سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

تویتەر بەرگری لە موسڵمانان دەكات و لەدژی چین دەوەستێتەوە

23/01/2021


لە 9ی كانونی دوەم، بەڕێوەبەرانی تۆڕی تویتەر، هەژماری تایبەتی باڵیۆزخانەی چینیان داخست، دوای ئەوەی ناڕەزاییان دەربڕی لەدژی ئەو مامەڵەیەی لەگەڵ مسوڵمانانی ئەو وڵاتە دەكرێت.

وەزارەتی دەرەوەی چین رۆژی پێنجشەممەی رابردو ناڕەزایی دەربڕی لە بەرامبەر داخستنی هەژماری تویتەری باڵیۆزخانەكەیان لە ئەمریكا.

بەگوێرەی هەواڵێكی بی بی سی، دوای ئەوەی حكومەتی چین مامەڵەی "توندوتیژ و ناڕەوا"ی لەدژی ئیگۆرەكانی هەرێمی شینجیانگ كە كەمینەیەكی مسوڵمان ئەنجامدا، بەو هۆیەوە تویتەر هەژماری باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتەی لە ئەمریكا داخست.

لەدوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوی ئەمریكا، تویتەر و فەیسبوك هەژماری كەسایەتی و هەر شوێنێكی بەناوبانگ دادەخات و ڕێگرییان لێدەكات، ئەو تۆڕانە بكەنە سەكۆیەك و بەكاریبهێنن بۆ كاری توندوتیژی.

هەمو ئەو ڕوداوانە دوای ئەوە دێت لەو تویتەی باڵیۆزخانەكەدا كە ئاڕاستەی ئیگۆرەكانی چین كراوە نوسراوە "ژنانی ئازاد ئامێرێك نین بۆ دروستكردنی منداڵ".

تویتەریش ئەو نوسینەی دەسەڵاتدارانی چینی وەك توندوتیژی و بەرتەسككردنەوەی ئازادییەكانی موسڵمانەكانی ئەو هەرێمە لەیەك داوەتەوەو هەژمارەكەیانی داخستوە.

وتەبێژی تویتەریش لەسەر ئەو مەسەلەیە دەڵێت "ئەو تویتەی كراوە ئاماژەیەك بوە بۆ پێشێلكردنی هەمو كارێكی مرۆڤانە لەو وڵاتەدا".

بی بی سی ئاماژەی بەوە كردوە كە دەسەڵاتدارانی چین فشاریان بۆ موسڵمانەكانی ئەو وڵاتەیان هێناوە كە دەبێت نەشتەرگەری منداڵدانیان بكەن یان دەرمانی دژە منداڵبون بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی ڕێژەی موسڵمان لە وڵاتەكەیان بەرەو زیادبون نەچێت.

لەو راپۆرتەی بی سی-دا هاتوە، حوكمەتی ئەو وڵاتە ڕەتیكردوەتەوە كە مامەڵەی خراپی لەگەڵ ئیگۆرەكاندا كردبێت، بەڵام نەتەوە یەكگرتوەكان رایانگەیاندوە یەك ملیۆنێك موسڵمان لە ژێر چادرگەدا دەستبەسەرن و ژیان بەڕێدەكەن.

ئیگۆرەكان زۆربەیان لە هەرێمی شینجیانگی ڕۆژئاوای چین دەژین، كە لە ناوەڕاستی سەدەی رابردوەوە حكومەتی ئەو وڵاتە بەو جۆرە توندوتیژییە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكات، هەندێكیش دەڵێن دەستی خستوەتە قوڕگی دانیشتوانی ئەو هەرێمەوە.

 


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.