تایبەت بە سایتی دابڕان
د.هێرش (زەکەریا) قادری
بزوتنه‌وه‌ی وه‌هابییه‌ت:
موحه‌مه‌د کوڕی عه‌بدولوه‌هاب، بناغه دارێژه‌ری بزووتنه‌وه‌ی وه‌هابییه‌ت، بانگه‌شه‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسلامی ڕه‌سه‌ن و پاککردنه‌وه‌ی ئیسلامی سه‌ره‌تایی له بهلاڕیداچوونهکان ده‌کرد . به هۆی پاڵپشتی بنه‌ماڵه‌ی سعودی له کوڕی وه‌هاب ،عه‌ره‌بستان له ژێر هژمونی و ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتوری عوسمانی ئازاد بوو ،له دواییشدا سه‌ربه‌خۆ بوویه‌وه . ئامانجه‌کانی بزووتنه‌وه بریتی بوون له خه‌بات دژی بێ باوه‌ڕی وکۆنه‌په‌رستی ،هه‌روه‌ها خه‌بات دژی عه‌قڵ/فه‌لسه‌فه وعیرفان وزیندووکردنه‌وه‌ی یه‌کڕیزی دینی – عه‌ره‌بی خه‌لافه‌ت و دژایه‌تی کردنی تورکه‌کانی عوسمانی . ئه‌گه‌ر به وردی چاو له بنه‌ماکان وئامانجی ئه‌م بزووتنه‌وه بکه‌ین ، ده‌بینین که بناغه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه ده‌مارگیری عه‌ره‌بی بووه که له ژێر کاریگه‌ری رۆژئاوادا له چوارچێوه‌ی ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌بی درهکهوتبوو . یه‌که‌م خاڵ ئه‌وه‌یه که گرینگ‌ترین ئامانجه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه بریتی بووه له زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی دینی – عه‌ره‌بی ،دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌لافه‌تی تورکه‌کانی عوسمانی و گواستنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت له تورکه‌کان بۆ عه‌ره‌به‌کان . دووه‌م خاڵ که بریتییه له دژایه‌تی کردنی بێ باوه‌ڕی وفه‌لسه‌فه وعیرفان و... که ئه‌ویش له ئاراسته‌ی هه‌مان زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی دینی/ عه‌ره‌بی و دژایه‌تی کردنی خه‌لافه‌تی غه‌یری عه‌ره‌بی بووه . له ڕاستیدا بناغه وبنه‌ڕه‌تی درووشم و واتا ئیسلامییه‌کان بریتی بووه له پرسی سیاسی ئێمه/ ئه‌وی دیکه‌ی عه‌ره‌ب/تورک و... . ئه‌وه چاره‌نووسی ده‌مارگیری/ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌بی له سه‌رده‌می قوره‌یش تاکوو سه‌رده‌می داعش بووه که ڕێگای بۆ هژمونی خۆی یان ره‌تکردنه‌وه‌ی هژمونی ئه‌وی دیکه به‌سه‌ر خۆیدا کردۆته‌وه وبه زمانی پیرۆز/ناپیرۆز ،بێ باوه‌ڕ/دینی ده‌ریده‌برێت تاکوو له لایێکه‌وه عه‌شیره‌ته‌کان/حزبه عه‌ره‌بییه‌کان له ژێر یه‌ک ئاڵای هاوبه‌شی سه‌رووی عه‌شیره‌تی/حزبی کۆبکاته‌وه وله لایه‌کی دیکه‌وه بۆ هژمونی قه‌ومی/سیاسی خۆی له نێو ئه‌وانی دیکه‌دا ،ڕه‌وایی مسۆگه‌ر بکات وبناغه وبنه‌ڕه‌تی هژمونی وبه‌رژه‌وه‌ندی قه‌ومی خۆی له ژێر درووشمی دینی بشارێته‌وه ومه‌به‌ستی ناپاکی خۆی له چوارچێوه‌ی واتا پاکه‌کان نیشان بدات .
به بۆچوونی وه‌هابییه‌کان ،ئیسلامی ڕه‌سه‌نی سه‌ره‌تایی و ئیسلامی که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ،ئیسلامێکی عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نی دوورگه‌ی عه‌ره‌بستان و رۆحی عه‌ره‌بی بووه که هێشتاکوو تێکه‌ڵ به که‌لتووری یونانی ،ئێرانی وهندی و...نه‌بووه یان به وته‌ی وه‌هابییه‌کان ناپاک نه‌بووه . مه‌به‌ست له خه‌بات دژ به بێ باوه‌ڕی ،عیرفان، فه‌لسه‌فه و... خه‌بات دژ به تێکه‌ڵبوونی رۆحی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ رۆحی عیرفانی ئێرانی و فه‌لسه‌فه‌ی یونانی و... بووه . له راستیدا ئه‌وان به باشی ئه‌وه ده‌زانن که خه‌لافه‌ت ویه‌کڕیزی عه‌ره‌بی ،جگه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌مارگیری /رۆحی عه‌ره‌بی و نه‌هێشتنی کاریگه‌ری که‌لتوور وشارستانییه‌تی ئێرانی ،تورکی و یونانی ده‌سته‌به‌ر نابێت . بت په‌رستی و گڵکۆ په‌رستی که‌لتووری تورکه‌کان بووه که عه‌ره‌به‌کان ویستوویانه له ناوی ببه‌ن ، هه‌روه‌ها رۆح وعیرفانی ئێرانی بووه که عه‌ره‌به‌کان ویستوویانه له‌سه‌ر رۆحی عه‌ره‌بی بیسڕنه‌وه . هه‌وره‌ها دژایه‌تی کردنی فه‌لسه‌فه که رۆح و که‌لتووری یونانی بووه ،یان دژایه‌تی کردنی شێعه که به واتای دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ رۆح و که‌لتووری ئێرانی بووه . له ڕاستیدا له ژێر ناوی ئیسلام وگه‌ڕانه‌وه بۆ ئیسلامی ڕه‌سه‌ن ،ویستوویانه رۆح وده‌مارگیری عه‌ره‌بی سه‌ره‌تای ئیسلام یان هژمونی قوره‌یش/عه‌ره‌ب زیندوو بکه‌نه‌وه . هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له جیابوونه‌وه‌ی ئیسلام له ناپاکی که‌لتووری ئێرانی،هندی ، یونانی و تورکی ،ناپاکی ده‌سه‌ڵات/ده‌وله‌ته‌کانی تورکی، ئێرانی و... له ناوچه‌که وبونیادنانی ده‌سه‌ڵات/هژمونی گشتگیری عه‌ره‌بی بووه که له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌کانی پێشوودا بوونی هه‌بووه . که‌وایه هاوشێوه‌ی سه‌ره‌تای ئیسلام ،بانگه‌شه‌ی وه‌هابییه‌کان به‌مه‌بستی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت بووه . زۆربه‌ی نووسه‌ران به له‌به‌ر چاوگرتنی " کاریگه‌ری وه‌هابییه‌ت دژ به تورکه‌کان و یه‌کڕیزی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌بییه‌کان ، وه‌هابییه‌ت به درێژه‌پێده‌ری بزووتنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ خوازانه‌ی عه‌ره‌به‌کان وهێمای رۆحی سه‌ربه‌خۆخوازی عه‌ره‌ب ئه‌ژمار ده‌که‌ن و سه‌رچاوه‌ی وه‌هابییه‌ت بۆ ویژدانی قه‌ومی عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێننه‌وه " (فراتی،1387،217). به‌م پێیه‌ش دیاره که بنه‌ما وبنه‌ڕه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر دژایه‌تی قه‌ومی/سیاسی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ تورک و...داڕێژراوه نه‌ک له‌سه‌ر دژایه‌تی وپێکدادانی واتا دینی/ئیسلامییه‌کان.
ره‌شید ره‌زا:
به بۆچوونی ئه‌و، مه‌رجی به‌خته‌وه‌ری، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت له تورکه‌کان بۆ عه‌ره‌به‌کان بووه (عینایه‌ت،1389،158). ڕه‌شید ره‌زا له لایێکه‌وه بزووتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی بۆ یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به پێویست ده‌زانێت وله لایه‌کی دیکه‌وه له حزبی نه‌مانی ناوه‌ندارێتی ئیداری عوسمانی ئه‌ندام بووه که له ساڵی 1912 له قاهیره دامه‌زراوه و ئامانجی خودموختاری /جیابوونه‌وه له خه‌لافه‌تی عوسمانی بووه (هه‌مان سه‌رچاوه،159). واته تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی عه‌ره‌به‌کان نه‌بووه ،به‌رگری له نه‌مانی ناوه‌ندارێتی کردووه و هه‌روه‌ها کاتێ که ده‌سه‌ڵات بۆ عه‌ره‌به‌کان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ،درووشمی یه‌کڕیزی عه‌ره‌بی وگه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌به‌کان بۆ عه‌ره‌به‌کانی داوه . ره‌شید ره‌زا له لایه‌نگرانی به‌هێزی بزووتنه‌وه‌ی وه‌هابییه‌ت بووه . ئه‌و پێش له رۆشتن بۆ قاهیره ، له ساڵی 1920 سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سورییه بووه (عینایه‌ت ،1360، 130). له شام له سه‌رۆکه‌کانی حزبی نه‌ته‌وه‌خوازی عه‌ره‌بی بووه . " ئه‌و وته‌بێژی هه‌ڵسووڕاوی قه‌ومییه‌تی عه‌ره‌بی سوری بووه " (هه‌مان سه‌رچاوه). ئه‌وه ڕوون وبه‌رچاوه که به‌رگری ئه‌و له ئیسلام وخه‌لافه‌تی عه‌ره‌بی/ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بووه به مه‌به‌ستی زیندووکردنه‌وه‌ی شکۆ و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی وهژمونی دووباره‌ی عه‌ره‌به‌کان به‌سه‌ر قه‌ومه‌کانی دیکه له ژێر ئاڵای ئیسلام .
کاتێ که ره‌شید ره‌زا له سه‌رده‌می بزووتنه‌وه قه‌ومییه جیا جیاکانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی له به‌رامبه‌ر تورکه‌کانی عوسمانی ، به‌رگری له ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌بی ده‌کرد - بۆ نموونه به‌ڕێوه‌بردنی کونگره‌ی عه‌ره‌ب له سوریه ... کۆبوونه‌وه‌ی کونگره‌ی گشتی عه‌ره‌بی له سوریه - به‌ڵام پاش ئه‌وه له پرۆسه‌ی بونیادنانی ده‌وڵه‌ته نوێیه جۆراوجۆره عه‌ره‌بییه‌کان و گه‌شه سه‌ندنی بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی له مسر و... دژ به ئامانجه‌کانی ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستی گرت وبه پێداگری کردن له‌سه‌ر جیهانی وگشتگیربوونی ئیسلام ،به توندی هێرشی کرده سه‌ر ناسیوناڵیزم (ئه‌حمه‌دی،1383،60). به هۆی ئه‌وه‌ی که ناسیوناڵیزمی یه‌که‌می ره‌زا به مه‌به‌ستی ئازادی ویه‌کڕیزی عه‌ره‌به‌کان دژ به تورک بووه و دژایه‌تی دوایی ئه‌و له‌گه‌ڵ ناسیوناڵیزم وبه‌رگری له جیهانی وگشتگیربوونی ئیسلام ،دیسانه‌وه به مه‌به‌ستی یه‌کڕیزی عه‌ره‌بی و دژایه‌تی کردنی ناسیوناڵیزمی به‌رته‌سکی وڵاتێک بووه که یه‌کڕیزی دونیای عه‌ره‌بی ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه.
حزبی به‌عس وداعش: له سه‌رده‌می شووینیزمی خوێنی/قه‌ومی تاکوو سه‌رده‌می بناژۆخوازی دینی
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م که درووشمی ئه‌مرۆکه‌ی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عه‌راق وشام) بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن عه‌فله‌ق و حزبی به‌عسه‌که‌ی هاتۆته ئاراوه . ئه‌و ناته‌بایی کوفه و ده‌مشقی له‌بیرکرد وده‌وڵه‌تی یه‌کڕیزی عه‌ره‌بی عێراق و شامی به سه‌رۆکایه‌تی حزبی به‌عس داڕشت (موجانی،1391،25). عه‌فله‌ق وبیتار وئه‌و که‌سانه‌ی که بیرۆکه‌ی به‌عسیان داڕشت ، له وته وبیرۆکه‌ی خۆیاندا دژ به ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوون ،به‌ڵام ئه‌و دژایه‌تییه ، دژایه‌تییه‌کی واتایی نه‌بوو ، واته به هۆی ئه‌وه نه‌بووه که ده‌وڵه‌تی عوسمانی خۆی به ئیسلامی پێناسه کردووه (باسی ده‌سه‌ڵات وخه‌لافه‌ت له دونیای ئیسلام) به‌ڵکوو دژایه‌تییه‌که له‌و ئاراسته‌یه بووه که بۆچی خه‌لیفه که‌سێکی غه‌یری عه‌ره‌ب بووه و هه‌روه‌ها بۆچی زمانی خه‌لافه‌ت ،زمانی غه‌یری عه‌ره‌بی وتورکی بووه (هه‌مان سه‌رچاوه) . دیاره که حزبی به‌عس له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزی خه‌لافه‌تی ئیسلامی کێشه‌ی نه‌بووه و به‌ڵکو له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌لافه‌ته ئیسلامییه‌ی که له ژێرده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی غه‌یری عه‌ره‌ب و زمانی تورکی بووه کێشه‌ی هه‌بووه . عه‌فله‌ق به له‌به‌ر چاو گرتنی پێشینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی به‌سه‌ر ئیسلام ، به مه‌به‌ستی یه‌کڕیزی یان ئامرازی هژمونیکی ئیسلام ، بناغه‌ی یه‌کڕیزی ئیسلامی له‌سه‌ر ده‌مارگیری عه‌ره‌بی (هه‌مان سه‌رچاوه) داڕشت . به بۆچوونی عه‌فله‌ق هه‌موو عه‌ره‌به‌کان له هه‌موو دونیا، پێکهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کی یه‌کڕیزن و ئه‌و سنوورانه‌ی که به شێوازێکی ده‌ستکرد ئه‌وانی له‌یه‌ک جیاکردۆته‌وه ،ده‌ستکردی ئه‌مپریالیزمه (دوست موحه‌مه‌دی ،1387،ش3،72).
میشل عه‌فله‌ق هاوشێوه‌ی زۆربه‌ی لایه‌نگرانی زیندووکردنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و درێژه‌پێده‌ری ڕێگای ئه‌وان ،به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیدیۆلۆژی ئیسلام ، ئامانجی ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌بی و زیندووکردنه‌وه‌ی شکۆ ویه‌کڕیزی عه‌ره‌بی بووه . ئه‌و ناسیوناڵیزم به حه‌قیقه‌تێکی زیندوو وهه‌تاهه‌تایی ناوده‌بات نه‌ک به دیارده‌یه‌کی مێژوویی /گرێبه‌ستی (پارسادوست،1369،101) . به پێی ئیدیۆلۆژی به‌عس، ئامانجی ئیسلام ئازادی هه‌موو مرۆڤایه‌تی نه‌بووه وبه‌ڵکوو ئیسلام وه‌کوو ئامرازێک بووه به مه‌به‌ستی باڵاده‌ستی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر هه‌موو جیهان یان یه‌کڕیزی جه‌ماوه‌ری دژ به کولونیالیزم (دوست موحه‌مه‌دی ، 1387،ش3،77) .له ڕوانگه‌ی حزبی به‌عس وعهفلهقدا ،" ئیسلام پرشنگدارترین وێنه‌ی زمان وئه‌ده‌بی عه‌ره‌بییه وهه‌روه‌ها مه‌زنترین وپڕبایهخترین به‌شی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب بووه . عه‌فله‌ق پێی سه‌یره که چۆن ده‌کرێت که عه‌ره‌بێک رقی له ئیسلام هه‌بێت . به هۆی ئه‌وه‌ی که ئیسلام یارمه‌تیده‌ری شوناسی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی وشکۆ و مه‌زنایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بووه ، " زۆر پێم سه‌یره که موسوڵمانێک عه‌ره‌بی خۆش نه‌وێت ، زۆرتر به‌لامه‌وه سه‌یره که چۆن ده‌کرێت که عه‌ره‌بێک دژی ئیسلام بێت " ، به‌م هۆیه‌ش بووه که عه‌فله‌ق دژی لاسایی کردنه‌وه له ناسیونالیزمی سکۆلاری رۆژئاوایی بووه . به هۆی ئه‌وه‌ی که ئیسلام له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی قه‌وم/ڕه‌چه‌ڵه‌کی عه‌ره‌بدا بووه ، به پێچه‌وانه‌ی خاچ په‌رستی که دژ به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌کانی ئاڵمان ،به‌ریتانیا و فه‌رانسه بووه که پێشه‌نگی ناسیوناڵیزم بوون . به‌م پێیه‌ش دیاره که په‌نابردن بۆ ئیسلام وه‌کوو ئایینێکی خودایی نه‌بووه ،به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی زیندووکردنه‌وه‌ی شکۆ ومه‌زنایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وشوناسی عه‌ره‌بی وهه‌روه‌ها زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕابردووه بووه که عه‌ره‌ب به که‌ڵک وه‌رگرتن له هێزی ئیسلام ،له ناوچه‌که‌دا باڵاده‌ستی خۆی ده‌سته‌به‌ر کردبوو . به بۆچوونی عه‌فله‌ق ،ئیسلام له بنه‌ڕه‌تدا وه‌کوو بزووتنه‌وه‌یه‌کی عه‌ره‌بی بووه که ئامانجی زیندووکردنه‌وه و به واقیعی وکردهوهیی کردنی عه‌ره‌بیزم بووه ، هه‌روه‌ها ئیسلام بۆ عه‌ره‌به‌کان ته‌نیا وه‌کوو ئایین وبۆ دوارۆژ نه‌بووه ،به‌ڵکوو به واتای هێما و سومبولی مه‌زنترین هه‌ستی دونیایی و بۆچوون وروانگه‌ی ژیان بووه (ئه‌لخه‌لیل،1370،310).
ئاکامی گه‌ڵاڵه‌ی حزبی به‌عس/عه‌فله‌ق ،واته ره‌تکردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت/حکوومه‌ته غه‌یری عه‌ره‌بییه‌کان ویه‌کڕیزی شام وعیراق ،ئه‌مرۆکه له لایه‌ن داعشه‌وه به هاوکاری و پاڵپشتی به‌عسییه بناژۆخوازه‌کانی لایه‌نگری یه‌کڕیزی شام وعیراق – که له لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ینه‌وه له ده‌سه‌ڵات بێ به‌ش ببوون – سه‌رله‌نوێ بهرههمهێندرایهوه وزیندوو بوویه‌وه . په‌یوه‌ندی نێوان ده‌مارگیری قوره‌یش له‌گه‌ڵ بانگهێشت/جیهادی پێغه‌مبه‌ر له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی ناسیوناڵیزم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش زیندوو بوویه‌وه . ئه‌وه سه‌رنج راکێشه که ناوی سه‌رۆکه‌کانی داعش بریتییه له هاشمی (ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی) و قوره‌یشی (ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی قوره‌یشی ) . ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که لانیکه‌م له ئاستی سه‌رۆکه‌کان ، په‌یوه‌ندی نێوان دین/ئیسلام له‌گه‌ڵ ده‌مارگیری/ناسیوناڵیزم ،وشیارانه‌یه و ئامانجی داعش له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا بریتییه له زیندووکردنه‌وه‌ی ده‌مارگیری عه‌شیره‌تی/قه‌ومی هاشمی/قوره‌یشی پێغه‌مبه‌ر.
له مانگی جولياى 1970 ،حزبی به‌عسی عیراق به مه‌به‌ستی نزیکبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌عسی سورییه ،واتای عه‌ره‌بییه‌ت وسوسیالیزمی پێگه‌وه گرێدا و له‌و کاته‌دا کۆمه‌ڵێ وتووێژ به‌ڕێوه‌چوو - هه‌ر له‌م ساڵانه‌یه که عه‌فله‌ق بۆ به‌غداد بانگهێشت ده‌کرێت – پاش وتووێژه‌کان دوو ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌کر و حافز ئه‌سه‌د له به‌رواری 24 تاکوو 26 ئوکتۆبر به‌و ئاکامه گه‌ییشتن که ده‌وڵه‌تێکی هاوبه‌ش درووست بکه‌ن تاکوو بیرۆکه‌ی عه‌فله‌ق که 40 ساڵ پێشتر گه‌ڵاڵه کرابوو ،واته ده‌وڵه‌تێکی هاوبه‌ش له عیراق و سورییه بونیاد بنێن.
عه‌فله‌ق به ته‌واوی بڕوای به‌وه بوو که ئه‌وه‌ی که ڕێگر بووه له‌وه‌ی که عه‌ره‌بییه‌ت وه‌کوو بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی له دونیای ئیسلامدا سه‌ربکه‌وێت ،شه‌ڕی مێژوویی نێوان ده‌مشق وکوفه وهه‌روه‌ها شه‌ڕی نێوان غه‌سان وحهیره بووه که مێژووه‌که‌ی بۆ سه‌رده‌می پێش ئیسلام ده‌گه‌رێته‌وه و به مه‌به‌ستی تێپه‌رکردنی ئه‌و به‌ربه‌سته ،ئه‌و دوو هێزه ده‌بێ پێکه‌وه ده‌وڵه‌تێک درووست بکه‌ن ، به‌م پێیه‌ش له مانگی ئوکتوبر رێکه‌وتنێک واژۆ کرا که به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنه چه‌ند مانگ پاش ئه‌و ڕێکه‌وتنه ،ماوه‌یه‌کی شه‌ش مانگی تێپه‌ر بکرێت وناوه‌ندی سیاسی ئه‌م رێکه‌وتنه ده‌مشق بێت و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و ڕیکه‌وتنه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌لبه‌کر(لایه‌نی عیراقی) حزبی به‌عس ده‌بێت ،واته ئه‌لبه‌کر به‌رپرسیاریه‌تی و سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌ته هاوبه‌شه له‌ده‌مشق وله‌گه‌ڵ سورییه‌کان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت نه‌ک له به‌غداد ،هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وبه‌شی زانیاری وسه‌ربازی پێکه‌وه تێکه‌ڵ ده‌بن و پێکهاته‌یه‌کی یه‌کڕیز درووست ده‌که‌ن و پاش ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌رێمی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هاوبه‌شه پێکدێت . ئێمه ئهمرۆکهیش ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی هه‌رێمه بۆ ئاماژه کردن به خه‌لافه‌ت وئه‌و سنووره‌ی که داعش بۆ خۆی پێناسه‌ی کردووه، ده‌بینین.
ئه‌م پرۆسه به هۆکاری تایبه‌ت به خۆی جێبه‌جێ نه‌بوو ،پاش ده‌سه‌ڵات گرتنی سه‌دام حوسه‌ین و له‌سه‌رکار لابردن یان پاشه‌کشه‌کردنی ئه‌لبه‌کر له ده‌سه‌ڵات ،له کووبوونهوهیهکدا سه‌دام وتارێکی پێشکه‌ش کرد وزۆرینه‌ی وه‌زیر وفه‌رمانده باڵاده‌سته‌کانی به ناپاکی تاوانبار کرد وههو له‌و کاته‌دا و له‌به‌ر چاوی میدیاکان هه‌موویانیان برد وبه کۆمه‌ڵ هه‌موویان له سێداره دران . ئه‌و کودتایهی سه‌دام دژ به ئه‌و ڕه‌وته بناژۆخوازه بوو که ئامانجی یه‌کییه‌تی وڵاتی سوریه وعیراق بوو . ئه‌م بزووتنه‌وه بناژۆخوازه به هۆی بڕیاره‌کانی سه‌دام ،خه‌سارێکی گه‌وره‌ی لێکه‌وت.
سه‌دام پاش شکستهێانی له شه‌ڕی کوه‌یت له ساڵی 1991 ،په‌یڕه‌وپرۆگرامی سیاسی خۆی له نێو وڵات گۆڕی . سه‌دام له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌کوو سه‌یف ئه‌لعه‌ره‌ب یان سه‌یف ئه‌لئیسلام (شمشێری ئیسلام) – واته خۆی وه‌کوو خالد کوڕی وه‌لید پێناسه کردووه - خۆی پێناسه ده‌کرد و خۆی وه‌کوو رزگارکه‌رێک ده‌بینی که دونیای ئیسلام ڕزگار ده‌کات . پاش ئه‌وساڵانه ئه‌و ڕووداوانه‌ی که هاته ئاراوه ، واته پاش جێگیربوون وسه‌رکوت کردنی بزووتنه‌وه‌ی شێعه‌کان له شه‌عبانییه وهه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی ناوچه کوردییه‌کان ،سه‌دام به‌رامبه‌ر به تۆڕه ئیسلامییه‌کان هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی گرت ، وشه‌ی ئه‌ڵڵاهو ئه‌کبه‌ر له‌سه‌ر ئاڵای عیراق نه‌خشێندرا ، پاش ساڵی 2001 ده‌وڵه‌تی عیراق وسه‌دام له‌و ئایه‌ت ودهستهواژانهی به‌کار ده‌هێنا که پێشتر بن لاده‌ن به کاری هێنابوون و ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که سیسته‌می به‌عس که سیسته‌مێکی وشیار بوو ،ویستی ئه‌وه بوو که ئسلامخوازهکان بخاته په‌راوێزه‌وه وخۆی به پێشه‌نگی ئیسلام پێناسه بکات ، واته هه‌نگاونان به ئاراسته‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازی ئیسلامی و پرۆسه‌ی ئه‌لقاعیده له دونیای ئیسلام و کاریگه‌ری و راکێشانی ئه‌م هێزه ئیسلامییه ،پرۆگرامی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌تی عیراق بووه و ئه‌م پرۆگرامه پاش له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام خۆی نواند ،بۆ نموونه سه‌دام له دادگا به‌ڕیشه‌وه ده‌رده‌که‌وت یان قورئانی به ده‌سته‌وه بوو ،یان به ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌رگری له خۆی ده‌کرد و هه‌وڵی ئه‌وه بوو که ئه‌م وێنه‌یه‌ی خۆی به ته‌واوی بپارێزێت (موجانی ، ئینترنێت). ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که له سه‌رده‌می قوره‌یش تاکوو به‌عس وسه‌دام وداعش ،ئیسلام ته‌نیا وه‌کوو ڕه‌نگ ورواڵهتێک بووه و عه‌ره‌بیزم ناوه‌رۆکی ئه‌و ڕواڵه‌ته‌ی پێکهێناوه و عه‌ره‌بیزم وه‌کوو چنگ وددانه که بۆ گرتنی نچیری خۆی ،ڕه‌نگ و رواڵه‌تی خۆی ده‌گۆڕێت.
تۆڕێکی دیکه له ئیسلامییه‌کان که له حزبی به‌عسدا کاریگه‌ر بوون وهه‌روه‌ها ئهمرۆکهیش له نێو داعشدا رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه و داڕێژه‌ری به‌شێک له بیرۆکه‌ی داعش ،واته مانای خه‌لافه‌ت وهه‌رێم بوون ، تۆڕی دووه‌م ،واته پاشماوه به‌عسییه‌کانی سه‌رده‌می سه‌دام بوون ،شایانی باسه که به‌شێکی هه‌ره‌زۆریان شیعه وعه‌له‌وی بوون که له سه‌رده‌می پاش سه‌دم که‌ڵکیان وه‌رگرت وئه‌م بیرۆکه‌یان به‌هێزتر کرد . به واتایه‌کی دیکه ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله مام ناوه‌ندانه‌ی که له پرۆسه‌ی لابردنی به‌عسییه‌کان له‌سه‌ر کار لابرابوون ،یان له کاتی له‌ناوچوونی ئه‌رته‌ش ،یه‌که‌کانیان له‌ناو چووبوون و پاش ساڵی 2003 به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها وسه‌رگه‌ردان مابوونه‌وه و به ناچاری په‌لیان بۆ هه‌موو ئیشێک هاویشتبوو ،هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی که بۆیان دانرابوو، ناچاربوون که له نێو عه‌شیره‌ت وسیسته‌می عه‌شیره‌تی خۆیاندا هه‌نگاو بنێن .
به‌شێک له‌و ئه‌فسه‌رانه به‌رگرییان درووست کرد وبه‌شێکی دیکه به شێوه‌یه‌کی کرده‌وه‌یی وجدی به ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه ئیسلامی ودژه کولونیالیزمهکان ده‌رۆشتن و به هۆی په‌یوه‌ندی خوێنی وعه‌شیره‌تی چوونه نێو پرۆسه‌یه‌ک که سیسته‌می سه‌ربازی پێشوو به خێرایی به‌سه‌ریدا زاڵ بوو .
هێزی به‌عسی سورییه که له وڵاتی لوبنان بوو ،بههو ره‌قه ودیرهزور هاته‌وه وئاسایشی سنوور وکاره‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی . ئه‌و ناوچه له‌و کاته‌دا له‌گه‌ڵ دیارده‌ی گواستنه‌وه‌ی جیهادییه‌کان به ماشینی جۆراوجۆر رووبه‌ڕوو ببویه‌وه .پاش ساڵی 2007 ، توندترین جۆری ته‌قینه‌وه و چالاکی سه‌ربازی ڕوویداوه ،به ڕاده‌یه‌ک که تروریزم به لووتکه‌ی خۆی ده‌گات . له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و تۆڕه سه‌ربازییه زۆر چالاک وکاریگه‌ر بووه ،هه‌وره‌ها به‌عس سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێ کردنی چالاکی سه‌ربازی جۆراوجۆر وفراوان ، به ئاسانی ڕه‌خنه‌ی کرده نێو تۆڕه جیهادییه‌کان . یه‌که‌م نموونه له بزووتنه‌وه‌یه‌ک که بنه‌ڕه‌تی به‌عسی هه‌بێت ،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌ی موجاهدین له به‌رواری یه‌که‌می دیسمبه‌ری 2005 له عیراق بوونی خۆی ڕاگه‌یاند و که‌سێک له‌وان وتی که من ده‌مه‌وێت وڵاتی ئیسلامی عیراق درووست بکه‌م ،ئه‌و که‌سه‌ش هه‌مان ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی هاشمی، بناغه‌داڕێژه‌ری سه‌ره‌کی داعش بووه (موجانی،هه‌مان سه‌رچاوه). ئه‌و که‌سه‌ی که رواڵه‌تی ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌بی بۆ خه‌لافه‌تی ئیسلامی گۆڕی ، به هه‌مان شێوه‌ی که له سه‌رده‌می ئیسلام ، رواڵه‌تی ده‌مارگیری قوره‌یشی/عه‌ره‌بی بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی گۆردرا . به‌م پێیه‌ش ،به‌عسییه‌کانی لایه‌نگری یه‌کڕیزی شام وعیراق که له لایه‌ن سه‌دامه‌وه دوور خرابوونه‌وه وهه‌روه‌هاش ئه‌و به‌عسیانه‌ی که له کۆمه‌ڵکوژی سه‌دام دژ به کورده‌کان له ئه‌نفال وحهلهبجهدا به‌شدار بوون ، پاش له‌ناوچوونی سه‌دام هه‌موویان چوونه ڕیزی داعش ، به هۆی ئه‌وه‌ی که یه‌ک ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌بوو ،ئه‌ویش رێگری کردن له سه‌ربه‌خۆیی وجیابوونه‌وه‌ی کوردستان له عیراقی عه‌ره‌بی بووه . ئه‌گه‌ر داعش خاوه‌نی چه‌کی کیمیاوی ده‌بوو ،هاوشێوه‌ی سه‌دام دژ به کورده‌کان به‌کاری ده‌هێنا . به هۆی ئه‌وه‌ی که کرده‌وه دڕندانه‌کانی داعش دژ به کورده‌کان هاوشێوه‌ی هه‌مان شوینیزمی خوێنی به‌عس دژ به کورده‌کان بووه که له چوارچێوه‌ی ئایاتی قورئان ڕه‌وایی پێبه‌خشراوه . هه‌روه‌ها که کرده‌وه‌کانی ئیسلام له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر هه‌مان ده‌مارگیری ولۆژیکی عه‌شیره‌ت بووه که ڕواڵه‌تی په‌یامی ئاسمانی قورئانی پێدراوه . ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر به پێی په‌یامه‌کانی خودا ،ده‌مارگیری و لۆژیکی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کانی بۆ دیارده‌یه‌کی میتافیزیکی گۆڕی ،به‌غدادیش به که‌ڵک وه‌رگرتن له په‌یامه‌کانی پێغه‌مبه‌ری شوینیزمی عه‌ره‌بی ،پیرۆزی ئایینی به به‌عس به‌خشی . دیاره که ئیسلام له سه‌رده‌می قوره‌یش تاکوو داعش ،ئستراتیژی هژمونی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر غه‌یری عه‌ره‌ب بووه و ئیسلام ئیدیۆلۆژی ئه‌م هژمونییه بووه.
په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له نێوان عه‌ره‌بییه‌ت وئیسلامدا هه‌یه ، " عه‌ره‌به‌کان ناتوانن باڵاده‌ستی شوناسی خۆیان به بێ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئیسلام بپارێزن ،ئه‌و دینه‌ی که به درێژایی سه‌ده‌کان وسهردهمهکان، سه‌قامگیرترین سه‌رچاوه‌ی به‌هاکان و به‌هێزترین وروژێنه‌ری هه‌ستی یه‌کڕیزی شوناسی عه‌ره‌بی بووه " (عینایه‌ت،1362،200). ئه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه که ئه‌مرۆکه به هۆی بوونی وشیاری وناسیوناڵیستی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه وه‌کوو کورده‌کان ،په‌یامی ئیسلام پیرۆزی ڕابردووی خۆی نییه تاکوو نه‌ته‌وه‌کان له ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه . به ناچار بۆ هژمونی دووباره‌ی خۆیان ده‌بێ توندوتیژی زۆرتر به‌کار بهێنن . ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر ژنه‌کانی شه‌نگال و... له ڕوانگه‌ی ئیمه‌وه وهه‌روه‌ها له روانگه‌ی مافی مرۆڤه‌وه به مانای دڕنده‌یی ودهستدرێژیکردنه سه‌ر مرۆڤه . به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی خودی داعش یان ئیسلامی عه‌ره‌بی چاوی لێبکه‌ین ،به دڵنیاییه‌وه هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می سه‌ره‌تای ئیسلام وپێغه‌مبه‌ر به واتای نه‌ریتی فره‌ژنی وکۆیله‌ی ژنی ئیسلامی وجۆرێ له تاڵانکردنه . هاوشێوه‌ی داعشی ئه‌مرۆژی ، له سه‌ره‌تای ئیسلامدا ئه‌م جۆره هه‌نگاوه داعشییانه وه‌کوو جیهاد وتاڵانکردن و... ڕه‌وا بووه وته‌نانه‌ت مایه‌ی شانازی بووه ، به‌و جیاوازییه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کان وه‌کوو ئه‌مڕۆ نه‌بووه ،هه‌وره‌ها واتاکانی مافی مرۆڤ وبه‌ها مرۆییه‌کان بوونی نه‌بووه تاکوو بتوانینن له سه‌رووی بانگه‌شه‌ی دین/بێ باوه‌ڕی خودی ده‌سه‌ڵاتداره‌کان چاوی لێبکه‌ین.
ئاکام
ئه‌وه‌ی که له‌م وتاره‌دا پێشکه‌شمان کرد بریتی بوو له په‌یوه‌ندی ئیسلام وه‌کوو دین له‌گه‌ڵ ده‌مارگیری دێرینی عه‌ره‌بی وناسیوناڵیزمی مودێرنی ئه‌مرۆژی . ئیسلام له سه‌ره‌تادا وه‌کوو ئیستراتژییهکی داڕیژراو له لایه‌ن موحه‌مه‌ده‌وه بۆ یه‌کڕیزی قه‌ومی عه‌ره‌ب وهژمونی به‌سه‌ر غه‌یری عه‌ره‌ب بووه وهه‌روه‌ها له دونیای مودێرنیش به تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ناسیوناڵیزم بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی هژمونی وشکۆومهزنایهتی له‌ناوچووی عه‌ره‌ب ،ئیسلام وه‌کوو ئیدیۆلۆژییه‌کی سیاسی به‌کاردێت به مه‌به‌ستی یه‌کڕیزی عه‌ره‌به‌کان وله‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی تورکه‌کان وکولونیالیزم و له دواییدا رێگایان بۆ هژمونی عه‌ره‌به‌کان به‌سه‌ر قه‌ومه‌کانی دیکه وه‌کوو کورده‌کانی کردۆته‌وه . شایانی باسه که له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موو کات سیاسه‌ت به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه وبیرۆکه زاڵ بووه وله نێوان دین وبیر وهزر وپێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ومی په‌یوه‌ندییه‌کی چڕ‌وپڕ بووه ودینهکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رۆحی قه‌ومی خۆیان جیا نه‌بوون . به‌م هۆیه‌ش بووه که خاوه‌نه‌کانی دین بۆ شاردنه‌وه‌ی دین وه‌کوو گه‌ڵاڵه‌یه‌کی سیاسی و ره‌تکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ومی ، به ته‌واوی هه‌وڵیان بۆ پیرۆزی به‌خشی به دین و به میتافیزیکی نیشاندانیان داوه تاکوو ڕه‌وایی هژمونی قه‌ومی خاوه‌ن دین ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن . ئیسلام نه‌ک ته‌نیا له رۆحی عه‌ره‌بییه‌ت سه‌رچاوه‌ی گرتووه ،به‌ڵکوو خۆدی ئیسلام هۆکاری په‌ره‌سه‌ندن وهژمونی عه‌ره‌بیزم بووه ،هه‌روه‌هاش له روانگه‌ی که‌لتوورییه‌وه ،ئامانجه سیاسییه نهێنییه‌کانی له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ومی عه‌ره‌ب و داگیرکردنی دونیا بووه . دینی ئیسلام له سه‌رده‌می قوره‌یش تاکوو به‌عس گه‌ڵاڵه‌یه‌کی سیاسی بووه به مه‌به‌ستی هژمونی وباڵاده‌ستی عه‌ره‌به‌کان به‌سه‌ر غه‌یری عه‌ره‌به‌کان بووه و به ئێستاشه‌وه هه‌مان مه‌به‌ستی هه‌یه .
هه‌روه‌ها که ده‌مارگیری قوره‌یش بناغه وبنه‌ڕه‌تی دین/خه‌لافه‌تی ئیسلامی بووه ، ناسیوناڵیزمی عه‌ره‌بی به‌عس بناغه وبنه‌ڕه‌تی خه‌لافه‌تی داعش بووه . ئه‌گه‌ر ئه‌بوبه‌کری سدیق پرۆسه‌ی بانگهێشتی ئیسلامی به کۆتایی خۆی، واته ده‌وڵه‌تی ئیسلامی گه‌یاند ،ئه‌بوبه‌کری به‌غدادیش گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌عسی بۆ بانگهێشتی ئیسلامی گواسته‌وه . په‌یوه‌ندی نێوان په‌یامی ئاسمانی ئیسلام و ده‌مارگیری قوره‌یش و که‌ڵک وه‌رگرتن له لۆژیکی عه‌شیره‌ت به واتای لادان له ئیسلامی ڕه‌سه‌ن یان چاره‌نووسی پێکهاته‌ی ئیسلام نه‌بووه ،به‌ڵکوو پرۆگرامی په‌یامی ئاسمانی و ویستی سوژه‌ی ئیسلام بووه . پێکهاته‌ی په‌یوه‌ندی نێوان (عه‌شیره‌ت/په‌یامی ئاسمانی ) ،گه‌ڵاڵه‌یه‌کی وشیارانه بووه بۆ به‌دیهێنانی به‌هه‌شتێ له زه‌وین به به‌ڵێنی به‌هه‌شتی ئاسمانی بووه . به‌ڵێنی خه‌زێنه‌کانی قه‌یسه‌ر/که‌سرا ،پیرۆزی به‌خشین به تاڵانکردن ،جیهاد، کۆیله‌ی ژن و زه‌کات ،هه‌موو گرێبه‌ستی نه‌نووسراوه وزارهکی له‌گه‌ڵ قوره‌یش بووه (به‌ڵێنی باڵاده‌ستی به قوره‌یش له به‌رامبه‌ر قبووڵ کردنی ئیسلام ) ، هه‌روه‌ها ئه‌مانه هه‌موو نیشانده‌ری گه‌ڵاڵه‌یه‌کی سیاسی سوژه بووه ،واته ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی که به نه‌خشه‌ی قورئان و بێڵی جیهاد/کوشتن ،هه‌روه‌ها رێگا خۆشکه‌ری داگیرکردن بۆ کاروانی تاڵانکردن/زه‌کات بۆ قوره‌یش بووه . به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌م کاروانه له دز وچه‌ته‌کان (قه‌ومه‌کانی دیکه) پولیسی خه‌لافه‌ت وکامێرای ئاگارکردنه‌وه‌ی خودایان درووست کرد . قه‌ومی عه‌ره‌ب که خاوه‌نی هێزی به‌رهه‌مهێنانی تاڵانکردن/تاڵانی بوو ،وه‌کوو چینی باڵاده‌ست و به هۆی گوێرایه‌ڵی له فه‌رمانه‌کانی کوشتن/جیهادی خودا، بوو به خاوه‌نی به‌هه‌شت وحۆری/کۆیله‌ی ژن وسه‌رچاوه وچێژهکان . قه‌ومه بنده‌سته‌کانیش له جه‌هه‌نده‌می کۆیلایه‌تی ،ته‌نیا خاوه‌نی هێزی به‌رهه‌مهێنانی خۆیان بوون و ئاکام وبه‌رهه‌می کاره‌که‌یان ،سامانی خوشگوزه‌رانی چینی خاوه‌ن که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان (شمشێر/ده‌سه‌ڵات) بوو . ئیسلام وه‌کوو ئامرازی هژمونیکی عه‌ره‌به‌کان له چوارچێوه‌ی جیهاد/کوشتن ،تاڵانی،کۆیله‌ی ژن و... ڕه‌وایی به تاڵانکردن وداگیرکردن ده‌به‌خشی و هه‌روه‌هاش ڕه‌وایی به باڵاده‌ستی وزلهێزی قه‌ومی عه‌ره‌ب ده‌به‌خشی له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی قوره‌یش ،پیرۆزی زمانی عه‌ره‌بی ،هاورێیانی پێغه‌مبه‌ر ،که‌سانی چاکسازی خواز وئاشتی خواز و...
دینی ئیسلام و که‌سایه‌تی کاریزمای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ،نه‌ریت وکه‌لتووری عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کانی که له‌وانه‌یه پێش ده‌رکه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر ،هۆکاری سه‌رشۆڕی بووه نه‌ک شانازی و ئه‌م که‌لتووره ته‌نیا له‌سه‌ر بناغه‌ی غه‌ریزه‌ی پاراستنی ژیان ولۆژیکی بیابان داڕ‌ێژرابوو ،بۆ یاسا ،به‌ها وڕهوابوون گۆڕی . پێغه‌مبه‌ر خۆی ئاماژه به پێنج تایبه‌تمه‌ندی ده‌کات که ئه‌رکی ئه‌و له پێغه‌مبه‌ره‌کانی پێشوو یان دینه‌کانی پێشوو جیاده‌کاته‌وه که بریتییه له :" پێنج تایبه‌تمه‌ندی به من به‌خشراوه که پێغه‌مبه‌رانی پێشوو له‌و تایبه‌تمه‌ندییه بێبه‌ش بوون که بریتییه له : هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک بۆ قهمێکی تایبه‌ت هه‌ڵبژێردرابوو ،به‌ڵام من بۆ رێنوێنی هه‌موو مرۆڤه‌کان هه‌ڵبژێردراوم (قه‌یسه‌ر وکهسرا ،قادری ) ، تاڵانی شه‌ڕه‌کان بۆ من ڕه‌وایه به‌ڵام بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش من ڕه‌وا نه‌بووه . زه‌وین بۆ من به پاکی وپاراوی و وه‌کوو مزگه‌وت دانراوه (داگیرکردنی زه‌وین... قادری ) .هه‌وره‌ها دوژمنانی ئێمه به قه‌د مه‌ودای یه‌ک مانگ له ئێمه ده‌ترسن (بکوژن وجیهاد بکه‌ن و... ،قادری) . مافی لێبوردن به من به‌خشراوه (ریعور له فیرحی ،1378 ،143). ئێستا کورده دوژمنه‌کان به قه‌د مه‌ودای ساڵێک له داعش ده‌ترسن.
سه‌رچاوه‌کان:
1.ابن اثیر،عزالدین،تاریخ کامل،ترجمه سید حسن روحانی،ج2،تهران،اساطیر ،1370
2.مقدسی،مطهر بن طاهر،افرینش و تاریخ،ترجمه شفیع کدکنی ،تهران،فرهنگ ایران 1364
3.پطروشفسکی ،ایلیاپاولویچ،اسلام در ایران،ترجمه کریم کشاورز،تهران ،پیام،1363
4.ترنر،برایان،ماکس وبر و اسلام،ترجمه سعید وصالی،تهران،نشر مرکز،1379
5.جریر طبری،محمد،تاریخ طبری یا تاریخ الرسل و الملوک،ترجمه ابوالقاسم پاینده،ج3،تهران،اساطیر،1375
6.صفی ،لر،ای ،م،چالش مدرنیته،جهان عرب در جستجوی اصالت،ترجمه احمد موثقی،تهران،دادگستر،1380
7.طباطبایی،سید جواد،خواجه نظام الملک و تداوم اندیشه ایرانشهری،تهران،1379
8.عابد الجابری،محمد،عقل سیاسی در اسلام، ترجمه عبدالرضا سواری،تهران گام ن‌و،1384
9.عبدالملک،انور،اندیشه سیاسی عرب در دوره معاصر،ترجمه احمد موثقی،قوم،مفقید،1384
10.عنایت،حمید،اندیشه سیاسی اسلام معاصر،ترجمه خرمشاهی،تهران،خوارزمی،1360
11.عنایت، حمید،سیری در اندیشه سیاسی عرب،تهران،امیر کبیر،1370
12.فراتی،عبدالوهاب،رهیافتی بر علم سیاست و جنبشهای اسلامی معاصر،مرکز جهانی علوم اسلامی،1378
13.زرین کوب،عبدالحسن،تاریخ ایران بعد از اسلام،تهران،امیر کبیر،1363
14.فرای،ن،ریچارد،تاریخ ایران از سقوط ساسانیان تا برامدن سلجوقیان، ترجمه حسن انوشه،ج4،تهران علمی فرهنگی،1
15.فیرحی،داود،قدرت،دانش و مشروعیت در اسلام،تهران،نشر نی ،1378
16.قادر،سه‌رۆ،ندک،سیاسه‌ت،وزاره‌تی روشنبیری،هه‌ولێر،2000
17.کامرون،جیمز،ایران در سپیده دم تاریخ، علمی فرهنگی،1387
18.کمجیان،هرایرد،جنبشهای اسلامی معاصر در جهان عرب،ترجمه حمید احمدی،تهران،کیهان،1372
19.موثقی،سید احمدی،جنبشهای اسلامی معاصر،تهران ،سمت،1376
20.ارنولد،سرتوماس،تاریخ گسترش اسلام،ترجمه ابوالفضل عزتی (انتشارات دانشگاه تهران، بی تا)
21.ابراهیم حسن ،حسن،تاریخ سیاسی اسلام ،ترجمه ابوالقاسم پاینده ،(انتشارات جاویدان،بی تا )
22.ابن اثیر، جزری،ابوالحسن علی بن عبدالواحد،الکامل فی التاریخ (بیروت،دارالفکر،1389ق)
23.ابن اثیر،جزری،اللباب فی تهذیب الانساب،(مکتبه المقدسی ،1357 ق)
24.ابن حزم اندلسی،ابی محمد علی بن احمد بن سعید،جمهره انساب العرب،(دارالکتب العلمیه ،1403 ق)
25.ابن خردادیه، ابی قاسم عبیدالله بن عبدالله ،المسالک الممالک،ترجمه حسین قره چانلو،(تهران،1370ش)
26.ابن خلدون،عبدالرحمن،العبر،ترجمه عبدالمحمد ایتی (موسسه مطالعات و تحقیقات فرهنگی ،1365ش)
27.ابن خلکان،احمد بن احمد،وفیات الاعیان و انباء ابناء الزمان (القاهره،بی تا)
28.ابن عبدربه،ابی عمر احمد بن محمد ،العقد الفرید (بیروت ،دارالکتب العربی،1368 ق)
29.ابن فقیه،ابوبکر احمد بن ابراهیم همدانی ،مختصر کتاب البلدان (بغداد،مکتبه المثنی ،1302ق)
30.ابن منجم اسحاق بن حسین ،اکام المرجان فی ذکر المدائن المشهور فی کل مکان ،ترجمه محمد اصف فکرت،(انتشارات استان قدس،بی تا )
31.ابوالفداء،تقویم البلدان،ترجمه عبدالمحمد ایتی،(انتشارات بنیاد فرهنگ ایران، بی تا )
32.اجتهادی، ابوالقاسم،بررسی وضع مالی و مالیه مسلمین از اغاز تا پایان دوره اموی (سروش ،1363 ش)
33.اصطخری،ابواسحاق ابراهیم،مسالک و ممالک ،ترجمه محمد بن اسعد بن عبدالله تستری، تصحیح ایرج افشار (1373 ه ش)
34.Max Weber,the sociology of Religion London,1965
35.H.A.R. Gibb,studies on the civilization of islam,London,1962