سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ئیمارات لەبارەی ئیخوان موسلیمین داوایەك ئاراستەی توركیا دەكات

پێش 2 هەفتە


وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات ڕایگەیاند، رێكەوتنی عولا كۆتایی بە ناكۆكییەكان لەگەڵ قەتەر هێنا و دەبێت هەنگاوەكان بۆ دروستبونی متمانە لە نێوان وڵاتانی كەنداودا دەست پێبكات، پێویستیشە توركیا پشتیوانیەكانی بۆ ئیخوان موسلیمین بوەستێنێت.

ئەنوەر قەرقاش وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات لەلێدوانێكیدا بۆ سكای نیوز باسی لەوەكردوە، "ناكۆكییەكانمان لەگەڵ قەتەر كۆتایی پێهات، پێویستە لاپەڕەیەكی سپی نوێ لە پەیوەندییەكانمان هەڵبدەینەوە بۆ ئەم مەبەستەش لە قۆناغەكانی داهاتودا دەبێت بە ژیرانە چەند هەنگاوێك بنێین".

دەمانەوێت بە توركیا بڵین پەیوەندییەكی باشمان دەوێت

لەبارەی پەیوەندیەكانی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ توركیاشدا ئاماژەی بەوەكرد، "دەمانەوێت بە توركیا بڵین پەیوەندییەكی باشمان دەوێت لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری خاكی نێوانمان".

نابێت توركیا پاڵپشتی لە ئیخوان موسلیمین بكات

وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات باسی لەوەشكردوە، "نابێت توركیا پاڵپشتی لە ئیخوان موسلیمین بكات، بۆیە دەمانەوێ توركیا دوبارە سیاسەتی لەگەڵ ئیخوان بگۆڕێت، چونكە پشتوانیكردنی ئیخوان موسلمین دەرەنجامی خراپی دەبێت".

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure