سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

تەریقەتى کەسنەزانی؛ دەرکەوتن و گەشەسەندنى لە کوردستان

26/01/2021


بڕیار سەید ئەمین

 

پێشەکی
تەریقەتـی (قـادری – کەسـنەزانی)، لـە ئێسـتادا زۆرتریـن شــوێنکەوتەی هەیــە لــە جیهانــدا و لقێکــی ســەرەکی تەریقەتــی(قادرییــە)تەریقەتــی قــادری لــە هــەرە
گەورەتریــن ڕێبــاوەڕە ســۆفیگەری ومەعنەویەکانــی جیهانــە، ئامانــج لــەم توێژینــەوەش لێکۆڵینەوەیــە لــەســەرەتا و دەرکەوتنــی ئــەم تەریقەتــە لــە کوردســتان وباڵوبوونـەوەی بـە ناوچـە جیاوازەکانـی جیهـان، هەروەهـا ئاماژەکــردن بــە بەشــێک لــە ســروتە ئاینییەکانــی ئــەوتەریقەتــە.

 

دەرکەوتن و گەشەسەندنى تەریقەتى قادرى لە کوردستان
ســەرەتاى ئاشــنایەتى کــورد بــە ســۆفیگەرى بــە گشــتى دەگەڕێتــەوە بــۆ ســەدەى ســێیەمى کۆچــى. لەوکاتــەى کــەتەریقەتەکانــى شــازلی، خەڵوەتیــە و عەلەویــە لــەکوردسـتاندا ئامادەیـی هەبـوو. بـە وتـەى مێژوونووسـان کـورد زیاتـر لـە هـەر نەتەوەیەكـی دیکـە مەیلیـان بـەلاى عیرفــان و ســروتە مەعنەویەکانــدا هەبــووە، ئەمــەش وایکــردووە زیاتــر ئامادەبــن بــۆ وەرگرتنــى ڕێبــاوەڕە ڕۆحیــەکان لەنــاو ئایینــى ئیســامدا. بەشــێوەیەک لــەتەنیشــت مزگەتەکانــدا(تەکیــە و خانەقــا) بوونــى هەبــووە(1). پێکهاتــەى کۆمەڵگــەى کــوردى لەوکاتــەدا زیاتــر مۆرکێکــى خێڵەکــى بــووە. ئەمــەش وایکــرد کــە زیاتـر ئاماژەکانـى تەریقـەت کاریگەرییـان لەسـەر دروسـت بــکات و پەیامەکانیــان بــە باشــى بــگات،چونکــە هــەر ڕەوتێــک دەبێــت زەمینەیــەک هەبێــت کــە بتوانێــت گەشـەى تێـدا بـکات(2). بێگومـان زەمینـەى کۆمەڵایەتـى ناوچــە کوردیــيەکان لەوکاتــەدا زۆر گونجــاو بــووە بــۆ گەشەســەندنی ســۆفیگەری.رەنگــە هۆکارێکــی دیکــەش ئـەوە بێـت کـە کـورد لەوکاتـەدا لەسـەر ئاسـتی ناوچەکـە کەمینــە بــوون هــەم لــەڕووی دانیشــتوانەوە و هــەم لــەڕووی کەمینــەی مەزهەبیــەوە. هەســتێک لەنــاو کوردەکانــدا هەبــوو بــۆ گەشەســەندن و پەلهاویشــتن و بڵاوبوونــەوە و خۆناســاندنیان بــە دنیــای دەرەوە،لەمەشــدا ســۆفیگەری و تەریقەتــەکان هاوکارێکــی بــاش بـوون تاوەکـو کـوردەکان لەڕێگەیـەوە خۆیـان ببەسـتنەوە بــە زۆرینەکانــی چواردەوریــان.

 

یەکەمیـن تەریقـەت لەنـاو کـوردا گەشەی سـەند تەریقەتـی قــادری بــوو. بەشــێک لــە دانیشــتووان ئــەو باوەڕەیــان هەبــوو کــە خــودی (شــێخ عەبدولقــادرى گەیلانــی) (3)دەوترێـت دامەزرێنـەری تەریقەتـی قـادری بـە رەچەڵـەك کــوردە و ئەمــەش وایکــرد کــە زیاتــر گەشەبســێنێت و کـورد لەسـەر بنەمـای نـەژادی هاوبـەش لـە دەوری ئـەو تەریقەتــە کۆبونــەوە. لــە کاتێکــدا تەریقەتەکانــی دیکــە بــەو بــاوەڕەوە بڵاونەبوونــەوە خــودی مەولانــاخالیــدی نەقشــبەندی (شــارەزووری)کەســایەتییەکی کــوردی و ئایینــی ناوچــەی ســلێمانی بــوو. چونکــە بــاوەڕ وابــوو تەریقەتــی نەقشــبەندی لــە ڕێــگای مەولانــاخالیــدەوە بـە دووەم ئاسـت بـەوان گەیشـتووە لـە کاتێکـدا خـودی دامەزرێنـەری تەریقەتـی (قـادری) کـوردە(4).بـەڵام ئـەم بۆچوونــەی ئامــاژەی پێــدرا هیــچ بەڵگەیەكــی نییــە بــۆ قســەكانی و لــە هیــچ ســەرچاوەیەكی تریشــدا ئامــاژە بـەو زانیاریـە نەکـراوە کـە شـێخ (عەبدولقـادری گەیلانـی) کــورد بوبێــت، یــان کــوردەکان بــەو پێیــەی کــوردبــووە لــە دەوری تەریقەتەکــەی کۆبوونەتــەوە. چونکــە لەوکاتــەدا هەســتی ناســيۆنالیزمی بەهێــز لەنــاو کــوردا نەبــووە و خــودى پەیامــى تەریقەتەکــەش پەیامێکــى نەتەوەیــی نەبــووە، بەڵکــو پەیامێــک بــووە بــۆ هەمــوو نەتـەوە و ڕەنگـە جیـاوازەکان. ئەمـەش زیاتـر وایکـردووە لـە هەمـوو نەتـەوە جیاوازەکانـى جیهـان پابەنـد بـن بـە ڕێنماییەکانــى تەریقەتــى قادرییــەوە.

 

لەبــارەى گەیشــتنى تەریقەتــى قــادرى بــە کوردســتان بۆچونــى جیــاواز هەیــە (مارتــن ڤــان برونســن) پــێى وایــە ئــەم تەریقەتــە لەســاڵى (1360ز) لەڕێــگاى دووبــراوە بەناوەکانــى (ســەید عیســا و ســەید موســا) کــەلــە هەمەدانــەوە هاتوونەتــە شــارەزوور و گەیشــتۆتە کوردســتان و بڵاوبۆتــەوە(5).بــەڵام بۆچونێکــى هەیــە پێــی وایــە ســەرەتای هاتــن و بڵاوبونــەوەی تەریقەتــی قــادری لــە کوردســتان لــە ڕێگــەی شــێخ (مەحمــودی زەنگەنــەی تاڵەبانی)یــەوە بــووە. کاتێــک باوکــی (یوســف ئاغــا)یەکێــک بــووە لــەکاربەدەســتانی دەوڵەتـی عوسـمانی و وازی لـە کارەکەی هێناوە و لەگەڵ کچێـک لـە زەنگەنـە هاوسـەرگیری کـردووە و تێکـەڵاوی دروسـت بـووە. شـێخ مەحمـودی تاڵەبانـی لـە ناوچەکـەی خـۆی سـەرقاڵی زانسـت و زانیـاری ئایینـی بـووە و لـە ڕێگــەی ئەوەشــەوە تەریقەتــی قــادری لەنــاو خەڵکــی دروسـت بـووە. شـێخ مەحمـودی تاڵەبانـی لـە ناوچەکـەی خـۆی سـەرقاڵی زانسـت و زانیـاری ئایینـی بـووە و لـە ڕێگــەی ئەوەشــەوە تەریقەتــی قــادری لەنــاو خەڵکــی ناوچەکـەدا بڵاوکردۆتـەوە (6). بۆچونـی سـێیەم پێـی وایـە کـە تەریقەتـی قـادری لـە رێگـەی کەسـایەتیەک بەنـاوی سـەید (ئیسـماعیلی قازانقایـە) (7) گەیشـتۆتە کوردسـتان. ســەید ئیســماعیل ســەردانی (بەغــداد)ی کــردووە و لــە ڕێگــەی شــێخ (ئەحمــەدی ئەحســایی)تەریقەتــی قــادری وەرگرتـووە و دواتـر گەڕاوەتـەوە بـۆ گونـدی (قازانقایـە) و دەســتی کــردووە بــە بڵاوکردنــەوەی تەریقــەت لــە کوردسـتاندا(8). پێدەچێـت ئـەم بۆچونـە زیاتـر پەسـەند بێــت، چونکــە بەشــێکی زۆر لــە ســەرچاوەکان پاڵپشــتی لێدەکــەن.

 

دەکرێــت بوترێــت کــە شــێخ مەحمــودی تاڵەبانیــش یەکێــک بــووە لــەو کەســایەتیانەی کــە ئــەو تەریقەتـەی باڵوکردۆتـەوە بـەڵام کەسـی یەکـەم نەبـووە. چونکــە لــە زنجیــرەی تەریقەتــی(کەســنەزانی) دا نــاوی ســەید (ئیســماعیلی قازانقایــە)دەبرێــت وەک یەکەمیــن کەســێک کــە تەریقەتــی قــادری هێناوەتــە کوردســتان.

 

نازناوی (کەسنەزانی) و زنجیرەی تەریقەتەکە
نازنــاوی( کەســنەزانی) وشــەیەکی کوردییــە. بــە مانــا کەســێک کــە کــەس حەقیقەتەکــەی نازانێــت. نازناوەكــە هــی شــێخ (عەبدولکەریمــی یەکــەم) بــووە کــەلــەسـاڵی(1825ز) لەدایکبـووە، تەریقەتـی لـە خاڵـۆی (شـێخ عەبدولقــادری قازانقایــە) وەرگرتــووە. لــە تەمەمەنــی لاوێتیدا ســەرقاڵ دەبێــت بــە ئادابەکانــی تەریقــەت و بــۆ مــاوەی چــوار ســاڵ لــە خەڵــک دورکەوتۆتــەوە و ســەرقاڵی پەرســتش و خوداناســی بــووە لــە یەکێــک لــە کێوەکانــی ناوچــەی قــەرەداغ بەنــاوی ســەگرمە(9). 

 

لەوکاتــەی کــە ســەرقاڵی خوداناســی بــووە و پەیوەســت بــووە پێــوەی یەکێــک لــە خەڵکــی ناوچەکــە پرســیاری خوداناسـی لێـدەکات و شـێخیش دەڵێـت: <کەسـنەزان>. واتـە کەسـێک کـە حەقیقەتـی خـۆی نازانێـت. ئیتـر ئـەم نازنــاوە مایــەوە بــۆ شــێخ (عەبدولکەریــم و کــوڕ و نەوەکانـی) لەپـاش خـۆی کـە بوونـە ڕابـەڕی تەریقەتەکـە. لەوکاتــەوە (کەســنەزان) بــووە نازنــاوی خێزانــی ئــەو بنەماڵەیــە و خــودی تەریقەتەکــەش هــەر بــەو نــاوەوە ناونـرا. ئـەو خێزانـە وەکـو رەچەڵـەك دەگەڕێنـەوە سـەر سـەیدەکانی بەرزنجە کە باپیرە گەورەی سـاداتی بەرزنجە (ســەید عیســا) یە لــە ناوچــەی بەرزنجــەی باشــووری كوردســتان(10). (کەســنەزان)وشــەیەکی ســادەیە، بــەڵام ئــەو نــاوی تەریقەتەکــە (کەســنەزانی) ە وەک ئاماژەیــەک بــۆ شــێخی کەســنەزان. هەروەهــا شــوێنکەوتووانی ئــەو تەریقەتــەش بەخۆیــان دەڵێــن: دەروێشــی کەســنەزانی.

 

شــێخ عەبدولکەریمــی کەســنەزان، نــاوی تــەواوی عەبدولکەریـم کـوڕی حسـەین بۆنخـۆش کـوڕی حسـەین خــاوی کــوڕی عەبدولکەریــم خــاوی کــوڕی ســەید ئیســماعیل ولیانــی کــوڕی شــێخ مەعروفــی نۆدێیــە. لــە گونــدی (کربچنــە) (11). ماوەتــەوە و ئەوێــی کــردووە بــە ناوەندێکــی گرنگــی تەریقەتــی کەســنەزانی. دەروێــش و موریــدەکان لــە ناوچــە جیاوازەکانــەوە ســەردانیان کـردووە(12). لەپـاش خـۆی سـەید(عەبدولقـادر) هەمـان ڕێچکــەی باوکــی گرتۆتەبــەر و بەردەوامــی پێــداوە و نازنــاوی (ســوڵتان) بووە. ئــەم کەســایەتییە زۆرینــەی تەمەنــی لــە وڵاتــی (ئێــران) بــووە و ڕۆڵێکــی گــەورەی بینـی لـە باڵوکردنـەوەی تەریقەتـی کەسـنەزانی لـە ناوچـە جیاوازەکانــی ئێــران. تاوەکــو مردنیشــی لــە (1922ز)لـەوێ مایـەوە و لـە مەراسـیمێکدا تەرمەکـەی هێنرایـەوە بــۆ گونــدی (کربچنــە) و لــەوێ بەخــاک ســپێردرا(13).

 

پــاش ئــەو شــێخ (حســەین کەســنەزانی) بۆتــە ڕابــەری تەریقەتەکــە کــە لــە ســاڵی (1889ز)لــە هەمــان گونــد لەدایــک بــووە. لــە ســاڵی(1941ز) کۆچــی دوایــی کـردووە. لەپـاش ئەویـش براکـەی شـێخ (عەبدولکەریمـی دووەم) ڕابەرایەتــی تەریقەتەکــەی کــردووە کــە ئەویــش لــە (1918ز)لــە گونــدی (کربچنــە) لەدایــک بــووە و تەریقەتـی لـە باوکیـەوە وەرگرتـووە(14). لە سـاڵی(1978)کۆچـی دوایـی کـردووە و شـێخ محەمـەدی کـوڕی وەک جێگــرەوەی خــۆی دیاریکردبــوو(15). هەربۆیــە زۆرکات پێشــی وتــراوە (شــێخ عەبدولکەریمــی کربچنــە). ئــەم ناوچەیـە سـەرچاوەی پێگەیاندنـی شـێخەکانی کەسـنەزان بــووە. 

 

شــێخ عەبدولکەریــم ســەرەتا لــە ناوچەکــەی خۆیــان ســەرقاڵی بڵاوکردنــەوەی تەریقــەت بــووە، بــەڵام پــاش شۆڕشـی (1958) عێـراق و هاتنەسـەرکاری کۆمـاری عێـراق جێدەهێڵێــت و دەچێتــە ئێــران. دوای چــەن مانگێــک مانـەوە لـە ئێـران دەگەڕێتـەوە بۆ عێراق و لـە(کەرکوک) سـەرقاڵی بڵاوکردنـەوەی تەریقـەت دەبێـت(16).مانـەوەی شـێخ عەبدولقـادر و شـێخ عەبدولکەریـم لـە وڵاتـی ئێـران ڕۆڵـی گـەورەی هەبـوو لـە بڵاوکردنـەوەی ئـەو تەریقەتـە لـە ئێـران و چەندیـن تەکیەیـان لـە ناوچـە جیـاوازەکان بنیاتنــا و شــوێنکەوتەیەکی زۆریــان لــەو ناوچانــەدا کۆکــردەوە.

 

شــێخ عەبدولکەریمــی کەســنەزانی دووەم زنجیــرەی تەریقەتەکــەی نووســیوەتەوە و بنەچــەی تەریقەتەکــەی بەســتۆتەوە بــە خانــەوادەی پێغەمبــەرەوە. هەمــوو تەریقەتـە سـۆفیگەریەکانی جیهـان بـۆ پێدانـی مۆرکێکـی کۆنـی و ڕەسـەنایەتی خۆیـان دەبەنـەوە سـەر پێغەمبـەر و کــەس و نزیکانــی. بێگومــان تەریقەتــی (کەســنەزانی) یـش خاوەنـی زنجیـرە (سلسـلة) ی تایبـەت بـە خۆیەتـی.

 

بنــەڕەت و ســەرەتای ئــەم تەریقەتــە دەبەســترێتەوە بــە پەیامــی خــودا کــە لــە ڕێگــەی پێغەمبــەری ئیســلام گەیەنراوەتـە هاوەڵەکانـی. شـێخ عەبدولکەریمـی دووەمی کەســنەزانی بــەم شــێوەیە زنجیــرەی تەریقەتەکــەی نووســیوە: (عەبدولکەریــم) لــە حســەین مۆڵەتــی تەریقەتـی وەرگرتـووە و ئەویـش لـە سـەید عەبدولقـادر لە شوێنە جیاوازەکانــی جیهــان(تەکیــە) ی هەیــە و ڕۆژانــە شــوێنکەوتووان( دەروێــش) ی ئــەو تەریقەتــە ســەردانی دەکـەن و زیکرەکانـی تێـدا دەخوێنـن چەندیـن ناوەنـد و سـەنتەری زانسـتیش بەڕێـوە دەبـەن. بەشـێکی زۆری ئـەم ناوەندانــە لەپــاش ئــەوەی شــێخ محەمــەدی کەســنەزانی لـە (1978ز) بـووە ڕابـەری تەریقەتەکـە دامـەزرا، لەوانـە:.

 

-کۆلێــژی زانکۆیــی شــێخ محەمــەدی کەســنەزان(کلیــة الشـیخ محمـد الکسـنزان الجامعـة): ئـەم کۆلێـژە لەپـاڵ خوێندنــی زانســتی شــەرعی و تەســەوفدا زانســتەکانی ئابـووری، سیاسـەت،یاسـا،کۆمپیوتـەر،زمـان و بیـرکاری تێــدا دەخوێندرێــت و لــە چەنــد وڵات لقــی هەیــە(21).

-ئەنجومەنــی ناوەنــدی تەریقەتــە ســۆفیگەرییەکان لــە عێــراق (المجلــس المرکــزي للطــرق الصوفیــة فــي العــراق): ئامانــج لــە دامەزراندنــی ئــەم ئەنجومەنــە ڕێکخســتنی هەمــوو تەریقەتــە ســۆفیگەریەکان بــوو تــا لەژێــر چەترێکــدا کــۆ ببنــەوە لــە عێراقــدا.

-دامەزراندنــی پێگــەی ئەلکترۆنــی (www.islamic sufism.com) کــە لەکاتــی دامەزرانیــدا بەهێــز بــوو ژمارەیەکــی زۆر نووســرا و کاری زانســتی تێــدا دەکرایـەوە بـە زمانـە زینـدووە جیهانییە جیـاوازەکان(22). بــەڵام ماوەیەکــی زۆر دەبێــت ئــەم پێگەیــە کار نــاکات.

-پێگــەی تایبەتــی تەریقەتــی کەســنەزانی(www.kasnazan.com) کــە ژمارەیەکــی زۆر توێژینــەوەی زانســتی تێدایــە لەبــارەی ســۆفیگەریەوە. هەروەهــا کتێبخانەیــەک و چالاکیــە ڕۆژانەکانــی تەریقەتەکــە.

-سـەنتەری جیهانـی تەسـەوف و توێژینـەوە ڕۆحیـەکان (المرکـز العالمـي للتصـوف و الدراسـات الروحیـة): ئـەم سـەنتەرە لەسـاڵی (1994ز) دامـەزرا وەک پێویسـتیەک بـۆ چارەســەرکردنی ئــەو نەخۆشــانەی لــەڕووی ڕۆحیــەوە پێویســتیان بــە چارەســەر هەبــوو بەتایبــەت لــە ڕووی پاراســایکۆلۆجیەوە(23).

سروتەکانی تەریقەتی کەسنەزانی
کاتێــک کەســێک دەیەوێــت ببێتــە دەروێــش، دەبێــت لەسـەر چـۆک لەبـەردەم شـێخ یـان خەلیفـەدا بوەسـتێت و دەســت بخاتــە ناودەســتی ڕاســتی مورشیدەوە(شــێخ). دەبێـت پەشـیمان ببێتـەوە لـە هەمـوو ئـەو تاوانانـەی کـە ئەنجامـی داوە و نەگەڕێتـەوە سـەری. پاشـان شـێخەکەش زنجیــرەی تەریقەتەکــەی بەســەردا دەخوێنێتــەوە وەک ئاماژەیـەک کـە تـەواو ئـەو کەسـانە بـە شـایەت دەگرێـت کــە دەبێــت پابەنـد بێـت بـە ڕێنماییەکانــی تەریقەتـەوە و نابێــت لێــی لابــدات. بــەم شــێوازە دەبێتــە دەروێــش یــان موریــد(24). هــەرکات دەروێشــەکە دوای مۆڵەتــی شـێخەکە دەسـتی کـرد بـە زیکـرەکان و تێغـی لەخۆیـدا، ئەوکاتـە پێـی دەوترێت(دێوانـە)   (25). شـێوازی زیکـر لـەم تەریقەتــەدا وەکــو هەمــوو لقەکانــی تەریقەتــی قــادری بەشـێوی ئاشـکرایە(جهري).بـەڵام وەک لـە نووسـینەکانی تایبــەت بــەو تەریقەتــەدا هاتــووە زیکرەکانــی ئــەم تەریقەتــە جیــاوازە و خــاوەن تایبەتمەنــدی خۆیەتــی.

 

بۆیـە جێـگای خۆیەتـی بیخەینـەڕوو. زیکـر بەشـێوەیەکی گشـتی لــە تەریقەتـی قـادری دا دوو شـێوازی سـەرەکی هەیــە (زیکــری تەهلیلــە)و ) (زیکــری قیــام):

 

تەهلیلـە: مەبەسـت لێـی ئـەو زیکرانەیـە کـە بەشـێوەی دانیشـتن لـە جێگایەکـی تایبەتکـراو و وەک مزگـەوت و تەکیەکانـدا ئەنجـام دەدرێت. کەسـێک کە موڵەتی پێدراوە بەنــاوی (ســەرزیكر) لەنێوانیانــدا دادەنیشــێت و لەپــاش نوێژەکانـی بەیانـی و شـێوان زیکـرەکان ئەنجـام دەدەن. ســەر زیکرەکــە لەکاتێکــدا تەســبیحێکی بەدەســتەوەیە بــە(إســتغفرالله)و خوێندنــی ســورەتی(فاتیحة) دەسـت پێـدەکات و دەروێشـەکانیش بەدوایـدا دوبـارەی دەکەنــەوە. پاشــان ئەمانــە دەخوێنرێــت:

 

دەبێـت دەروێـش سـێ جـار بڵێـت: (یـا هـو یـا کسـنزان) (26) ، دەجـار هەریـەک لەمانـە: (لا إله إلا اللە)، (یـا اللـە) )( یــا هــو)، (یــا حــي)،(یــا واحــد)، (یــا عزیــز)،(یــا ودود)، (یــا رحمن)،(یــا رحیــم)، (ســبحان اللە و الحمدللە ولا إله إلا اللە واللە أکبـر)، ) (إللهـم صـل علـی سـیدنا محمـد الوصـف و الوحـي و الرسـالة و الحکمـة وعلـی إلـە و صحبـة وسـلم تسـلیما)،(بسـم اللە الرحمـن الرحیــم لا حــول ولا قــوە اإلا باللـە العلــی العظیــم)، (سـورة الاخـلاص: قـل هـو اللە أحـد...)،(لا اإله الله الملـک الحـق المبیـن محمـد رسـول اللە صلی اللـە تعالی علیـە وسـلم صـادق الوعـد الأمیـن)،(صـل اللە سـبحانە) پـاش نوێـژی شـێوان 165 جـار ( لا إله الا الله)، 15جـار (سـورەتی فاتیحـە)، 100 جـار (اسـتغفراللە). 

 

پــاش نوێــژی خەوتنــان 300 جــار (لا إلــە إلا اللــه)، 200جــار ســورەتی ئیخــلاس (قــل هــو اللـە احــد)، 100 جــار(لا إلــە إلا اللـه محمــد رســول اللـه صلــی اله تعالــی علیـە وسـلم فـي کل لمحـە ونفـس عـدد مـا وسـعە علـمالله)، 10 جـار سـورەتی فاتیحـە، 100جـار(اللهـم صـل علـی سـیدنا محمـد الوصـف والوحـی والرسـالة والحکمـة وعلـی إلـە وصحبـە وسـلم تسـلیما)، 100 جـار (اسـتغفراللـه العظیـم ). لەپـاش هەریـەک لـەو نوێژانـە یەکی سـێ جار ئـەم زیکرانە بخوێنێــت: الله ناظري، الله شــاهد علــی،الله معــی، الله معینـی، وهـو بـکل شـيء محیـط. هەروەهـا دەبێـت ئــەم پاڕانــەوەش هەمــوو ڕوژێــک بیخوێنێــت جــا شــەو بێـت یـان ڕۆژ <<اللهم إنك تعلم سري و علانتي، فاقبل معزرتي، و تعلم حاجتي، فاعطني سوالي، و تعلم مافي نفسي، فاغفر لي ذنوبي، إلهم اني أسالك إیمانا یباشر قلبي، ویقینا صادقا حتى أعلم إنه لن یصیبني إلا ماكتب علی، فارضني بما قسمته لي>>. (29).

 

هەروەهــا چەندیــن شــێوازی پاڕانــەوە دیاریکــراوە بــۆ شــوێنکەوتووانی تەریقەتــی کەســنەزانی کــە لــە کاتــە جیاوازەکانــی ڕۆژ و لەکاتــی پێویســتییەکاندا بیخوێنێــت. ئەمانــەش هەمــوو لــە نووســراوە دور و درێژەکانــی تەریقەتــی (کەســنەزانی)دا هاتــووە.

 

زیکــری هەســتان(قیــام): بــەو زیکرانــە دەوترێــت کــە بەپێـوە و بەدەنگـی بـەرز ئەنجـام دەدرێـن. ئـەم شـێوازە لــە زیکــر لــە شــەوانی سێشــەممە و پێجشــەممان لــە جێگایەکــی تایبەتکــراو بــە ســروتە ئایینیــەکان ئەنجــام دەدرێــت(30). زۆرکات لــە تەکیەکانــدا دەبێــت، بــەڵام هەندێکجــار کاتێــک دەروێشــەکان لەگــەڵ شــێخەکەیان سـەردانی ناوچـە جیـاوازەکان دەکـەن ئـەم زیکـرە ئەنجـام دەدەن.

 

بازنەیــەک پێکدەهێنــن و (سەرزیكر)لەنێوانیانــدا ڕادەوەســتێت و هەمــووان قژیــان بەردەدەنــەوە و بەیەکــەوە و نزیــک لەیــەک بــە یــەک جوڵــە دەکەونــە زیکرکـردن. بـە ئاماژەکانـی (سـەرزیكر) و پـاش وەرگرتنـی مۆڵەتـی مەعنـەوی لـە شـێخەکەی و داوای هاوکاریلێکردنی دەســتدەکەن بــە زیکــر. لــەم زیکرانــەدا تەنهــا (دەف)و (تەپــل)بەکاردەهێنرێــت،کــە تەپڵەکــە بــە دوو داری بچـووک لێـی دەدرێـت. جگـە لەمـە هەر ئامێرێکی موسـیقا بــە حــەرام دەزانرێــت لــە زیکرەکانــدا(31). لــە قۆناغــی یەکەمــدا بــە زیکــری(حــي اللە) واتــا <<خــودا زینــدووە و بەئاگایــە>> دەســت پێدەکــەن و بەبــێ دیاریکردنــی ژمــارە دەوترێــت. ئەمــەش لەپــاڵ جوڵەپێکردنــی ســەر و پرچەکانیـان. لـە قۆناغـی دووەم وشـەی(حـي)دەوترێـت.

 

لــە قۆناغــی ســێیەمدا ( حــي حــي حــي اللە)دەوترێــت،(حـي و قیـوم حـي اللە) یـان (حـي و موجـود حــي اللە). لــە قۆناغــی چوارەمــدا (دائــم دائــم...) دەوترێـت کـە لـەم قۆناغـەدا زیکـرەکان دەگەنـە ترۆپـک و بــە ئاماژەکانــی(ســەرزیكر)یــان خەلیفــە شــێوازی زیکرەکـە گۆڕانـکاری بەخۆیـەوە دەبینێـت(32). دواتـر بـە خوێندنـی چەنـد پاڕانەوەیـەک و سـورەتی فاتیحـە کۆتایـی بـە زیکرەکانیـان دەهێنـن، دەکرێـت زۆرجـار پیاهەڵدانـی ئایینــی بــە زمانــی کــوردی بوترێــت(33).

 

خەڵوەت:
یەکێکــی دیکــە لــە ســروتەكانی تەریقەتــی کەســنەزانی(خەڵـوەت)ە.ئەمـەش واتـە دورکەوتنـەوە لـە خەڵـک وخۆسـەرقاڵکرن بـە یـادی خـوداوە، (خەلیفـە)دەبێـت لـە ســاڵێکدا چــوار جــار ئەنجامــی بــدات، بــەڵام دەروێــش ســێ جــار ئەنجامــی دەدات و ماوەکــەی بەگشــتی 40 ڕۆژ دەخایەنێــت، پێویســت وایــە لــە ئەشــکەوتێک یــان جێگایەکـی دوور لـە چـاوی خەڵکی بێـت (34).

 

ژمارەیەکی زۆر دەروێــش بــە ئاماژەکانــی شــێخی کەســنەزانی لــە سـاڵی (1978ز) و سـاڵی(1979ز) چوونـە خەڵوەتـەوە لەسـەر دەروێـش پێویسـتە ئـاگای لـە کاتەکانـی بێـت و ئـەو ماوەیـە بـۆ چـوار قۆنـاغ دابـەش بـکات. هەروەهـا گرنگــی بــدات بــە کەمخــواردن و کەمخەوتــن لــەو ماوەیــەدا و هەمــوو کاتەکانــی بــۆ زیکــرەکان تەرخــان بـکات. لـە خواردنـی هەمـوو گۆشـتێک خـۆی بپارێزێت و ئـەو نانـەی کـە پێیەتـی دابەشـی بـکات بەسـەر کاتەکانـی ڕۆژدا کـە بـە گشـتی پارشـێو و بەربانگـە. گرنگـی ئـەم شــێوازە کــە زۆرکات(ریازەت)یشــی پــێ دەوترێــت بــۆ ئەوەیـە دەروێـش فێـری ئـەوە بکرێـت گرنگـی بـە چێـژ و جوانیەکانـی دنیـا نـەدات و دەروونـی خـۆی پـاک بکاتەوە (تزکیـةالنفـس) (36).
ئامانـج لەمـە وەک پێویسـتیەکە بـۆ ئــەوەی هەمیشــە شــوێنکەوتەی ئــەو تەریقەتــە پابەنــد بکرێــت بــە ســروتەکان و بیــر لــە چێژەکانــی دنیــا نەکاتــەوە (35).

لقێکی دیکەی تەریقەتی کەسنەزانی لە کوردستان لـەم توێژینـەوەدا تیشـک دەخەینـە سـەر لقێکـی دیکـەی تەریقەتــی کەســنەزانی، كــە ئەویــش چالاكــی خــۆی هەیـە،

 

دیارتریـن کەسـایەتی نـاو ئـەم لقـەی کەسـنەزانی
شـێخ حسـەینی کـوڕی شـێخ کاکـە حەمـەی (خاکنشـین)ی کەســنەزانییە . نــاوی تــەواوی شــێخ حســەینی شــێخ کاکــە حەمــەی کــوڕی شــێخ عەبدولقــادری کــوڕی شــێخ عەبدولکەریمــی کەســنەزانی، کــوڕی شــێخ حســەینی بۆنخۆشـی کـوڕی حەسـەنی کـوڕی عەبدولکەریمـی کـوڕی شــێخ ئیســماعیلی ولیانــی. بــە (ســوڵتان شــێخ حســەینی کەســنەزانی)بەناوبانــگ بــووە. ئــەم لقــەی کەســنەزانی زیاتـر گرنگیـان بـە بێدەنگـی داوە لـە سـروتە ئاینییەکانـدا لەنێـو دەروێـش و موریدەکانـی. ڕای وابـووە کە ئەوکارانە بـۆ ئـەم سـەردەمە پێویسـت نیـن. پەیوەنـدی بـاش بـووە لەگــەڵ تەریقەتەکانــی دیکــەی کوردســتان. دیارتریــن کەسـایەتی نێـو ئـەم بنەماڵەیـە شـێخ(حسـەین) بـووە.

 

لــە ســاڵی ( 1947ز) لــە گونــدی (کربچنــەی)  لەدایــکبــووە. دەســتیکردووە بەخوێنــدن لەگوندەکــەی خۆیــان.تـا قۆناغـی ناوەنـدی خوێنـدوە. دواتـر چۆتـە خوێندنـی ئایینــی و چەندیــن حوجــرە گــەڕاوە. لای هەریــەک لــە زانایــان مــەلا عەبــدوڵای مەســۆیی، مامۆســتا مــەلا عەبــدوڵای دۆڵەســوری، شــێخ تاهیــری شــێخ حســەینی کەســنەزانی و چەندیــن کەســایەتی دیکــە زانســتە شـەرعییەکانی خوێنـدووە و دواتـر لـەلای شـێخ محەمـەد قەرەداغــی ناســراوی بــە (خەتیبــی ســلێمانی) ئیجــازەی مەلایەتــی وەرگرتــووە. لــە ســاڵی (1972ز)تەریقەتــی کەســنەزانی لــە باوکــی وەرگرتــووە و لــە چەندیــن شــوێن تەکیــەی قــادری کردۆتــەوە. لەوانــە لــە گونــدی (بەردەکــەڕ) و (شــاری مەریــوان) و دواجــار لــە ســاڵی (1993ز) لەشــاری (پێنجوێــن )تەکیــەی دروســتکردووە. زۆرپابەندبـووە بـە شـەریعەت. لـە ژیانـدا چەندیـن جـار خەڵوەتــی کــردووە زۆربــەی خەڵکــی بەتایبــەت لــە چینــی گەنــج لــەدەوری کۆبونەتــەوە. زۆر جەختــی لەسـەر یەکڕیـزی موسـوڵمانان و تەریقەتـەکان کردۆتـەوە.

 

هەروەها ناوبراو شـاعیریکی هەسـت ناسـک و جواننووس بـووە لـەدوای خـۆی چەندیـن شـیعری لـێ بەجـێ مـاوە و نازنـاوی شـیعری(دەروێـش)بـووە. شـێخ حسـێن لـە سـاڵی ( 2016ز) کۆچـی دوای کـردووە هـەر لـە گوندەکەی خۆیــان نێــژراوە. دوای خــۆی (شــێخ تاهیــری) کــوڕی دەبێتــە جێگــرەوەی. لــە ئێســتادا ســەرقاڵی ئیڕشــادی شــوێنكەوتوانی تەریقەتەكەیــە لــە پێنجوێــن .لەســەر هەمــان ڕێبــازی باوکــی دەڕوات بەڕێــوە (37). 

دەرئەنجام
لەم توێژینەوەدا توێژەر بەم دەرئەنجامانە گەیشتووە:

1-تەریقەتــى (قــادرى کەســنەزانى) ســەرەتاى ســەرهەڵدانى لــە کوردســتان بــۆ کۆتاییەکانــى ســەدەى نـۆزدە دەگەڕێتـەوە. لـە ئێسـتادا لـە زۆرینـەى ناوچەکانىكوردســتان و جیهانــەوە شــوێنکەوتەى هەیــە.

2-تەریقەتــى قــادرى لــە ڕێــگاى ســەید ئیســماعیلى قازانقایــەوە هاتۆتــە کوردســتان. ئــەم تەریقەتــە بەهــۆى چەندیـن هـۆکارەوە بەشـێوەیەکى بەرچـاو لە کوردسـتانداگەشــەى ســەند و بڵاوبویــەوە.

3 -تەریقەتــى کەســنەزانى دەچێتــەوە ســەر شــێخ عەبدولکەریمــى یەکــەم کــە تەریقەتــى لــە خاڵۆیــەوە(ســەید عەبدولقــادرى قازانقایــە)وەرگرتــووە. نازنــاوى کەســنەزانى بــۆ ئــەم کەســایەتییە دەگەڕێتــەوە.

4 -دوای شـێخ عەبدولكەریـم، کـوڕ و نەوەکانـى هەمـان ناویــان هەڵگــرت و تەریقەتەکــەش بــەو نــاوەوە ناســرا. بــە کۆچکردنیــان بــۆ ئێــران و دامەزراندنــى تەکیــەى کەســنەزانى ڕۆڵــی بەرچاویــان بینــی لــە باڵوکردنــەوەىتەریقــەت لــە واڵتــى ئێــران.

5 -لــەدواى مردنــى شــێخ(عەبدولکەریمــى دووەم)لــە (1978ز)، کوڕەکــەى شــێخ (محەمــەدى کەســنەزانى)دەبێتـە ڕابـەرى تەریقەتەکـە و ژمارەیەکـى زۆر چالاکـى ئەنجامــدا و چەندیــن ناوەنــد و ســەنتەر لــە ســەردەمى ئــەودا دامــەزرا و تەریقەتەکــەى برەوپێــدا.

6 -ئادابـی و سـروتەكانی ئـەم تەریقەتـە زیاتـر پەیوەسـتە بــە ئادابەکانــی تەریقەتــی قادریــەوە، کــە بریتییــە لــە زیکــری ئاشــکرا (جەهــری)و بــە دەنگــی بــەرز. بــەڵام
وەک لـە نووسـراوەکانی تایبـەت بـەو تەریقەتـەدا هاتـووەئادابـەکان لـەم تەریقەتـەدا خـاوەن تایبەتمەنـدی خۆیەتـی و جیــاوازی هەیــە. کــە بریتییــە لــە زیکــری تەهلیلــە و زیکــری قیــام. هەروەهــا چەنــد ئادابێکــی دیکــە لــە گرنگترینیــان(خەڵــوەت).

7 -شــێخ محەمــەدی کەســنەزانی لــە (4/7/2020ز) لــە ئەمریــکا کۆچــی دوایــی کــرد. لەپــاش خــۆی شــێخ (نەهــرۆ کەســنەزانی)بــووە ڕابــەری ئــەو تەریقەتــە لــە جیهانـدا. سـلێمانیش بـووە مەڵبەنـدی سـەرەكی تەکیـەیکەســنەزانی لــە جیهانــدا.

8 -تەریقەتـی کەسـنەزانی لـە کوردسـتاندا لقێکـی دیکـەی هەیـە کـە لـە هەمـان رێچکـە و بەنـاوی کەسـنەزانی و تەکیــەی کەســنەزاییەوە، ئــەم لقــەش دەگەڕێنــەوە ســەر شــێخ کاکــە حەمــەی کــوڕی شــێخ عەبدولقــادری کــوڕی شـێخ عەبدولکەریمـی دووەم. لـە ئێسـتادا لـە شـارۆچكەیپێنجوێــن ســەرقاڵی ســروتە ئایینیەکانــی تەریقەتــی کەســنەزانی(قادری)ن.

 

سەرچاوە و پەراوێزەکان: 

1-محمـد ابراهیـم زارعـی: سـیماى فرهنگـى کردسـتان،انتشــارات تولیــد و تولدیــات فرهنگــى، تهــران، (1381) .ص72.

2-واسـیلی نیکیتـن: کـرد و کردسـتان، ترجمـه: محمـد قاضـی، درایـت، تهـران، (1377) .ص448.

3-شــێخ عەبدولقــادری گەیالنــی (1079/1116ز): ئــەم کەســایەتییە لــە ناوچــەی (گەیلان)لەدایکبــووە لــە وڵاتــی ئێــران. لــە تەمەنــی منداڵیــەوە ســەرقاڵی زانسـتە ئایۆنییـەکان بـووە. پاشـان هاتۆتـە بەغـداد. بـە دامەزرێنــەری تەریقەتــی قــادری دادەنرێــت، بۆچونــی جیــاواز هەیــە لەبــارەی ڕەچەڵەکیــەوە، تەنانــەت هەندێـک پێیـان وایـە کـە خەڵکـی ناوچـەی (جیل)ە عێــراق و لــە باشــووری بەغــداد. ژمارەیــەک دانــراویهەیـە لەپـاش خـۆی کۆکراوەتـەوە و بڵاوکراوەتـەوە. لـەبەناوبانگترینیـان (الغنیـة، فتـوح الغیـب، فتـح الربانـی).سـاڵی (1116ز) لـە بەغـداد کۆچـی دوایـی کـردووە و لـە هەمــان شــوێن بەخــاک ســپێردراوە.

جمــال الدیــن فالــح الکیالنــی: جغرافیــە البــاز الاشــهب قــراءە الثانیــە فــی ســیرە الشــیخ عبدالقــادر الکیلانــی،منظمـە المغربیـە للتربیـە و الدراسـە و العلـوم، المغـرب، (2014ز)، ص29.
4-نصراللــە پــور و علیــه جوانمــردی: نقــش و جایــگاەمشــایخ گریقــت در تحــوالت اجتماعــی تاریــخ معاصــر کردسـتان، مجلـە پژوهـش نامـە تاریخـی اجتماعـی، سـال چهــارم، شــمارە دوم، 28/11/1394 ،ص15.

5-مارتـن فـان بـرون سـن: جامعـه شناسـی کردهـا (اقـا و شــیخ و دولــت)، ترجمــه: ابراهیــم یونســى، پانیــز، تهــران، (1378ز) ص311-312.
6-مـەلا عەبدولکەریمـى موردەریـس: بنەماڵـەى زانیاران،کـۆڕى زانیـارى کورد، بەغـداد، (1981ز)، ل437.
7-لەزۆر جیگادا بە (ولیانى)یش ناوبراوە.
8-ئیبراهیـم ئەحمـەد شـوان: سـۆفیگەرى ، موکریانـى،هەولێــر، (2001ز)، ل7

9 -الشـیخ محمـد الکسـنزانی: الطریقـە العلیـە القادریـە الکســنزانیە، بــدون مــکان الطبــع، بــدون ســنە الطبــع،ص357

10-الشـیخ محمـد الکسـنزان: موسـوعە الکسـنزان فیمـا اصطلـح علیـه اهـل التصـوف و العرفـان، ط1 ،دار ایـە، بیروت،(2005)م،مقدمـە الشـیخ نهـرو الکسـنزانی.

11-الشـیخ محمـد الکسـنزانی: الطریقـە العلیـە القادریـەالکسـنزانیە، ص358.

12-نفس مصدر، ص362.

13-کرپچنــە:گوندێکــە کەوتۆتــە ســنوورى ناحیــەىســەنگاو. قــەزارى چەمچەمــاڵ، پارێــزگاى ســلێمانى،باشــوورى کوردســتانى. گوایــە ئــەم گونــدە لــەوەوەهاتــووە کــە پێــى وتــراوە (کەپــرى جەنــە)جەنــە واتــە بەهەشــت. واتــە هێنــدە ئــاوەدان و خــۆش بــووە. لــەباکــوورەوە هاوســنورە لەگــەڵ گونــدى کەســنەزان ولــە باشــوورەوە هاوســنوورە لەگــەڵ گونــدى تیمــار، لــە ڕوژهـەاڵت لەگـەڵ گونـدى سـەرکۆ و لـە ڕۆژئـاوا لەگـەڵشــارەدێى ســەنگاو.بەهۆى ئــەوەى تەکیــە و جێنزرگــەىشـێخانی کەسـنەزانی قادریـە خەڵکێکـى زۆر ڕوودەکەنـەئــەم گونــدە.

بڕوانــە:A9%DA/%wiki/org.wikipedia.ckb://https%D8%B1%D9%DA%BE%86%D9%86%DB%95

14 -الشـيخ محمـد الكسـنزاني: الطريقـة العليـة القادريـة الكسـنزانية، ص378.
15 -الشــیح محمــد الکســنزان: موســوعە الکســنزان، مقدمــە الشــیخ نهــرو الکســنزان.

16-محمـد رئـوف توکلـی: تاریـخ تصـوف در کردسـتان، انتشـارات اشـراقی، تهـران، (بـدون سـال جـاپ)، ص156.
17-ئـەو بەشـەی خراوەتـە نـاو کەوانـەوە ئـەو ناوانـەن کـە لـە کتێبەکـەی (توکلـی) دا نەهاتـوون بـەڵام لەهەمـوو زنجیرەکانــی دیکــەی تەریقەتــی کەســنەزانیدا بوونیــان هەیـە.

18-الشــیخ محمــد الکســنزاني: االنــوار الرحمانیــه فــی الطریقـە الکسـنزانیە، عشـتار للطباعـە و النشـر، العـراق، بـدون سـنە الطبـع،ص291.

19 -الشــيخ محمــد الكســنزاني: الطريقــة العليــة الكســنزانية، ص394.

20 -وفــاە الزعیــم الطریقــە الکســنزانیە فــی العــراق و العالــم: الســومریە نیــوز، 4/7/2020. :www://https
D9/%news/tv.alsumaria%85%D8%D9%AD%84%D9%8A
D8%%A7%D8%AA/350820%/D9%88%D9%81%D8%A7%D
8%A9%-D8%B2%D8%B9%D9%D9%8A%85%-D8%A7%D
9%84%D8%B7%D8%B1%D9%D9%8A%82%D8%A9 %-D8
%A7%D9%84%D9%83%D8%B3%D9%86%D8%B2%D8%A7
%D9%86%D9%D8%8A%A9%-D9%81%D9%D8-%8A%A7%
D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82%-D9%88%D8
%A7%D9%84%D8%B9%D8%A7%D9%84%D9%8

21 -محمد صادق السـامرائی: الشـیخ الطریقە الکسـنزانیەالقـادم مـن جبل قـرداغ، موقع الزمـان، 6/5/2020:// :https
D8/%com.azzaman.www%B4%D9%D8%8A-%AE
D8%%A7%D9%84%D8%B7%D8%B1%D9%D9%8A%8
2%D8%A9%-D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B3%D
9%86%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%D8%8A%A9-
%D8%A7%D9%84%D9%82%D8%A7%D8%D9%AF%85-
%D9%85%D9%86%-D8%D8%AC%A8%D9%84%-D9%82/

22 -رأفــت صــاح الدیــن: الطریقــە الکســنزانیە، موقــع الصوفیــە، 15رجــب 1431/ :net.alsoufia.www://https
main/3173-1%-D8%A7%D9%84%D8%B7%D8%B1%D9%8
D9%A%82%D8%A9%-D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B3
%D9%86%D8%B2%D8%A7%D9%86%D9%D8%8A%A9.--
html

23 -الشــیخ محمــد الکســنزان: مصــدر ســابق، مقدمــەالشــیخ نهــرو الکســنزان.

24-توکلی، منبع پیشین، ص169.
25-همان منبع، ص170.
26-دەبێــت دەروێــش پێــش خویندنــى ویــرد و زیکــرەجیــاوازەکان ئەمــە بڵێــت.
27 -االوراد الطریقــە القادریــە الکســنزانیە: موقــعالکســنزانیە: D8/%com.kasnazan.www://https%A7%D9
%88%D8%B1%D8%A7%D8%D8-%AF%A7%D9%84%D8%
B7%D8%B1%D9%D9%8A%82%D8%A9%-D8%A7%D9%8
4%D9%82%D8%A7%D8%D8%AF%B1%D9%D8%8A%A9-
%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B3%D9%86%D8%B2%D8
%A7%D9%86%D9%D8%8A%A9/

28 -الشــیح محمــد الکســنزانی: االنــوار الرحمانیــە ،ص237-238.
29 -الشیخ محمد الکسنزانی: نفس مصدر، ص239.
30 -توکلی: منبع پیشدن، ص172.
31 -همان منبع ،ص173.
32 -همان منبع ،ص174.
33 -همان منبع ،ص175.
34 -الشیخ محمد الکسنزانى: االنوار الرحمانیە، ص251.
35 -الشیخ محمد الکسنزانى: نفس مصدر، ص248.
36 -نفس مصدر، ص255.
37 -چاوپێکەوتــن لەگــەڵ (شــێخ ئەدهــەم کــوڕى شــێخ حســەینى کەســنەزانى)،رێكەوتــی 16/8/2020(محمــدئالــى).

 

سەرچاوە: ناوەندی کوردستان بۆ توێژینەوە لە ملمالنێ و قەیرانەکان









نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.