سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بە وێنە..كۆڕی (وەهمی ژیانی شایستە لە نێو كلتوری نائەقڵانی دا)

23/01/2021


وەهمی ژیانی شایستە لەنێو كلتوری نائەقڵانیدا ناونیشانی كۆڕێكی هاوبەشی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری بوو.

 

پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری، ئەمڕۆ شەممە 23/1/2021 كۆڕێكی هاوبەشیان بەناونیشانی (وەهمی ژیانی شایستە لەنێو كلتوری نائەقڵانیدا) بۆ (م.لهۆن قادر) رێكخست.

 

لە وەرزێكی نوێی چالاكیەكانی پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەرییدا، كە بەناونیشانی  (بانگەوازی دیالۆگە جیاوازەكان) بەڕێوەدەچێت،  دیالۆگێك لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی رۆشنگەری چاودێر لە سلێمانی بەناونیشانی ( وەهمی ژیانی شایستە لەنێو كلتوری نائەقڵانی دا) بۆ نووسەر و توێژەر (م.لهۆن قادر) بەڕێوەچوو.

 

لە كۆڕەكەدا كە بە ئامادەبوونی مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی پلاتفۆڕمی دابڕان بەڕێوەچوو، گفتوگۆیەكی كراوە ئەنجامدرا و تیایدا ئامادەبووان لەسەر تەوەرەكانی كۆڕەكە گفتوگۆیان كرد.

 

پلاتفۆڕمی دابڕان، لەچوارچێوەی زنجیرە كۆڕێكدا، مانگانە دوو كۆڕ و سیمینار لەسەر پرسە جیاواز و جێ بایەخەكان بۆ نووسەر و ئەكادیمی و رۆشنبیر و رۆشنگەرەكان رێكدەخات.

 

بۆ بينينى كۆرەكە ليرە كليك بكە

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.