سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دوو ژنی دیكەی ئێزدی لەدەستی داعش رزگاركران

پێش 4 هەفتە


بەرپرسی گیراوانی دەستی داعش لە ئەنجوومەنی ماڵی ئێزدیان لە رۆژئاوای كوردستان، رزگاركردنی دوو ژنی دیكەی ئێزدی راگەیاند.
مەحمود رەشۆ، بەرپرسی گیراوانی دەستی داعش لە ئەنجوومەنی ماڵی ئێزدیان لە رۆژئاوای كوردستان، بە رووداوی راگەیاندووە: "دوو ژنی  دیكەی ئێزدی لە ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا رزگاركران، ئێستا یەكێك لە رزگاركراوەكان گەیەندراوەتە ماڵی ئێزدیان، ژنێكی دیكەش لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە رزگاركراوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا رادەستی ماڵی ئێزدیان دەكرێتەوە."
 مەحمود رەشۆ، وتیشی: "یەكێكیان ناوی عاسمە جاسم خدرە و كەسوكارەكەی دانیشتووی شنگالن، دووەمیان ناوی نەجلا سەعیدە و خەڵكی كۆمەڵگەی تلقەسەبە لە شنگال".
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری ئێزدییەكان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێمی كوردستان، لە 03-08-2014وە تاوەكو 29-07-2020 لە كۆی 6417 كوردی ئێزدیی رفێندراو لەلایەن داعشەوە، 3530 كەسیان رزگاركراون و بە كەسوكاریان شادبوونەتەوە، بەڵام 2887 كوردی ئێزدی لە دەستی داعش ماون یان هیچیان شتێك لەبارەی چارەنووسیانەوە نازانرێت.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.