سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

لەبارەی دەمامكەوە فەتوا دەدرێت

25/11/2020


 خانەی فەتوای میسر ڕایدەگەیەنێت، كە پابەند بوون بە بەستنی دەمامك بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەركێكی شەرعییە.

ئەو فەتوایە لە وەڵامی ئەوەدا بووە كە ئایا شەریعە ڕێگەدەدات حكومەت هاوڵاتیان پابەند بكات بە بەستنی دەمامك لە شوێنە گشتییەكان، لەوبارەیەوە خانەی فەتوای میسر ڕوونیكردووەتەوە، "پابەند بوون بە بەستنی دەمامك و بڕیاری دەسەڵاتی تایبەت لە كاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئەركێكی شەرعییە لە پێناو خۆپارێزیدا".

ڕۆژی دووشەممە وتەبێژێك بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانی میسر ڕایگەیاند " سزای نەبەستنی دەمامك لە شوێنە گشتییەكان و ئامڕازەكانی گواستنەوە 250 دۆلارە".
 

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure