سەرەتا/ لەبارەی دابڕان/ پەیوەندی/

بەریتانیا بووكەكەی داعش وەردەگرێتەوە

25/11/2020


دادگای باڵای بەریتانیا چاودەخشێنێتەوە بە ڕەگەزنامەی ئەو ژنە توندڕەوەی داعش كە بە (بووكی داعش) ناسراوە و لە ئێستادا داوای كردووە بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

  حكومەتی بەریتانیا داوای كردووە، كە دادگای باڵا بە دواداچوون بكات بۆ كەیسی (شەمیمە بیگوم) و بڕیار بدات كە بگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا، ئەویش دوای ئەوەی ڕەگەزنامە بەریتانییەكەی لێسەندراوەتەوە.

بیگوم لە تەمەنی 15 ساڵیدا لەگەڵ دوو كچی تر لە ڕێكەوتی 17-2-2015 لە ڕێگەی توركیاوە چووە بۆ سوریا بۆ ناو داعش، لەناو داعشدا لەگەڵ توندڕەوێكی هۆڵەندی هاوسەرگیری كردووە و بووە بە موسوڵمان.

دوای ئەوەی داعش لە سوریا شكستی هێنا ناوبراو خرایە كەمپێكی دەست بەسەركراوانی داعش و لەوێ منداڵەكەی لەدایك بوو و دوای چەند هەفتەیەك كۆچی دوایی كرد، پێشتریش دوو منداڵی تری لە سوریا مردوون.

لەوكاتەدا وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بڕیاریدا لەبەر هۆكاری ئاسایشی ڕەگەنامە بەریتانییەكەی لێبسەندرێتەوە، لەو كاتەوە بیگوم لە ڕێگەی یاساوە هەوڵدەدات كە بگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا.

بیگوم لەدایكبووی بەنگلادیشە، بەڵام وەزیری ناوخۆی بەنگلادیش ڕایگەیاندووە كە هەرگیز بیر لەوە ناكەنەوە ڕەگەزنامەی پێبدەن.

نوێترین


کاریکاتێر

وێنەهەواڵ

© 2016 Dwryan.net. All Rights Reserved.
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure