سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

ساڵی رابردو 122 هێرش كراونەتە سەر مزگەوتەكانی ئەڵمانیا

پێش 2 هەفتە


مزگەوتەكانی ناو ئەڵمانیا لە ساڵی 2020دا 122 جار هێرشیان كراوەتە و ئێستاش لە هەموو كاتێك زیاتر ئیسلامفۆبیا، واتە ترس لە ئیسلام لە ئەوروپا زیاتر بووە.
 
رێكخراوە ئیسلامییەكانی كۆمەڵگەی سڤیل لە ئەوروپا رایانگەیاندوە، لە نێوان ساڵانی 2014 تا 2020، زیاتر لە 700 هێرشكراونەتە سەر مزگەوتەكانی ئەڵمانیا، لەنێوانیاندا 122 هێرش كە لە ساڵی 2020دا كراون.
 
كەمال ئەركون سەرۆكی كۆمەڵەی نیشتمانیی رەوەندی ئیسلامی لە ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەو 122 هێرشەی سەر مزگەوتەكانی ئەڵمانیا لە 2020دا لەلایەن رێكخراوی فێری نێودەوڵەتییەوە پشتڕاستكراونەتەوە، وتیشی، لە ساڵی رابردودا ژمارەیەكی زۆر لە مزگەوتەكان لە ئەڵمانیا روبەڕوی هێرش، هەوڵدان بۆ تەقاندنەوە و هەڕەشەی ئەمنی بونەتەوە، ئەوەش بەوتەی كەمال ئەركون ترس و نیگەرانی موسڵمانانی دانیشتوی ئەوروپای زیاتر كردوە.
 
دەرمش یەڵدیرم سەرۆكی كۆمەڵەی ئیسلامی ئەوروپی رایگەیاند، رەگەزپەرست و پەڕگیرەكانی ئەوروپا دەستیانكردوە بە رێكخستنی چالاكییەكانیان دژە موسڵمانەكان بەتایبەتی دژ بە كۆچبەرانی تورك كە زیاتر لە 60 ساڵە لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا دەژین.
 
بە وتەی یەڵدیرم ئەوان وەك موسڵمانانی نیشتەجێی ئەوروپا ترس و نیگەرانییان لە هەڵكشانی هێرشەكانی سەر مزگەوتەكان هەیە كە رۆژانە نزیكەی هێرشێك یان زیاتر دەكرێتە سەر مزگەوتێك.
 
بەپێی ئامارێكی ئینستیتیوتی گۆتەی ئەڵمانیش، نزیكەی 2800 مزگەوت لە ئەڵمانیا هەن كە نزیكەی 350یان لەسەر شێوازی تەلارسازیی عوسمانی دروستكراون.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure