سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لە فەیسبوكەوە.. گەردوونی بینراو چەندە فراوان و گەورە و بێشومارە

پێش 4 هەفتە


لوقمان حەوێز

ئەمە یەکێکە لە وێنە هەرە بەناوبانگەکانی بەشێکی زۆر زۆر بچوکی گەردوون کە بەتەلەسکۆپی هابڵ چرکێنراوە...

ئەم وێنەیەی خوارەوە بە بەناوبانگترین و گرنگترین وێنەی تەلەسکۆپی هابڵ دادەنرێت کە لە ساڵی 1995 چرکێنراوە، وێنەکە بە Hubble.Deep.Field ناسراوە و دەتوانم بڵێم بە ناسراوترین وێنەی گەردوونیش دادەنرێت...

 

وێنەکە چەند و کوێی گەردوون و بۆشایی ئاسمانە..؟

وێنەکە هی خاڵێکی زۆر زۆر بچوکی ئاسمانە، بە سادەیی بۆتان ڕوون دەکەمەوە ڕووبەر و گەورەیی ئەم خاڵە چەندە، ئەگەر لەشەوێکی تاریک بچیتە دەرەوە و دەرزیەکت بە دەستەوە بێت، سەرە تیژەکەی دەرزیەکە ڕوو لە ئاسمان بکەیت ئەوا ڕووبەری ئەم خاڵەی لە وێنەکە دەردەکەوێت ئەوندەی ڕووبەری سەری ئەو دەرزیەیە...

 

ڕووبەرەکە ئەوەندە بچوکە بە وردی دەکاتە یەک لەسەر بیست و چوار ملیۆنی ڕووبەری ئاسمانی دەوری هەسارەی زەوی ئەگەر بەراوردی بکەین بە هەموو ڕووبەری بینراوی ئاسمان، بەڵام لە وێنەکە سەدەها و هەزارەها گالاکسی دەردەکەون، دوای ئەم وێنەیە ئینجا گەردوونناسان تێگەیشتن کە نەوەک هەموو گەردوون بەڵکو تەنیا گەردوونی بینراو چەندە فراوان و گەورە و بێشومارە، هەروەها چەندە چڕە بە گەلەئەستێرە، بێ گومان هەر گەلەئەستێرەیەکیش ملیارەها و هەندێکیان سەدەها ملیار و هەندێکیشیان پتر لە یەک ترلیۆن ئەستێرەی تێدایە وەکو گەلەئەستێرەی ئەندرۆمیدا کە دراوسێیەکی گەلەئەستێرەکەی خۆمانە...

 

لینكی فەیسبوك

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure