سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

موسوڵمان و جولەكە و كریستیان- رای جیاوازیان لەبارەی ڤاكسینی كۆرۆناوە هەیە

پێش 2 هەفتە


لەگەڵ ئەوەی حكومەتی وڵاتان پێشبڕكییانە بۆئەوەی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ هاوڵاتییەكانیان دەستەبەر بكەن، بەڵام لەنێو ناوەندە ئاینییەكانی جولەكە و موسڵمانان مشتومڕی ئەوە هاتۆتە ئاراوە كە ئایا دروستە ئەو ڤاكسینانە بەكاربهێنرێن یان نا، مشتومڕەكانیش لەسەر بونی مادەی جیلاتینی بەرازە لەناو ڤاكسینەكان، بەوپێیەی ئەو مادەیە پێویستە بۆ بەردەوامی كاراییەكەی لەكاتی گواستنەوەو داكردنیدا، بەڵام پاپای ڤاتیكان ئامادەیە ڤاكسینەكە وەربگرێت.

 

بەشێك لەئایندارانی موسڵمان ‌و جولەكە ڕازینابن ڤاكسینەكە وەربگرن
بەشێك لەئایندارانی موسڵمان ‌و جولەكە وەك بەشێك لەپابەندی‌ و بۆچونە ئاینییەكانیان، ڕازینابن ڤاكسینەكە وەربگرن، هەر لەبەرئەوەش لەماوەی ساڵانی ڕابردودا چەندین كۆمپانیای داودەرمان كار لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاكسینی خاڵی لەپێكهاتەی بەرازكردووە، لەپێشەوەیان كۆمپانیای دەرمانی سویسری "نۆڤارتیس".
سەلام ویقار ئەمینداری گشتیی كۆمەڵەی "بریتیش ئیسلامیك میدیكاڵ" وتویەتی "لەژێر سایەی خواستی جیهانی بۆ ڤاكسینەكان‌ و كۆنترۆڵكردنی خەرجییەكان ‌و دەستەبەركردنی كاراییەكەی، پێویستدەكات بۆ چەندین ساڵی داهاتوش بەكارهێنانی جیلاتینی دەرهێنراو لەبەراز لەناو ڤاكسینەكاندا بەكاربهێنرێت".
وتوشیەتی:"بەكارهێنانی جیلاتینی دەرهێنراو لەئاژەڵی بەراز یەكێكە لەگرفتە گەورەكانی كۆمەڵگە ئاینییە ئیسلامی ‌و یەهودییەكان".
لەگەڵ ئەوەشدا زانا ئاینییە موسڵمانەكان دژی ئەوەن ڤاكسین یان دەرمانێك بەكاربهێنرێت كە پێكهاتەی بەرازی لەناودابێت، تەنانەت ئەگەر جێگرەوەشی نەبێت‌و مەترسیش لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت.
پێشتریش موفتی سوننەكانی عێراق رایگەیاندبوو " ئەگەر پێكهاتەی بەراز لە ڤاكسینی كۆرۆنادا بەكارهاتبێت، ئەوا حەرامە و نابێت كەس لەخۆی بدات".
مەهدی سمێدەعی ئەوەشی خستبووەڕوو: " ئەگەر لە دروستكردنی ڤاكسینی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، پێكهاتەی بەراز بەكار هاتبێت، ئەوا لێدانی ڤاكسینەكە حەرامە".
وتیشی :" لە هیچ شتێكی حەرامكراودا، شیفا نییە، چونكە پیسە بۆیە حەرام كراوە".
لەلایەن خۆشیەوە دیڤید ستاڤ سەرۆكی ڕێكخراوی تزوهاری حاخامی لەئیسرائیل رایگەیاندووە:"بەگوێرەی بۆچونە ئاینییەكانی جولەكە، بابەتی قەدەغەكردنی خواردنی گۆشتی بەراز و بەرهەمەكانی ئەوەیە كە نابێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ بخورێت، بەڵام ئەگەر وەك ڤاكسین وەریبگرێت‌ و لەڕێگەی دەمەوە نەیخوات ئەوە هیچ رێگرییەك لەوەدا نییە، بەتایبەتی لەژێر سایەی بونی مەترسیی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ".

 

پاپای ڤاتیكان هەفتەی داهاتوو ڤاكسینەكەی وەردەگرێت 
لەلایەكی دیكەوە پاپا فرانسیس (پاپای ڤاتیكان) هەفتەی داهاتوو ڤاكسینەكەی وەردەگرێت و وەهاش وەسفی ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس دەكات، كە پابەندبوونێكی (ئیلتزامێكی) دینی و ئەخلاقییە و رزگاركەری ژیانە و رەتكردنەوەی بەشێكە لە خۆكوشتن كە خواش پێی ناخۆشە.
بەپێی راپۆرتێكی زە نیویۆرك تایمزی ئەمەریكی، فرانسیس داوا لە هەمووان دەكات‌، ڤاكسینەكە وەربگرن و دەشڵێت: "بژاردەیەكی ئەخلاقییە، لەبەر ئەوەی تۆ رۆڵت ‌بە تەندروستی و ژیانەوە هەیە، بۆیە تۆ رۆڵت  بە ژیانی خەڵكی تریشەوە هەیە".
پاپا خەجت ‌دەكاتەوە: "من خۆم تۆماركردووە و وەریدەگرم، هەموو كەس پێویستە ئەوە بكات".
بەپێی ئەو قسانەی كە لە پێشوەختەی بەرنامەكەدا دەیكات، پاپا دەڵێت: "تێناگەم بۆ هەندێك باش ناڵێن، نەخێر، ڤاكسینەكە هیچ ترسی نییە، ئەگەر پزیشكەكان ئەمەیان پێشكەشكردبێت، ئیتر ترس لە كوێیە كە شتێكە دەتوانێت سەركەوتوو و باش بێت، هیچ ترسێكی تایبەتی نەبێت بۆچی وەرینەگریت؟ ئەمە ئینكارییەكی خۆكوژییە، كە من نازانم چۆن راڤەی بكەم!".
پاپای ڤاتیكان زۆربەی جار تووشی رەخنەی ئەوە بۆتەوە،‌ كە ماسك ناكات و هەندێك كەس گوزارشتی نائارامییان دەربڕی لەوەی كە سەركردەكانی جیهان و وڵاتانی دیكە ئامادەییان بوو لە گردبونەوەی (بابابوی) كە ترسی رووبەروو بووەتەوە.
پاپا فرانسیس سورە لەسەر رێوشوێنەكانی دابڕانی كۆمەڵایەتی و بژاردەكانی پاراستنی سەلامەتی، وێرای ئەوەی هەندێك لە قەشەكان لەنێویاندا (كاردینال) كە پشكنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ بوو، لەو ماوەیەی كە پەیوەندی بە فرانسیسەوە كرد.
هەروەها ڤایرۆسەكە فرانسیسی ناچاركرد، چالاكییەكانی گەشتكردنی لەماوەی ساڵی رابردووەدا بۆ وڵاتان بوەستێنێت و لە ماڵەوە بمێنێتەوە و هەموو ئاهەنگێكی ئاینی رەتكردەوە و لە بەرنامەكانیدا نەیهێشت.
لەنێو پەیامەكانیدا فرانسیس باس لەوەدەكات، ئەو ئەزموونی لەگەڵ ڤاكسینەكاندا هەیە و قەیرانی ئیفلیجی منداڵانی بیریەتی كاتێك دایكان گەیشتبوونە بێئومێدی، ڤاكسین فریایان كەوت،زیاتریش لەسەر ئەوە دەڵێت: "ئێمە لەگەڵ ڤاكسیندا گەشەمان كردووە، لەسایەی ڤاكسینی سورێژە و هەموو ڤاكسینەكان منداڵان درێژەیان بە ژیان داوە".

ئەم پەیامەی فرانسیس لەكاتێكدایە، بیر لەوە دەكرێتەوە، ڤاكسینەكە تەواوی وڵاتان كەڵكی لێوەربگرێت و لەنێو كۆمەڵگەی دەوڵەتانیشدا سەرەتا كارمەندان و كرێكارانی تەندروستی و چاودێرانی كۆمەڵایەتی بەر پرۆسەی ڤاكسینەكە دەكەون.

جیهان لەبەردەم چوار ڤاكسیندایە ئەوانیش (مۆدێرنای ئەمەریكی، فایزەری ئەمەریكی و بایۆ ئین تیكی ئەڵمانی پێكەوە، گامالێیای رووسی، ئۆكسفۆرد "یونی ئیسترازینكای بەریتانی). هەریەكەیان سەركەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە و پرۆسەی ڤاكسەنەیشنیش لە ئەمریكا و‌ ئەوروپا و زۆرێك لە وڵاتانی ئاسیا هەنگاوی باشی بڕیوە، بەڵام هێشتا بەشێكی كۆمەڵگە باوەڕی لەقە بە ڤاكسینەكە.

 

هەردوو كۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا باسیان لەوەكردوە  بەرهەمەكانی بەراز بەشێك نییە لەڤاكسینەكانیان 

 هەردوو كۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا باسیان لەوەكردوە، بەرهەمەكانی بەراز بەشێك نییە لەڤاكسینەكانیان كە لەمدواییە بەرهەمیانهێناوە، بەڵام سنورداری خستنەڕوو گرێبەستی چەند ملیۆن دۆلاری كە پێشتر لەگەڵ كۆمانیای تر كراوە، مانای وایە هەندێك لەوڵاتان كە ژمارەیەكی گەورەی موسڵمانیان هەیە وەك ئیندۆنیزیا پشت بەڤاكسینی تر دەبەستن كە خاڵییە لەمادەی جیلاتینی بەراز.
لەلایەكی ترەوە هارۆنور ڕەشید پزیشك لەزانكۆی سیدنی دەڵێت:"ژمارەیەكی گەورەی زانایانی ئاینی موسڵمان ڕەزامەندی ئەوەیانداوە ئەو ڤاكسینانە بەكاربهێنرێت كە مادەی جیلاتینی بەرازی تێدابێت، لەبەرئەوەی ئەگەر پێكوتەكە بەكارنەهێنرێت ئەوە زیانەكەی گەورەتر دەبێت".


نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure