سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

عەلی قەرەداغی: هیچ بەڵگەیەك لە قورئاندا نییە بۆ خەتەنەكردنی مێیینە

26/11/2020


ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان فەتوایەكی نوێ‌ لەبارەی خەتەنەكردنی مێینەوە دەردەكات و ڕایدەگەیەنێت "هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ خەتەنەی مێیینە لە قورئانی پیرۆزدا و ئەوە شتێكی ئیختیارییە".

عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردەوە"حكومەت دەتوانێت بە یاسایەك مەنعی خەتەنەی مێینە بكات".

بە وتەی عەلی قەرەداغی "خەتەنەی مێینە مەسەلەیەكی كۆنە و تازە دەبێتەوە، زانایانی ئیسلام چەند بۆچونێكیان هەیە، بەلای منەوە بۆچونی راجح ئەوەیە كە خەتەنەی مێینە واجب نییە لە ئیسلامدا، ئەمەش بۆچونی (امام مالك)، رای (امام احمد)ە لە ریوایەتێكدا، هەندێك بۆچونی زانایانی شافیعیە"، دەشڵێت"خەتەنەی نێرینە سوننەتە، بەڵام خەتەنەی مێینە سوننەتیش نییە".

دەقی فتواكە:

فتوایەك سەبارەت بەخەتەنەكردنی مێینە

هیچ بەڵگە نیە بۆخەتەنە لە قورئانی پیرۆزدا، هیچ بەڵگەیەكی سریح و سەحیح ئاشكرا نیە لە سەر پێویست بوونی خەتەنەی مێینە

بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان

دوای سوپاس بۆ خودای گەورەو درودی پاك بۆ پێغەمبەری خۆشەویست و هەموو یاوەرەكانی

خەتەنەی مێینە مەسەلەیەكی كۆنەو تازە دەبێتەوە، وەزانایانی ئیسلام چەند بۆچونێكیان هەیە، بەلای منەوە بۆچونی راجح ئەوەیە كەخەتەنەی مێینە واجب نیە لە ئیسلامدا، وەئەمەش بۆچونی (امام مالك)، وەرای (امام احمد)ە لە ریوایەتێكدا، وەهەندێك بۆچونی زانایانی شافیعیە.

تكایە مراجعەی : الدر المختار (6/751) لە مزهبی حنفی، ئەفەرموێت: (الاصل ان الختان ـ أي للذكر ـ سنة كما في الخبر، وهو من شعائر الاسلام، وخصائصة، وختان المرأة ليس سنة).

واتە خەتەنەی نێرینە سوننەتە و بەڵام خەتەنەی مێینە سوننەتیش نیە.

والقوانین الفقهیە (1/129) ، والمجموع للنووی (1/367) ، والمغنی لابن قدامە (1/63) ، ئەفەرموێت: (فأما الختان فواجب علي الرجال، ومكرمة في حق النسا‌ء، وليس بواجب عليهنّ، وهذا قول كثير من أهل العلم). واتە بەلای حەنبەلیەكانەوە خەتەنەی نێر واجبە، بەڵام خەتەنەی مێینە عادەتێكی باشە و واجب نیە، وەئەمەش فەرمودەی زۆربەی اهلی عیلمە.

بەكورتی ئەتوانم بڵێم خەتەنەی مێینە عادەتێكی كۆن بوو لە پێش ئیسلامدا، كە ئیسلام هات ویستی قۆناغ بەقۆناغ چارەسەری ئەم كارەش بكات، لە بەرئەوە پێغەمبەر (درودی خودای لەسەر بێت) ئەمری فەرمو كە ئەگەر خەتەنەی مێینە كرا بەشێوەیەكی وانەبێت كەزەرەری زۆربێت، چەند ئامۆژگاریەكی فەرمو بۆ ئەم مەسەلەیە.

وەئەتوانم بڵێم هیچ بەڵگە نیە بۆخەتەنە لە قورئانی پیرۆزدا، هیچ بەڵگەیەكی سریح و سەحیح ئاشكرا نیە لە سەر پێویست بوونی خەتەنەی مێینە، بەڵكو هەندێك لە زانا گەورەكانی ئیسلام ئەفەرمون خەتەنەی نێریش سوننەتە نەك واجب، هەرچەندە ئەمەش رای حەنەفی ‌و مالكی ‌و حەسەنی بەسریە، ریوایەتێك لە ئیمامی ئەحمەد و ئیمامی حەسەنی بەسری ئەفەرموێت: ئەگەر كافرێك مسوڵمان بوو پێویست ناكات خەتەنە بكرێت، ئەفەرموێت لە زەمانی پێغەمبەردا هەزارەها كەس مسوڵمان بوون، نەبیستراوە كە خەتەنەكرابن.

من لە ئێرەدا قسەكەم بۆ خەتەنەی مێینەیە، ئیمامی ابن المنذر ئەفەرموێت: لە بابەتی خەتەنە كردندا ـ بە تایبەتی خەتەنەی مێینە ـ هیچ حەدیسێكی سەحیح ‌و سریح نیە، و هیج سەنەدێكی وا نیە كەدوای بكەوین.

كە واتە خەتەنەی مێینە شتێكی ئیختیاریە، بەڵام ئەگەر كرا ئەبێت بەشكلێك بێت زەرەری ئافرەتەكەی تیانەبێت.

لە بەرئەوە لەكۆتایدا دەتوانم بڵێم حكومەت ئەتوانێت بە یاسایەك مەنعی خەتەنەی مێینە بكات، وەئەگەر بشكرێت دەبێت لە نەخۆشخانەدا بێت لەژێر چاودیری پزیشكدا.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure