سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

دوای نزیكبوونەوەی سعودییە و قەتەر، ئایندەی ئیخوان موسلمین بەرەو كوێ‌..؟

23/01/2021


وەزیری دەرەوەی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی ڕایگەیاند: كۆبونەوە و گفتوگۆكانمان سەرکەوتوو بوو وە پێشکەوتنێکی سیاسی گرنگ بوو کە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەم لە شاری ئالای سعودییە بە دەست هێنرا،ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کۆتایی بە جیاوازییەکانیان بهێنن، ئەو گەمارۆیەی کە لە هاوینی ساڵی 2017دا لەلایەن سعودییە و هاوپەیمانە عەرەبیەكانیەوە دژی قەتەر دەستی پێکرد کۆتایی هات ئێستا کاتی هاوکاری كردنی یەكترییە. 

یەکێک لە سەرەکیترین بابەتی ئەو ناکۆکییە، نزیکایەتی قەتەر بوو لە ئیخوان موسلمین دوای له کارلابرنی سەرۆکی ئیخوان موسلمین محەمەد مورسی لە میسرلە ساڵی 2017، دوای ساڵێک قەتەر پشتیوانی خۆی بۆ ئیخوان موسلیمین ڕاگەیاند،لە ڕاستییدا ئەو بەیاننامەیەی قەتەر بۆ پشتیوانی لە ئیخوان موسلمین دەری كرد یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە میسر و سعودیە و هاوپەیمانەكانى لە ساڵی 2017دا ئابڵووقەیان خستە سەر میرنشینی قەتەر، لە دوای ئەو ڕێککەوتنەی سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە واژۆ كراوە، بارودۆخی داهاتووی ئیخوان موسلیمین لە قەتەر بە نادیاری ماوەتەوە.

 

بێ هیوای بوونی ئیخوان لە قەتەر

قەتەر توانی لە ئیخوان موسلیمین دوور کەوێتەوە هاجەر عەلی پسپۆڕی کاروباری سیاسی لە پەیمانگای لایبنیتز بۆ خوێندنی جیهانی و ناوچەیی لە هامبۆرگ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دۆیچ وێڵێ گوتی "سعودییە  پرەنسیب و پێگەی خۆی دەزانێت لە ناوچەكەدا دوای ئەوەی کە ناکۆکییەکانی لەگەڵ دەوحە كۆتایی پێهێنا   چاودێری بەرژەوەندییەكانی خۆی دەكات لە ناوچەكەدا" بۆیە ئیخوان موسلیمین و گرووپ و بزووتنەوە توندڕەوەكانی ناوچەكە دەتوانن بەرهەڵستی سعودییە بکەن لەم نزیکبوونەوەییەی لە قەتەر بۆیە بنکەی ئاسمانی ئەمریکا کە گەورەترین بنکەی نیمچە دورگەی عەرەبیە و چاودێری ناوچەكە و جموجۆڵەكانی ئیخوان دەكات.

 

هێزی پاراستنی ئیخوان موسلیمین
ئیخوان موسلیمین ، دەکرێت ئەو نەهجە نوێیە بێت كە تەحەدایەکی گەورەیە لە ناوچەكەدا، چونکە دەمێكە لەلایەن میراتگرەكانییەوە  پارێزگاری لێدەکرێت . یوسف ئەلقەرزاوی، کە لە دایکبووی میسرە، لە ساڵی 1961ەوە لە قەتەر ژیاوە لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكەی خۆیدا " شەریعە و ژیان " ئامۆژگاریکار و پارێزگاریكارێكی   بەردەوام بوو لە پەیوەندی لەگەڵ ملیۆنان بینەردا . لە پاییزی ساڵی 2004 دا بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی عەرەبنیوزی سعودییە، 2400 ڕۆشنبیری موسڵمان لە سکاڵانامەکەدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەخنەیان لەوە گرتووە كە ناكرێت. ئایین وەک نەوە بەکار بێت.

قەرزاوی تەنیا بەیەکێک لە پارێزگارەكانی ئیخوان موسلیمین دانانرێت، بەڵكو کاریگەری گەورەی لەسەر بوونی ڕێکخراوەکە لەقەتەردا هەبوو،چونکە ئەلختێب دەڵێت قەرزاوی تا ساڵی 2013 پەیوەندی نزیکی لەگەڵ شێخ حەمەد بن خەلیفە ئەلسانی فەرمانڕەوای ئەو وڵاتەدا هەبووە، هاوکات لە ساڵانی سەرەتای دوای شۆڕش لە ساڵی 2011 دا لە ڕووی سیاسیەوە گونجاو بوو بۆ گرەوکردن لەسەر ئیخوان موسلیمین ، چونکە لە میسر و هەروەها تونسیش سەرکەوتنی بەرچاوی هەڵبژاردنیان بەدەست هێنا . لەسەر ئەم بنەمایە لە دەوحە گرەو لەسەر ئەو هێزانە کرا کە ئایندەی سیاسیان لە ناوچەکەدا هەیە لەو چوارچێوەیەدا قەتەر پشتگیری حکومەتی محەمەد مورسی کرد بەپێدانی قەرزی 7, 5 ملیار دۆلار . پێش ئەوەش قەتەر بە ملیۆنان دۆلار پشتگیری حەماسی کرد کە لە کەرتی غەزەیە لە كاتێكدا حەماسیش لە ڕیزەکانی ئیخوان موسلیمینەوە هاتووە.

چەوسانەوە لە میسر
لە میسر ئیخوان موسلیمین دەمێكە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بووەتەوە . هاجەر عەلی دەڵێت "ساڵی 1952 ئیخوان موسلیمین پێشوازیان لەکەوتنی شا فاروق کرد ". جیاوازی بیروڕا بەخێرایی دەرکەوت ساڵی 1954 ئیخوان موسلیمین هێرشێکیان کردە سەر جەمال عەبدول ناسری سەرۆکی میسر ، بەڵام شکستیان هێنا. لەو ساتەوە ڕووبەڕووی چەوسانەوەی دەوڵەت بوونەوە کە لە ڕۆژانی سەرۆک ئەنوەر ساداتدا کۆتایی هات و دوای تیرۆرکردنی دەستی پێکردەوە

پشتگیری لە نێو دانیشتواندا بە تایبەتی لە نێو هەژاران و کەمێک خوێندەوارانی ناوچە لادێیەکان ،لە لایەن ئیخوان موسلمینەوە بەدەست هات نەک تەنیا لە ڕێگای ڕێکخراوە خێرخوازانەکەیانەوە . لە وڵاتێکدا کە دانیشتوان بە دەگمەن دەوڵەتی کۆمەڵایەتی کارکەر بناسێت ، بەو شێوەیە دڵسۆزی سیاسی بەردەوامیان دروست کردووە . هاجەر عەلی، وتیشی:"لەو ساتەوە ئیخوان موسلمین هەڕەشەیەکی زۆر نزیکی حکومەتەکانی ئەو وڵاتە بووە" ئەمە ئەمڕۆ هەیە لە هەمان کاتدا گومانی دانیشتوان زیادی کردووە دوای ئەوەی محەمەد مورسی کە لە ساڵی 2019 کۆچی دوایی کرد، لە ساڵی 2012 بووە سەرۆک کۆمار، زۆرێک لە میسرییەکان بۆیان دەرکەوت کە ئیخوانەکان ناتوانن چیتر وەك كارئەكتەرێكی سیاسی بوونیان هەبێت، تەنیا شتێك كە لە بەرژەوەندی  ئیخوان موسلمین مابێت لە ناوچەكەدا ئەوەیە هێشتا رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیایان وەک هاوپەیمانێكی بەهێز ماوە، چونکە پارتەکەی ئەردۆغان، پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە بواری ئایدۆلۆژییەوە بەوانەوە بەستراوەتەوە، بەڵام لە پشت ئەوەوەپشتگیریەکە بچووک دەبێت هاجەر عەلی دەڵێت" ئیخوان موسلمین بەشێوەیەکی سەرەکی ئەندامانی نوێ لە ڕێگەی مزگەوتەکانەوە بەکاردەهینن".

بەگشتی ئیخوان موسلیمین وەک بزوتنەویەکی فکری سیاسی بەرەو نەمان دەچێت،"چونکە ئیخوانەکان وەک یاریزانانی سیاسی ڕۆلی خۆیان لە دەست داوە".


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.