازانم ئەم مانۆڕە حیزبییە هی كام حیزبی ئیسلامی كوردستانە چونكە هیچ بۆم گرنگ نەبوو .