سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

سەرۆكی حزبێكی هۆڵەندی بەڵێن دەدات مزگەوت و حیجاب قەدەغە بكات

پێش 2 هەفتە


خێرت فێڵدرز سەرۆكی حیزبی ئازادییەكان لە هۆڵەندا، پەیمانی دا ئەگەر لە هەڵبژاردنی 17ی ئازاری 2021 سەركەوتوو بێت، وەزارەتێك بۆ "پاككردنەوە لە ئیسلام" دابمەزرێنێت.

ئەو حزبە چەپە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، بەرنامەی هەڵبژاردنی 2021 - 2025ی بڵاوكردوەتەوە، كە تێیدا باسی دامەزراندنی وەزارەتی كۆچ، گەڕاندنەوەی پەنابەران و "پاككردنەوە لە ئیسلام" دەكات.

بەپێی بەرنامەی هەڵبژاردنەكە، حیزبی ئازادییەكان وەك "پرەنسیپێكی گشتی" دان بە ئایینی ئیسلامدا دەنێت.

هەر لە بەرنامەكەدا هاتووە، ئەوان پێشوازی لەو كەسانە ناكەن، كە داوای پەنابەری دەكەن، مزگەوت و قوتابخانە ئایینییە ئیسلامییەكان قەدەغە دەكەن، بەهەمان شێوە رێگری دەكەن لە بڵاوبونەوەی بیری ئیسلام لەڕێگەی قورئانەوە.

لە ئەگەری بردنەوەی خێرت فێڵدرز سەرۆكی حزبی ئازادییەكان، لە شوێنە گشتییەكان پۆشینی حیجاب قەدەغە دەكرێت، داوای پەنابەری رادەگیرێت، سەنتەرەكانی پەنابەران دادەخرێن و ئەوانەی دوو رەگەزنامەیان هەیە، رێگەیان پێنادرێت خۆیان لە هەڵبژاردنەكاندا كاندید.
 
فیدڵرز كە لەژێر چاودێرییەكی چڕی پۆلیسی هۆڵەندا دەژی، بەپێی ماڵپەڕی دۆچە ڤیلەی ئەڵمانی، شانازی دەكات بەوەی لەشەڕدایە دژی كۆچبەری و، تائێستاش چەندین جار دادگایی كراوە بەتۆمەتی جیاكاری لەنێوان گروپە نەتەوەیی و ئایینییەكان.

ئەو حیزبەی فیدڵرز سەرۆكایەتیی دەكات، خاوەن دوەم گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانییە لەدوای حیزبی "گەل لەپێناو ئازادی و دیموكراسی"، كە مارك روتە، سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا سەرۆكایەتی دەكات.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure