سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

فیلمێك هیندۆسەكان توڕە دەكات

پێش 4 هەفتە


تیمی فیلمێك بەناوی "تانداف" داوای لێبووردنیان كرد بەهۆی بەرهەمهێنانی فیلمێكەوە كە وا لێكدرایەوە سوكایەتی تێدابووە بۆ هیندۆسەكان.

 

بیرۆكەی فیلمەكە لە فیلمێكی ئەمریكی بەناوی "ماڵێك لە كاغەز" وەرگیراوە
فیلمەكە لەلایەن كۆمپانیای "ئەمازۆن برایم" بەرهەمهێنراوە و لە 15 ی ئەم مانگەوە لە هیندستان و جیهان نمایشكرا، بیرۆكەی فیلمەكە لە فیلمێكی ئەمریكی بەناوی "ماڵێك لە كاغەز" وەرگیراوە ئەكتەری سەرەكی فیلمەكەش سەیف عەلی خانە كە ناوبانگێكی زۆری لە سینەمای بۆڵیوود هەیە.
دوای ئەوەی فیلمەكە نمایشكرا بەشێك لە سیاسییەكان كە سەر بە ئاینی هیندۆسین داوایان لە كۆمپانیای "برایم" كرد نمایشی فیلمەكە لە ئینتەرنێت رابگرێت و لەلای پۆلیسیش سكاڵایان دژ بە فیلمەكە تۆماركرد.

ئەندامێكی پارتی گەلی هندی: "فیلمەكە مەبەست لێی سوكایەتی بووە بە خودای هیندۆسەكان"
لەوبارەیەوە ئەندامێكی پارتی گەلی هندی كە بە "بەهاراتا جاناتا" ناسراوە و دەسەڵاتداری هیندستانە رایگەیاندووە "فیلمەكە مەبەست لێی سوكایەتی بووە بە خودای هیندۆسەكان".
وشەی "تانداف" بە هیندی مانای سەمای پیرۆزە كە خودای هیندۆسەكان ئەنجامی دەدات، ئەمەش ناڕەزایی هیندۆسەكانی لێكەوتەوە، یەكێك لەو دیمەنانەشی كە زیاتر بووە هۆی توڕەیی هیندۆسەكان وتەی خواوەندی هیندۆسەكانە لە فیلمەكەدا كە وشەی "ئازادی" بەكاردەهێنێت كە ئەم وشەیەش كشمیرییە موسوڵمانەكان وەك سیمبولێك دژ بە دەسەڵاتی هیندستان بەكاریدەهێنن.

 

دەرهێنەری فیلمەكە : "تانداف كارێكی چیرۆكی خەیاڵییە"
هەر لەوبارەیەوە عەلی عەباس، دەرهێنەری فیلمەكە لە تویتەر نوسیویەتی "تانداف كارێكی چیرۆكی خەیاڵییە، هەر چواندنێكیش لە كەسایەتی و فیلمەكەدا ئامانجدار نەبووە".
وتیشی "وەك ستافی فیلمەكە داوای لێبوردن دەكەن ئەگەر هەركەسێك بەوهۆیەوە هەستی برینداربووبێت".
لەلایەن خۆشیانەوە وەزارەتی راگەیاندن و رۆشنبیری هیندستان، تیمی فیلمەكەی ئاگاداركردووەتەوە كە ژمارەیەكی زۆر سكاڵایان بەدەست گەیشتووە، بۆیە دەبێت بەزوویی كارەكان رابگرن.

 

پۆلیس ژمارەیەكی زۆری لە هێزەكانی لەبەردەم ماڵی  ئەكتەری سەرەكی فیلمەكە لەمۆمبای بڵاوە پێكردووە
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی "هیندوستان تایمز" پۆلیس ژمارەیەكی زۆری لە هێزەكانی لەبەردەم ماڵی سەیف عەلی خان ئەكتەری سەرەكی فیلمەكە لە شاری مۆمبای بڵاوە پێكردووە، تا رێگربێت لەوەی هێرش بكرێتەسەر ماڵەكەی.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی سی ئێن ئێنیش، تائێستا پۆلیسی هیندستان دەستی بە لێكۆڵینەوە لەو سكاڵایانە نەكردووە كە بەدەستیان گەیشتووە.


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.