سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

تویتەر ھەژماری خامنەیی ھەڵپەسارد

23/01/2021


بەھۆی بڵاوکردنەوەی تویتێکی ھەڕەشەئامێز لە دژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا کۆمپانیای تویتەر ھەژماری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی ھەڵپەسارد.

تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کە لە یەکێک لە ھەژمارەکانی خامنەیی تویتێکی ھەڕەشەئامێز و توڵەسەندنەوە لە ترەمپ بڵاوکراوەتەوە، ھەژمارەکەی ھەڵپەسێردرا. 

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپی بڵاوکردەوە و تیایدا یاری گۆڵف دەکات و نوسیویەتی، "هەر تۆڵە دەکرێتەوە، هەرچەندە شکۆی پێڵاوی سولەیمانی بەرزترە لە بکوژەکەی، بەڵام ئەوان هەڵەیەکیان کردوە و دەبێت تۆڵەیان لێبکرێتەوە".

ئەو وێنەیەی بڵاویکردوەتەوە، سێبەری فڕۆکەیەک بەسەر یاریگای سەوزی گۆڵفدا دەبینرێت، ترەمپ بە پانتۆڵێكی سپی و کراسێکی سور لە ساتی لێدانی تۆپێکی گۆڵفدایە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ساتەی کە ترەمپ فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانی دەرکردوە.

پێش دو هەفتەش تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پۆستێکی خامنەیی سڕیەوە، کە هێرشی کردبوە سەر کۆمپانیاکانی ئەمریکا و بریتانیا کە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنن.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.