سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لەروی تیرۆرەوە عێراق لە پلەی دوەمی جیهاندایە

26/11/2020


پەیمانگای ئابوری و ئاشتی لە سیدنی لە توێژینەوەیەكدا ئاشكرای دەكات، لەدوای وڵاتی ئەفغانستانەوە، عێراق دوەم وڵاتی جیهانە لەروی تیرۆرەوە.

پەیمانگای ئابوری و ئاشتی لە سیدنی وڵاتی ئوسترالیا لە توێژینەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، قوربانیانی تیرۆر لە ساڵی (2019)دا بەرێژەی (15٪) كەمیكردوە و گەیشتوەتە (13826) كوژراو، بەراوردیش بە ساڵی (2014) بەرێژەی (59٪) ژمارەی قوربانییەكان كەمیكردوە.

بەپێی توێژینەوەكە، لەكۆی (135) وڵات، ئەفغانستان لە پلەی یەكەمدایە لەروی تیرۆرەوە و دواتریش عێراق دێت لە پلەی دوەم، نەیجیریا لە پلەی سێیەم و سوریا لە پلەی چوارەمدایە.

لەنێو ئەو وڵاتانەشی كە كەمترین تیرۆریان تێدایە، ئیمارات لە پلەی یەكەمدایە و دواتریش توركمانستان و پاشان وڵاتی تۆگۆ.

لە توێژینەوەكەی پەیمانگای ئابوری و ئاشتی هاتوە "بزوتنەوەی تاڵیبان پشكی شێری بەردەكەوێت لە بەرپرسیارێتی هێرشە تیرۆریستییەكان كە (18٪)یە و لەبەرامبەریشدا رێكخراوی داعش دوای لەدەستدانی هێز و تواناكانی و روخانی خەلافەتەكەی لە ساڵی (2019)ەوە هەژمونی پاشەكشەی كردوە.

هەروەك ئاماژە بەوەكراوە، "باشوری بیابانی گەورە زەرەرمەندترین ناوچە بوە لە هێرشەكانی رێكخراوی داعش لە ساڵی (2019)دا، هاوكات لە ئەمەریكای باكور و ئەوروپای رۆژئاوا و ئۆقیانیا تیرۆری راستڕەوی توندڕەو زیادی كردوە و تەنها لە ساڵی رابردو (89) كوژراو هەبوە، كە (250٪) زیارترە بەراورد بە ساڵی (2014).

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure