سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

حیجابی ناخ و حیجابی سیاسیی ڕووكەش

15/02/2021



د.سالار تاوگۆزی

من ناڵێم بەئافرەتی كورد حیجاب مەكە، بەڵام دەشزانم حیجاب ئەگەر بۆ خودا بێت، پێویستی بەكەرنەڤاڵی حیزبە ئیسلامیەكانی كوردستان و خۆ دەرخستن و ڕێكلام بۆ ئیسلامی سیاسی نیە، لەسەردەمێكدا كە ڕابەری ئافرەتان كچە مۆدێلەكانن. 

ئەوەی گرنگە حیجابی ناخە لەنێوان خۆت و تاواندا، نەك حیجابی ڕووكەش و سیاسی.

 پاشان مەرج نیە هەندێك لە ئەوانەی لەسەرەوە حیجاب دەكەن، لەناخەوە پۆشتەبن، هەروەك چۆن مەرج نیە ئەوانەی سفوورن بەدڕەوشتبن، وەك هەندێك بەهەڵە لێیان تێگەیشتوون.

ئەمە جگە لەوەی ئەم جۆرە حیجابەی  لەئەم كەرنەڤاڵانەدا ڕێكلامی بۆ دەكەن، ئەوە نیە كە لەگەڵ مەرجەكانی حیجابی شەرعیدا دێتەوە، ڕوویەكی دیكەی ئەم جۆرە حیجابە بازرگانیكردنە بە مۆدێلەكانی حیجابەوە بەتایبەتی حیجابی توركی.
 لەگەڵ ڕێزم بۆ خانمە سەرپۆش بەسەرە نا ئیسلامیە نا سیاسییەكان كە دایكم و خوشكەكانم لە ئەوانن.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.